گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #نەوجول# لە شارۆچکەی #کفری# پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
لە ساڵی 1988 دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ)دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #تەپەسەرایی# و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی هەود عەلی و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #تازەشار (کۆکس)# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی زەنگاباد. [1]