ناونیشانی بابەت: کەی پێویستە نەشتەرگەری منداڵبوون ئەنجام بدرێت؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
نەشتەرگەری منداڵبوون بریتییە لە نەشتەرگەرییەک کە تێیدا دیواری سک و منداڵدان دەبڕدرێت بۆ دەرهێنانی کۆرپەلە.
کەی پێویستە نەشتەرگەری منداڵبوون ئەنجام بدرێت؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا نەشتەرگەری منداڵبوون (بەتایبەت لە یەکەم منداڵبووندا) ئەنجام نادرێت
بەڵام کۆمەڵێک حاڵەتیش هەیە کە پزیشک پلانی نەشتەرگەری منداڵبوون دەدات ، وەک:
-کاتێک دۆخی کۆرپەلە ڕێگە بە لەدایکبوونی سرووشتی نادات، وەک دۆخی کۆرپەلەی بریچ (سەری منداڵەکە ڕووی لە کەناڵی لەدایکبوون نییە).
-کێشەی هاتنەخوارەوەی وێڵاش
-هاتنەخوارەوەی ناوکەپەتک
-ئەگەر کێشی کۆرپەلەکە لە 4.5 کیلۆگرام زیاتر بێت
-بارودۆخی تەندرووستی دایکەکە: هەندێک حاڵەتی پزیشکی وەکوو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی دڵ، یان هەوکردن (بۆ نموونە، ئایدز) لەوانەیە پێویستی بە
نەشتەرگەری منداڵبوون هەبێت.
-دووگیانی بە دوانە، سییانە، یان زیاتر، ڕەنگە پێویست بە نەشتەرگەری منداڵبوون بکات
-ناڕەحەتی کۆرپەلە: ئەگەر کۆرپەکە نیشانەکانی ناڕەحەتی هەبوو، وەکوو شێوازی نائاسایی لێدانی دڵ، لەوانەیە پێویست بە نەشتەرگەری منداڵبوون بکات. [1]