گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #نەوجول# لە شارۆچکەی #کفری# پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
لە ساڵی 1988 دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ) دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورە ھاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی نەوجول، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #باشتەپەی بچووک#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #چنارە#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #ئیمام محەمەد ڕەشید ئاغا# .
[1]