گورگی لە کۆزی خۆیەتی
وتراویشە: دار کرمی لە خۆی نەبی هەزار ساڵ دەژی، گورگ ئەو ئاژەڵە دڕندەی کە بە دوژمنی مەڕوماڵات ناسراوە و وەکوو هێمای خوێنڕشتن و دوژمنکاریش مرۆڤ بەکاریدەهێنێت، کۆز: شوێنی حەوانەوەی کار و بەرخە بە تەیمان و چیغ درووستکراوە، لێرەدا کۆز هێمایە بۆ خانەوادە و بنەماڵە و خێڵ، ئەگەر کەسێکی ئەو خانەوادەیە دەستی لەگەڵ بێگانە و دوژمن تێکەڵ کردبێت ئەوا زۆرترین زیانی بەردەکەوێت بۆیە وتراوە: گورگی لە کۆزی خۆیەتی.[1]