گیای دەدا گورگی گۆشتی دەدا بزنی
پێچەوانەوەی ئەمە وتراوە: نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب، گورگ گۆشتخۆرە و بزنیش گیاخۆرە، ئەگەر کەسێک کارێکی لەو شێوەیە بکات گۆشت بداتە بزن و گیاش بدا بە گورگ، ئەوە کارێکی نابەجێی کردووە و ڕێی تێناچێت ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و لە سنووری #هەولێر#ێ بە کەسێکی کارنابەجێ دەوترێت: گیای دەدا گورگی گۆشتی دەدا بزنی.[1]