هەر دەڕێسی کەس لۆی باناداتەوە
وتراویشە: ڕیسەکەی هەر خورییە، خوری بەهۆی تەشییەوە دەڕێسرێت و بادەدرێتەوە و دەکرێتە گلۆرە و دواتر بەهۆی کارگەوە دەکرێتە بەرهەمی جۆراوجۆر، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک زۆر ماندوو بێت و هیچ بەرهەمیشی دیار نەبێت و کەسیش پشتیوانی نەکات بەتەوسەوە پێی دەوترێت: هەر دەڕێسی کەس لۆی باناداتەوە. [1]