گیسکی مەلای بەمانگەکی بزنە
کاریلە: پێویستی بە شەش مانگ دەبێت تاوەکوو پێی بوترێت: گیسکە مێ یان گیسکە نێر، گیسکیش: شەش مانگی تری دەوێت تاوەکوو ببێتە چوشتیر و بزن، ئینجا لێرەدا مەلای گوندی لەگەڵ گیسکەکەی بوون بە ئیدیۆم وەکوو گوزارشت لەوەی کە مەلای گوندی لەلایەن خەڵکی ئاوایی و فەقێکانییەوە زۆر خزمەتکراوە هەرچی ویستویەتی و پێویستی پێی بووە لە ئاوهێنان و دارکۆکردنەوە و زەکاتی دانەوێڵە و کاوڕ و گیسک و بەرهەمی باخچە و ...تاد، بۆ مەلای گوندیان بردووە بەهۆی ئەو خزمەتە زۆرەی پێشکەش بە مەلای گوندی کراوە بۆیە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: گیسکی مەلای بەمانگەکی بزنە.[1]