ئەوەڵ خوێش لەودوا دەروێش
وتراویشە: خێر بەخوێش نەک بە دەروێش، هەتا ماڵ پێی بوێت مزگەوت بەتاڵه، خوێش: خزم و کەسوکار و دەر و هاوسێ دەگرێتەوە، دەروێش: ئەو کەسانەی کە گەڕیدە و عەوداڵی خوداناسی و قەلەندەری و ڕێبواری و ئەو دەرگا بەو دەرگان، بۆ پێدانی هاوکاری و کۆمەک سەرەتا پێویستە بیدەیتە دۆست و خۆشەویستان و خزم و کەسوکار ئینجا ئەوەی زیاد بوو بۆ لێقەوماوانی تر و گەڕیدە و دەروێش و قەلەندەران بۆیە لە سنووری #سنە# وتراوە: ئەوەڵ خوێش لەودوا دەروێش.[1]