ناونیشانی بابەت: تەونکردن لە کوردستان
ئامادەکردنی: #سەوسەن سنەیی#
تەونکردن وەک پیشەیەکی دەستکردی کولتووریی #کوردستان#، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، زۆربەی ماڵی کوردی، فەرش و قاڵی و بەڕەی کوردییان تێدایە، کە دەستکردی وەستای شارەزا و دەستڕەنگینی کوردن.
تەونکارانی کورد، کە زۆربەیان ژنن، زۆربەی جار لە دێهاتەکان تەونیان دروست دەکرد، ئێستاش وەک کارگە و پیشەسازیی گەورەتر لە شارەکاندا کەمێکیان ماوە.
لە شاری #سنە#ی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەونکردن برەوی هەیە و هەندێک لە ژنانی سنە بۆ پارێزگاریکردن لەو سامانە کولتووری و بازرگانییە گرنگە ئەم کارە دەکەن.
لە دروستکردنی فەرش و قاڵیدا، ژنانی تەونکەر زۆر گرنگی دەدەن بە رەنگی تەختی قاڵییەکانیان و زۆربەی رەنگەکانییان لە سروشتەوە هەڵدەهێنجن، ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی بەرهەمەکانیان نرخی زۆرتر و پێگەی کولتوورییان بەرزتر بێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=