ماری لە خۆڕا کیژی داک خرا پەسەند نینە
لە سنوووری #هەولێر#ێ ماڵ: بە مار گۆ دەکرێت، ئەو ماڵ و سەرەوەت و سامانەی بێ ماندوو بوون پەیدا ببێت و هیچ زەحمەتی و هیلاکییەتی پێوە نەبینرێت، لەگەڵ ئەو کچەی دایکی ژنێکی خراپە و خەڵکی بەدەستییەوە دەناڵێنن بۆیە لە دەستی ڕادەکەن، ئەوا خەڵکی لە کچەکەشی دوور دەکەونەوە بەهۆی خراپی دایکییەوە بۆ ئەمە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: ماری لە خۆڕا کیژی داک خرا پەسەند نینە.[1]