لە شاری
سلێمانیسلێمانی و لەنێو هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی و بە بەشداری 10 یانە یارییەکانی وەرزی 2024ی خولی نایابی بالەی کچانی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو، تێیدا و دوای گەیشتنی هەردوو تیمی بالەی کچانی یانەکانی ئەکادی شاری
هەولێرهەولێر و
دەربەندیخاندەربەندیخان بە یاری کۆتایی خولەکە لەو یارییەدا کچانی یانەی ئەکاد بە ئاستە بەرزەکەیان توانیان بە ئەنجامی سێ سێتی بێ وەڵام سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جامی یەکەمی بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک بەرنەوە.
ئەمە و دوای کۆتاهاتنی یاری کۆتایی و بە ئامادەبوونی حاکم
مەحمود ئەحمەد موڕادمەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی و میوانێکی بەرچاو خەڵاتی تیمە سەرکەوتووەکان کرا و پەردە لەسەر یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە دادرایەوە.
جێگەی باسە لەم خولەدا هەڵبژاردەی کچانی ئێراق بۆ بەشداریان لە پاڵەوانێتی بالەی کچانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا دیاری دەکرێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 136 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!