گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #نەوجول#، شارۆچکەی #کفری#، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای #سلێمانی#، لە باشووری کوردستان. لە ساڵی 1988دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ)دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #قەڵغانلوی گەورە#، لە باشوورەوە لەگەڵ شارۆچکەی#دووزخورماتوو#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #قۆشلان#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #سنکوور#. [1]