#بافڵ تاڵەبانی# ، سەرۆکی یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان بۆ کۆچیدوایی مامۆستا محەمەدی شەڵماشی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و زانای ئایینی و پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و ڕایگەیاند؛ مامۆستا #مەلا محەمەدی شەڵماشی# زانایاکی پایەبەرز، نووسەرێکی لێهاتوو و وەرگێڕێکی شارەزا بوو. هەوڵ و بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.
دەقی پرسەنامەکە...
کۆچی دوایی مامۆستا مەلا محەمەدی شەڵماشی، زانا و نووسەری دیاری کورد لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی دەکەم کە ڕۆڵێکی کارگەریان لە بزووتنەوەی سیاسی و ڕووناکبیریی کوردستان گێڕاوە و مایەی شانازیی هەموومانن.
مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی زانایاکی پایەبەرز، نووسەرێکی لێهاتوو و وەرگێڕێکی شارەزا بوو. هەوڵ و بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و لە یادی ناکەین.
خوای گەورە مامۆستای پایەبەرزمان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.[1]