هەمیشە یاریزان و بیرمەندان و پاڵەوانانی پێشمەرگە لە ڕکابەرە دەرەکی و جیهانییەکان توانیویانە لە پێشەنگەکانبن و لەو چوارچێوەیەشدا و لە پاڵەوانێتی قەتەڕ ماستەر بۆ یاری شەتڕەنج #زۆزگ سەڵاح#ی یاریزانی یانەی پێشمەرگە وەک نوێنەری ئێراق بەشداری دەکات.
ئەمە و یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لە ڕۆژی سێشەممە #03-12-2024# دەستی پێ کردوو بڕیارە تا ڕێکەوتی (12-12-2024) بەردەوامی هەبێت کە یارییەکانی لە وڵاتی قەتەڕە بەڕێوە دەچێت.
سەبارەت بە بەشداریکردنی لەو پاڵەوانێتییە زۆزگ سەڵاح بۆ پێشمەرگە سپۆرت دواو وتی، جێگەی شانازییە یانەی پێشمەرگە بووەتە سومبولی سەرکەوتنەکان و یاریزانانی هەمیشە لە جەنگاوەرە سەرکەوتووەکانن.
زۆزگ ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بە نوێنەرایەتی ئێراق لەگەڵ یاریزان (سەتار بەدری) بەشداری لەو پاڵەوانێتییە کردووە کە 140 یاریزان لە 40 وڵاتی جیهانەوە بەشداریان کردووە و هەروەک هیواشی خواست بتوانن بە ئەنجامی کاریگەرەوە بگەڕێنەوە خاکی نیشتمان.[1]