پیرانشار شارێک لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای
ورمێورمێ و ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. لە ڕووی دابەشکارییەکانی ھەرێمە کوردنشینەکان و تایبەتمەندییەکانی فەرھەنگی، پیرانشار بەشێکە لە ھەرێمی موکریان. لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ شاری
شنۆشنۆ بە 47 کیلۆمەتر، لە باکوور شاری
نەغەدەنەغەدە بە 47 کیلۆمەتر، لە باکووری ڕۆژھەڵات شاری
مەھابادمەھاباد بە 75 کیلۆمەتر، لە باشووری شاری میراوە بە دووری 45 کیلۆمەتر و ھەروەھا شاری
سەردەشتسەردەشت بە 95 کیلۆمەتر و لە ڕۆژاوا لەگەڵ باشووری کوردستان سنووری ھەیە.
[1]