هاتینەوە سەر باری بەڕە
لە کۆندا جگە لە لباد، فەرش و ڕایەخ و پەتوو و بەتانی و جاجمی کوردەواری هەر بەڕە بووە کە لە بەن و موو و کۆنەپەڕۆیان درووست دەکرا، زۆر ئیدیۆمیشی لەسەر درووستکراوە: دەبێت بچییە سەر بەڕەی خەڵکی، یاخوا نەچتە بن بەڕەی دوژمنم، بەڕەی خەڵکی دەبی لەسەری هەستی، بەقەدەر بەڕەکەی خۆت پێ ڕابکێشە و...تاد، بار: بارودۆخ و حاڵ و گوزەرانە، ئەوانەی ڕووت و هەژار و نەدارن ئەگەر ماوەیەک هەبوو بن و دواتر لێ بکەونەوە دەچنەوە سەر باری هەژاری بۆیە لە سنووری
هەولێرهەولێرێ وتراوە: هاتینەوە سەر باری بەڕە.
[1]