دوای کۆتاهاتنی یارییەکانی جەولەی شەشەم لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق و سەرکەوتنی لەو جەولەیەدا، تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانی هەنگاوێکی گرنگ بنێت و لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندییەوە بگاتە پلەی سێیەم.
سەرکەوتنی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە بەرانبەر یانەی میسان بە گۆڵێکی بێ وەڵام و بەدەستهێنانی ئەو سێ خاڵە لە دەرەوەی یاریگەکەی دا کۆی خاڵەکانی بۆ 10 خاڵ بەرز کردنەوە و بەو ئەنجام و دەست کەوتەشیان لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی جێگیرن.
ئەمە و لە هەمان خول دا (الغراف) یەکەمە بە 14 خاڵ و هەرچی (الجولان) 12 خاڵی هەیە دووەمە.
=KTML_Bold=بۆ بینینی تەواوی ڕیزبەندی یانەکان بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=. [1]