پرسەنامەی شاعیری کۆچکردوو #شێرکۆ بێکەس# بۆ شاعیر #کوردۆ کاروان#، بە بۆنەی کۆچی دوایی برایەکییەوە، لە ڕێکەوتی #26-03-2006#
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکە:=KTML_End=
برای بەڕێز و خۆشەویستم
کاکە کوردۆ
بەهیوای هەمیشە خۆشیتانم. ئومێد دەکەم، تەندرووستیتان هەمیشە باش بێت.
برا گیان: من داوای لێبوردن دەکەم، کە لەپرسەی ئەوبرا خۆشەویستەدا ئامادەنەبووم. چوونکە تا دوای پرسە نەمزانی بوو. لەم وڵاتە ئەگەر یەکێک ئاگادارت نەکات، بەتایبەت بۆ ئێمەومانان، کە سەرمان قاڵە، هەر بە مێزەوە نووساوین، ئاگامان لە هیچ نابێت.
لە دڵەوە هاوبەشی خەمتانم، ئومێد دەکەم ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت، تکایە لە زمانی منەوە، سەرەخۆشیم بە هەمووان ڕابگەیەنە.
هەر بژین.
براتان
شێرکۆ بێکەس
26-03-2006
[1]