مارگەستی لە گوریس دەترسێ
گوریس کە لە مووی بزن درووست دەکرێت، ڕەنگی ڕەش و سپی و دێزەی هەیە و لە ڕووی ڕەنگ و درێژکۆڵەییەوە وەکوو شێوەی مار وایە، ئەو کەسەی لە ماری بترسێت گوریس ببینێت وا هەست دەکات مارە و لێی دوور دەکەوێتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک پێشتر زیانێکی بەر کەوتبێت لە هاوشێوەکانی دەترسێت بۆیە وتراوە: مارگەستی لە گوریس دەترسێ.[1]