ناو: فەرهاد
نازناو: مەزڵوم کۆبانی
ناوی باوک: عەبدی
شوێنی لەدایکبوون: #کۆبانێ#
ساڵی لەدایکبوون: 1967
$ژیاننامە$
فەرھاد عەبدی شاھین ناسراو بە #مەزڵوم کۆبانی#، یان مەزڵووم عەبدی یان شاھین سلۆ، سەرکردەیەکی سەربازیی کوردی ڕۆژاوایە.
لە ساڵی 1967 لە شاری کۆبانێی ڕۆژاوای کوردستان لەدایکبووە، سەرەتا لە #پارتی کرێکارانی کوردستان# چالاکی ئەنجامداوە لە سووریا و بەهۆی ئەوەشەوە چەندین جار دەستگیر کراوە، لە ساڵی 1996 بەشداری چەند شەڕێکی هێزەکانی پاراستنی گەل دەکات لە #هەکاری# دژی سوپای تورکیا، لەنێوان ساڵانی 1997 بۆ 2003 لە ئەوروپا دەمێنێتەوە و دوای داگیرکردنی ئێراق دێتە #مەخموور# و لە کردەیەکی سەربازی بەشدار دەبێت هەتاوەکوو ساڵی 2004 لەوێ دەبێت، ساڵی 2014 وەک نوێنەری یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شاری #سلێمانی# لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و ئەمریکا ئامادە دەبێت بۆ درووستکردنی هاوپەیمانی دژی داعش، ساڵی 2015 دەبێتە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەسەدە و زیاتر لە 60,000 بۆ 70,000 سەربازی لەژێر دەستدایە.
ئەو لە ئێستادا 2024 فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکراتە.
لە ئەیلوولی 2019، لە کاتی ھێرشەکانی 2019ی ڕۆژاوا لەلایەن تورکیاوە، بەناچاری لەگەڵ سوپای سووریا و ڕووسیا ڕێکدەکەوێت، مەزڵوم کۆبانێ لەسەر ئەو ڕێککەوتنە وتی «ئەگەر ناچاربین لەنێوان سازش و جینۆساید یەکێک ھەڵبژێرین ئەوا ئێمە خەڵکی خۆمان ھەڵدەبژێرین»، بەپێی ڕێککەوتنەکە هێزەکانی سووریا هاتنە نێو شاری مەنبج و کۆبانێ.
لیستی تیرۆری تورکیا:
مەزڵوم لە لیستی داواکراوانی تورکیا لە ژمارە 9دایە و هەرکەس تیرۆری بکات یان دەستگیری بکات و بیداتە دەست هێزەکانی تورکیا بڕی 9 ملیۆن لیرەی تورکی پێدەدرێت.
خۆشەویستی لای گەل:
مەزڵوم بەهۆی شەڕی کۆبانێ و #عەفرین#ەوە بوو بە کەسایەتییەکی دیاری کورد و هێزە دەرەکییەکانی جیهان وەک ئەمریکا وەک کەسایەتییەکانی سیاسی بەهێز دانیشتنیان لەگەڵ دەکرد، ئەمەش لەلایەن هەریەک لە تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستانەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە، وەزیری دادی تورکیا عەبدولحەمید گوڵ تانەی لە دەرکەوتنی مەزڵومدا وەک کەسایەتییەکی دانپێدانراوی سیاسی نێودەوڵەتی بەهۆی ئەوەی لە لیستی تیرۆردا بوونی هەیە.
هەریەک لە #پارتی کرێکارانی کوردستان# و یەکینەکانی پاراستنی گەل مشتومڕیان لەسەر گەورەبوون و خۆشەویستبوونی کەسایەتی مەزڵوم درووستبوو بەهۆی ئەوەی پەکەکە ترسی لەوە هەیە یەپەگە و مەزڵوم عەبدی زیاتر بدرەوشێتەوە و پەیوندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا توندوتۆڵتر بێت.
جەنگی کۆبانێ و چالاکییەکان
ساڵی 2014-2015 مەزڵوم عەبدی لە شەڕی گەمارۆی کۆبانێ بەشداری کرد و لەگەڵ ئەوەی ئەمریکییەکان ئامۆژگارییان کردبوو بکشێتەوە بەڵام قبووڵی نەکردووە، دوای ئەوەی سێ جار ماڵەکەی لەلایەن داعشەوە داگیر دەکرێت، داوا دەکات بە فڕۆکە بۆمببارانی ماڵەکەی خۆی بکرێت لە پێناو کوشتنی چەکدارانی داعش و کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر سەربازەکانی.
لە حوزەیرانی ساڵی 2019 ڕێککەوتنێکی نەتەوە یەکگرتووەکان واژوو دەکات بۆ ڕێگری لە چەکدارکردنی منداڵ لە سوپادا.
دۆستی نزیکی ڕۆژاوا و ئەمریکایە و لە لەناوبردنی داعش ڕۆڵی سەرەکی هەبوو. لە ڕۆژی #07-04-2023# لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لە هەوڵێکی تیرۆرستی ڕزگاری بوو.
[1]