لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی کۆلێژی وەرزشی #زانکۆی سلێمانی# یەکێتی موایتایی ئێراق خولێکی ڕاهێنەری ڕێکخست.
ڕۆژی هەینی #30-08-2024# یەکێتی موایتایی سلێمانی لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی یەکێتی موایتایی ئێراق خولێکی ڕاهێنەری بۆ 250 فێرخواز ڕێکخست، لەو خولەدا کە وانەکانی بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی بوو بەرهەم محەمەدی ڕاهێنەری تیمی موایتایی یانەی پێشمەرگە و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق وانەکانی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو وتەوە.
سەبارەت بە خولەکە بەرهەم محەمەدی ڕاهێنەر بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، مەبەست لە ئەنجامدانی خولەکە برەودان و بەرەوپێشچوونی ئاستی یارییەکەیە لە شاری سلێمانی تا فێرخوازان و یاریزانان و ڕاهێنەران ئاستیان بەرەو پێشبچێت لەگەڵ تازەگەرییەکانی سەردەم و یاساکانی یاری موایتایی.
بەرهەم وتیشی یانەی وەرزشی پێشمەرگە پێگەیەکی بەهێزی لە یاری موایتایی هەیە چ لەسەر ئاستی ڕاهێنەری و یاخود یاریزانان و ئەنجامەکان و دەست کەوتەکانیش شاهیدی ئاست بەرزی تیمەکەی یانەی پێشمەرگەن لەسەر ئاستی نێو خۆی و نێودەوڵەتی دەدەن هەر بۆیە وەک ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگە و هەڵبژاردەی ئێراق بە وانەبێژی ئەو خولە دیاری کراوین. [1]