وەکی ئاردی بوهارێیە
گوندنشینانی کوردەواری لە وەرزی بەهار و هاویندا بەروبووم بەرهەم دەهێنن تەنیا بۆ چل ڕۆژی چلەی زستانێ هەڵی دەگرن و لە کاتی ساردوسۆڵە و بەفرکەوتن و بەفرانبار و ڕێبەندان و ڕەشەمێ هەرچیان هەیە دەیخۆن و هیچیان نامێنێت، لە خاکەلێوەدا و دوای نەورۆزدا ئەگەر هەندێک ئارد لە کەندوو و هەنبانەی ماڵاندا وە دەست بکەوێت زۆر بەنرخ و بەها دەبێت و دەتوانرێت هەموو شتێکی لێ درووست بکرێت ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ شتێکی پڕبایەخ و گرانبەها و دانسقە لە سنووری
هەولێرهەولێر و
کۆیەکۆیە وتراوە: وەکی ئاردی بوهارێیە.
[1]