ناو: عوبێد
نازناو: عوبێد گۆمەشینی
ناوی باوک: خدر
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
عوبێد خدر فەتحوڵڵا ناسراو بە: عوبێد خدر گۆمەشینی،
لە دایکبووی ساڵی 01-07-1968ی گوندی گۆمەشین شێخانی سەربە شارۆچکەی کۆیە.
_ لە ساڵی 1974 چووەتە بەرخوێندن و قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (دەشتی و 17 گەلاوێژ) تەواوکردووە، قۆناغی ناوەندی لە ناوەندی چیمەن (ئێستا زاگرۆزە) تەواوکردووە، قۆناغی ئامادەیی لە ئامادەیی ڕزگاری کوڕان تەواوکردووە.
_ ساڵی 1986 لە #زانکۆی سەڵاحەدین# کۆلیژی ئاداب بەشی کۆمەڵناسی وەرگیراوە. ساڵی 1990 کۆلیژی تەواوکردووە.
_ ساڵی 1993 وەک یاریدەدەری دادوەری (معاون قەضائی) لە بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری دادی لە دیوانی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت، دواتر لە ساڵی 1997 دەبێتە مامۆستای ئامادەیی، لە ساڵی 2010 وەک پسپۆڕی بابەتی کۆمەڵایەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان سەربە دیوانی وەزارەتی پەروەردە کاری کردووە، ساڵی 2018 لە شاری کۆیە دەبێتە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، لە کاتی ئێستادا لە یەکەی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی ناوەندی هەولێر کاری سەرپەرشتیاری دەکات.
_ سەرەتای نووسینی بۆ قۆناغی ناوەندی دەگەڕێتەوە بە بەهرەی نووسینی هۆنراوە دەستی پێ کردووە، ساڵی 1984 یەکەم دەقی هۆنراوەی لە گۆڤاری ئۆتۆنۆمی ژمارەی مانگی 3 لەژێر ناونیشانی (بەستەڵەک دەتوێنینەوە). لەو ماوەیە چەند هۆنراوەیەکی لە گۆڤاری بەیان و ڕۆشنبیری بڵاوکردووەتەوە، دوای ڕاپەڕین لە چەند ڕۆژنامە و گۆڤار بابەتی (هۆنراوە، چیرۆک، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی) بڵاوکردووەتەوە.
لە ساڵی 1993_ 1996 لە تەلەڤزیۆنی سەربەخۆیی پارتی پارێزگاران ئامادەکاری بەرنامەی گۆڤاری منداڵان بووە، لە ماوەی ئەم سێ ساڵە چەندین چیرۆک و هۆنراوە و بابەتی پەروەردەیی بۆ بەرنامەکە ئامادە کردووە، هەروەها لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا لە ڕۆژنامەی (دەنگی میللەت) کاری ڕۆژنامەوانی و ڕیپۆرتاژ و وتاری پەروەردەیی و کۆمەڵناسی و ڕەخنەیی لەم ڕۆژنامەنووسیەوە. هەروەها بابەتی پەروەردەیی لە ڕۆژنامەی گەلی کوردستان و گۆڤاری هەنگ و تەندرووست و کۆمەڵ و سایک نووسیوە و بابەتی لە زمانی عەرەبی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، بابەتی لە گۆڤاری (ڕۆشنبیری یاسایی) بڵاو کردووەتەوە.
یەکەم پەرتووکی لەژێر ناونیشانی (فەرهەنگی کۆمەڵناسی) بە زمانی کوردی _عەرەبی _ ئینگلیزی لەلایەن کۆڕی زانیاری کوردستان چاپکراوە و لە ساڵی 2007 بڵاو کردووەتەوە.
پەرتووکی دووەم بە ناونیشانی (فەلسەفەی یاسا) لە عەرەبییەوە بۆ زمانی کوردی وەرگیڕاوە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری یاسایی لە ساڵی 2009 چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
بابەتی لە گۆڤاری تاو و گۆڤاری کۆمەڵناسی و ئاسۆی پەروەردەیی و ڕۆژنامەی هەولێر و برایەتی و خەبات و گۆڤاری ژیاری پەروەردەیی و گوڵان میدیا و گۆڤاری ئەنفالستان و گۆڤاری فۆلکلۆر .
نووسینی توێژینەوە سەبارەت بە پرۆگرامەکانی خوێندن و بڵاوکردنەوەی لە گۆڤاری ئاسۆی پەروەردەیی.
لە ساڵی 1998 ئەندامی گۆڕینی بابەتی کۆمەڵایەتی بۆ قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی.
_ ئامادەکردنی پەرتووکی (جینۆسایدی گەلی کورد) لە ساڵی 2013 بۆ قۆناغی دەیەمی ئامادەیی و پیشەیی و پەیمانگاکان لەگەڵ هەریەکە لە مامۆستا وەیسی ساڵح و عومەر عەلی شەریف.
ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی پرۆگرامی (کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان) بۆ قۆناغی بنەڕەتی لە پۆلی یەکەم تا نۆیەم.
ئەندامی پێداچوونەوە بۆ بابەتی ئابووری ئامادەیی، بابەتی مێژوو، فەلسەفە، سەرەتای کۆمەڵناسی بۆ قۆناغی ئامادەیی.
ئەندامی ئامادەکاری بابەتی کۆمەڵایەتی بۆ پۆلەکانی 4 -9 بنەڕەتی.
ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانە
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە
ئەندامی کۆمەڵەی کۆمەڵناسانی کوردستانە
پێداچوونەوەی زمانەوانی بۆ چەندین پەرتووک و نووسین و کاری وەرگێڕانی کردووە.[1]