لە سیروان مەلە دەکات لە پێباز خەلە دەکا
سیروان، ڕووبارێکی کوردستانە ئاوەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دێت لە هەورامانی ئەو دیوو لە گوندی
کۆسەی هەجیجکۆسەی هەجیج بەنداوێکی لەسەر درووستکراوە، ئاوی ئەشکەوتی قوڕی قەڵا لە سنووری شارەدێی
ڕوانسەرڕوانسەر دێتەوە ناو ئەو ڕووبارە و لە دەربەندیخان لەنێوان چیای خۆشک و بەرانان بەنداوێکی تری لەسەر بوونیاتنراوە، پێباز، شارەدێ و دەشتێکە لەبەری ڕاستی ڕووباری سیروان کەوتووەتە نێوان
دەربەندیخاندەربەندیخان و
کەلارکەلارە،
باوەنوورباوەنوور ناوەندی شارەدێیەکەیە، ئاوی سیروان بۆ مەلەوانی دەبێت و دەشتی پێبازیش بۆ دانەوێڵە و خەلە چاندن دەبێت، ئەوە کراوە بە گۆتەیەکی ئیدیۆمی وتراوە: لە سیروان مەلە دەکات لە پێباز خەلە دەکا.
[1]