لەپیران مەپرسە لە گەڕیدان بپرسه
تورکمانەکانی #هەولێر#ێ دەڵێن: لە کەس مەپرسە چەند ژیاوی؟ بەڵکوو لێی بپرسە: چەند شوێنانت بینیووە، ئەمەش لەگەڵ ئەو ئیدیۆمەی سەرەوەدا یەکدی دەگرنەوە، هەندێک کەس لەبەر خۆرەتاو سەریان سپیکردووە و کەم گەڕاون و هەر لە گوند و وار و زێدی خۆیاندا گەورەبوون و گەشەیان کردووە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان سنووردار بووە و شارەزایی و کارامەیی و زانیارییان وەکوو پێویست نییە، بەڵام ئەو کەسانە شاران و وڵاتان گەڕاون و تێکەڵی شارستانییەتی جیاواز بوون و دونیادیدەبوون ئاسۆی بینین و تێگەیشتنیان فراوانە و فرە دەزانن بۆیە کوردەواری وتویەتی: لەپیران مەپرسە لە گەڕیدان بپرسه. [1]