ئوجاغی ڕۆشنە
وتراویشە: وجاغی کوێڕە یان #وجاغ کوێر جەرگی ناسوتێ# یان وجاغی ڕۆنە، ئوجاغ: وجاغ، ئاگردان، ڕۆشن: ڕووناک، ئاگرەکە نەکوژاوە و کاروانەکە بەردەوامە و ڕێگایەکە ئاوەدانە، ئەگەر کەسێک کوڕێکی باشی لەدوادا بەجێ بمێنێت و کاری چاکە و باش ئەنجام بدات و شوێنی پێشینان و باوک و باپیری بگرێتەوە لە شاری #سنە# دەوترێت: ئۆجاغی ڕۆشنە.[1]