ناونیشانی بابەت: بەڵگەفیلمی خازر نمایش دەکرێت
ئامادەکردنی: یادگار چاوشین
#سەربەست مەنمی#، بەرپرسی ڕێکخراوی (کوردستان بۆ دیالۆگ)، لە لێدوانێکیدا بۆ (باسکورد) ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی کار و چالاکییە کولتوورییەکانی (کوردستان دیالۆگ) و بایەخدان بە هونەر و هونەرمەندان و ئەو بایەخەی بە فیلم و فیلمی بەڵگەنامەیی دەدات، رێوڕەسمێکی تایبەت بە یەکەمین نمایشی فیلمی بەڵگەنامەیی (خازر) ساز دەکات، ئەم بەڵگەفیلمە لە دەرهێنانی هونەرمەند (#نزار مامە#یە) و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای #هەولێر#ە.“
گوتیشی: ”ناوەڕۆکی ئەم بەڵگەفیلمە، گێڕانەوەی چیرۆکی سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی #کوردستان#ە بەسەر تاریکپەرستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش)، تەواوی ڤیدیۆ و دۆکیۆمێنتەکان ڕاستەقینەن و لە مەیدانی بەرخودان و سەرکەوتنی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان تۆمار کراون.“
شایانی باسە، ئەم بەڵگەفیلمە لەلایەن رێکخراوی (کوردستان دیالۆگ) بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر نمایش دەکرێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=