ناونیشانی بابەت: شاخی گۆیژە و دەوروبەری خاکێکی ڕووتەڵ نییە!
ناوی نووسەر:
سان ساراڤانسان ساراڤان
ڕۆژی دەرچوون: #2024-05-27#
ناوچەی گۆیژە زنجیرەیەک ناوچەی زۆر جیاوازن لە ڕووی کەشوهەواوە، بە جیاوازییەکانییەوە جا گەر مەودای کورت بێت یاخود نزم بن. ئەمەش شاخەکان دەکاتە ئیکۆسیستەمێکی زۆر جیاواز لە #سلێمانی# و ناوچەکەدا. ناوچەی گۆیژە شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانی چەندین جۆراوجۆری زیندوو (بایوداڤێرستی) ، ژیانی ئێمەی مرۆڤیش وابەستەیە بە سوڕی جۆراوجۆری زیندەییەکانەوە کە لەو ناەچەیەدا دەژین، گەر هەر ناهاوسەنگییەک ڕوو بدات ئەوا ئێمەی مرۆڤیش زەرەرمەندی گەورە دەبین لەم پرۆسەیەدا. ناوچەی گۆیژە کاریگەریەکانی لەسەر دابەشبوونی فەزا، گەشەکردن، فیزیۆلۆژیا و سوڕی ژیانی ڕووەک و ئاژەڵان لەوانەش وردە زیندەوەران و مرۆڤ پێک دێنێت. بە داتاشینی ناوچەی گۆیژە ڕووەک و ئاژەڵی ناوچەکە شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدەست دەدەن، لەناودەچنن و ڕەو دەکەن. ناوچەی گۆیژە کۆمەڵێک سەرچاوەی سروشتی بەرچاویان لەخۆگرتووە و کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پرۆسەی ئیکۆلۆژی و ئابووری ناوچەکەدا. بە خاپوورکردن و داتاشینی ناوچەی گۆیژە گرنگترین کاریگەری لەسەر خولی هایدرۆلۆجیی دەبێت کە پابەندن بە دابەشبوون و جوڵەی ئاو لەسەر ڕووی زەوی و لە ژێر زەویدا. ناوچەی گۆیژە وەک بەربەستێکی ئۆرۆگرافی (جوگرافیای فیزیکی کە مامەڵە لەگەڵ پێکهاتن و تایبەتمەندییەکانی دەکات) کاردەکەن بۆ تێپەڕینی بای شێدار ، کۆنتڕۆڵی باران بارین دەکەن لە ناوچەکانی دەوروبەرییدا. لەم هەلومەرجەی گۆڕانی کەشوهەودا، شێواندنی ژینگەی شاخەکان کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لەسەر ئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا. ڕووک و دار و درختەکان ڕژەیەکی زۆر لە دووەم ئۆکسید گل دەدەنەوە لە ژێر خاکادا، بە داتاشین و لەناو بردنی ڕووەک و دارو درەختەکانی وەو ناوچەیە ئەو ڕێژە زۆرەی دووەم ئۆکسیدەی کاربۆن دەچێتە هەواوە. بە خاپوورکردنی ناوچەی گۆیژە پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی بەفری شاخەکان زووتر و خێراتر لە بەهاردا بتوێنەوە و کاریگەری ڕاستەخۆیان ئەبێت لە سەر کات و دابەشبوونی ئاو و دەستەکەوتنی ئاوی شیرین بۆ سروشت و بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ. داتاشینی ناوچەی گۆیژە دەبێتە هۆی دابەزینی بەپیتی خاک و کاریگەری دەکاتە سەر بەرهەمی کشتوکاڵی لە ناوچەکانی دەوروبەریدا. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!