جەولەی یەکەم لە یارییەکانی خولی خوار 16 ساڵانی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو، لەو جەولەیەدا و لە یەکەم یاری خۆی، تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لەسەر یاریگەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە #یانەی وەرزشی دهۆک# کرد، لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #14-12-2024# بەڕێوەچوو تێیدا و هەر لە سەرەتاوە وەک نەریتی هەمیشەییان تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگە توانیان بە ئاست و ئەنجام سەرکەوتووبن دوایی ئەوەی گێمی یەکەمی یارییەکەیان بە ئەنجامی 6-1 گۆڵ لە سوودی خۆیان بە کۆتا هێنا.
ئەمە و لە گێمی دووەمدا، لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ڕاهێنەر، پێشمەرگە توانی گۆڵی حەوتەم و دوا گۆڵی خۆی لەو یارییەدا بکات و لە بەرانبەردا یانەی دهۆکی میوان دووەم گۆڵی لە یارییەکەی یەکەمی کە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجامی دا تۆمار کرد و سەرەنجام پێشمەرگەی سەوز پۆش توانیان بە ئەنجامی 7-2 گۆڵ سەرکەوتن بەدەست بهێنن و بوونە خاوەن یەکەم 3 خاڵ لە خولەکەدا. [1]