ناونیشانی بابەت: بەوێنە.. پێشانگایەکی تایبەت بە ژیانی فەتانە وەلیدی کرایەوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
دوێنێ یەکشەممە 15-12-2024، لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانیی #ئەمنە سوورەکە#ی شاری #سلێمانی#، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک هونەرمەند، پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی تایبەت بە ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندی کۆچکردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، #فەتانە وەلیدی# کرایەوە.
ئەم پێشانگەیە لەلایەن رێکخراوی مەرزییە کرابووەوە و فۆتۆگرافەر ئەفشین فەتاحی، فۆتۆکانی فەتانەی وەلیدی گرتووە، کە تایبەتن بە ژیانی ئەو هونەرمەندە کۆچکردووە.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!