ئەونە باری لێ بنێ بیکێشێ
بار: ئەو کەلوپەلانەی کە دەخرێتە سەر بارەبەر و وڵاخەبەرزەی وەکوو: کەر، ئێستر، بارگیر، حوشتر، گا و...تاد، چ جلوبار بێت یان داروبار یان دنەوێڵە و...تاد، ئەو ئاژەڵەی کەبارەکەی دەخرێتە سەر دەبێت خاوەنەکەی بزانێت ئەو بارەبەرە چەندی پێ بار دەکرێت و دەتوانێت بیگەیەنەتەوە هەوار و مەنزڵ، ئەوە لە شاری #سنە# وەکوو ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت مەبەست لێی ئەوەیە نابێت زۆر فشار بخرێتە سەر کەسێک زیاتر لە توانای خۆی بۆیە وتویانە: ئەونە باری لێ بنێ بیکێشێ.[1]