هی زەمانی دەقیانووسییە
لە ناوچەی #موکریان# ئەو ئیدیۆمە زۆرتر بەکاردەهێنرێت، هەرچەندە لە باشووری کوردستانیش لە دەقی ئەدەبیدا بەکارهێنراوە و وتراوە: لە زەمانی دەقنانووسە، عەجەم هەروا بێ ناموسە، دەقیانووس لە دیکیوس یان دکلیانووس ئیمپڕاتۆری ڕۆمانییەکانەوە هاتووە کە لە ڕۆمانی کۆندا لەنێوان (201-251) زایینی حکومی ئیمپڕاتۆرەکەی کردووە، ئەو زەمان و سەردەمە بووە بە مێژوو و بۆ کۆنی و لەمێژیینەیی کەلوپەلێک یان شتێکی کۆنیینە دەوترێت: هیی زەمانی دەقیانووسییە.[1]