ئەیژن کەنیشک هەوەی دایکە
کچ لە دڵی باوکیدا زۆر شیرینە ڕۆژبەڕۆژ ئەو خۆشەویستییە گەورە دەبێت و باوک هەوڵ دەدات هەموو پێداویستییەکانی بۆ دابین بکات، بە جۆرێک لە جۆرەکان دەبێتە مایەی نیگەرانی دایکی کە ئەو بایەخە زۆرەی پێ دەدرێت و ئیتر وردەوردە گەورە دەبێت جوان و قشتیلانە دەکەوێتە بەرچاوان و دڵان، هەوێ وەکوو نموونەی ململانێی تووند دەهێنرێتەوە، چونکە هەوێ لەسەر بنەمای کێبڕکێ و ئێرەیی و چاوپێک هەڵنەهاتن سەیر دەکرێن بۆیە لە سنووری #سنە# بۆ ئەم حاڵەتە وتراوە: ئەیژن کەنیشک هەوەی دایکە. [1]