قەراج هاتیتی
#دەشتی قەراج#: دەکەوێتە دامێنی چیای قەرەچوغ و لەنێوان زێی بچووک و ڕووباری دیجلەدا هەڵکەوتووە هەردوو شارۆچکەی #مەخموور# و شارەدێی #قەراج# باقرتەی تێدایه، دەشتێکی پان و بەرینە دەوترێت خاکەکەی کڵس و گەچی زۆرە، ئەگەر بڕی باران بارینی ئەو دەشتە باش بێت و وشکە ساڵی نەبێت ئەوا بەروبوومی دانەوێڵەی گەنم و جۆی باش دەبێت، بۆیە ئەگەر ساڵێک پڕ بەرەکەت بێت لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: قەراج هاتیتی. [1]