پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
قوتابییانی کەرکووک لە کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1984
23-12-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی شەهید عەبدول وەهاب لە شاری کەرکووک، ساڵی 1989
23-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
23-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
23-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
23-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
23-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
عەبدوڵڵا وەرتی
23-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سانا سەربەست
22-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نازەنین ئێلیاسی
22-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  531,506
وێنە
  113,200
پەرتووک PDF
  20,683
فایلی پەیوەندیدار
  109,072
ڤیدیۆ
  1,642
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,930
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,401
عربي - Arabic 
32,801
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,299
فارسی - Farsi 
11,684
English - English 
7,815
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,908
پەرتووکخانە 
26,170
کورتەباس 
19,223
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,073
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,161
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,530
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,536
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,463
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
952
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
ئیدیۆم 
186
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,776
IMG 
208,338
∑   تێکڕا 
244,197
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەهیدان
هوجام سورچی
ژیاننامە
سێوە قادر نوری
ژیاننامە
سەعدی خالیدی
کورتەباس
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە...
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیانێکی مانادار چییە؟ - دەقی چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی srf kultur legeL لەگەڵ سوزان ڤۆڵف
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ژیانێکی مانادار چییە؟

ژیانێکی مانادار چییە؟
ژیانێکی مانادار چییە؟
دەقی چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی srf kultur legeL لەگەڵ سوزان ڤۆڵف
وەرگێڕان لە ئەڵمانییەوە/ رێژین کوردس

دەقی چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ (Susan Wolf) سوزان ڤۆڵف.
بێژەر/ (هەموو رۆژيک کارێکی چاک)
ئەمە یاسای پێشینەکانە کەهەر لەمنداڵیەوە لەمندا چیندرا.
داخۆ یەک چاکە بەسە؟ دەکرێ زۆر لەوە زیاتر بکەیت، هەموو ژیانی خۆت بگۆڕیت و ببیتە پاڵەوانێکی ئخلاقی، بەڵام ئەمە بیرۆکەیەکی باش نیە، بەبۆچوونی سوزان ۆلف.
ئەمە شتێکی سەرسووڕهێنەرە ، بەو پيیەی ئەو یەکێکە لەبەناوبانگترین فەیلەسوفە ئخلاقیەکانی جیهان.
ئێستا لێی دەپرسم: بێزەحمەت لەکوێ دەتوانیت ژیانێکی باش و پڕمانا بەدەست بهێنی؟ بەخێربێن سوزان ڤۆڵف.
سوزان ۆلف/ سوپاس.
بێژەر/ پێشوەختە پرسیارت لێکردم (سەبەتەی شوکولادەکەی بۆ هينا) لەکوێ شوکولاتەی باش لە سویسرا دەست دەکەوێت؟
سوزان ڤۆڵف/ من زۆر خۆشحاڵم کەلە سویسرام، دانەیەک هەڵدەگرم، زۆر سوپاس.

بێژەر/ بۆ دەستپێکردنێکی باش پێکەوە.
سوزان ڤۆڵف/ بەڵی، ئەوەمان هەیە.

بێژەر/ ئێوە یەکێکن لە فەیلەسوفە کاریگەرەکانی سەردەمی ئێمە، مامۆستان لە چاپل هیل لە ئەمریکا، ئەمساڵیش لە زانکۆی بێرن وانە بەناوبانگەکانی ئەنیشتاین پێشکەش دەکەن. ئەگەر ئەوەندە بیربکەیتەوە و بنوسیت بێگومان پێویستت بە شوکولادەی زۆرە.
سوزان وۆڵف پێدەکەنێت..
سوزان وۆڵف /نازانم داخۆ لەبەر ئەوە بێت کەزۆر شوکولادە دەخۆم، بەڵام بەدڵنیاییەوە ژیانم باشتر دەکات.

بێژەر/ بەڵام ئەگەر ئێستا کەسێک بڵێت: (باشترە ئەو پارەیەی کە بۆ شوکولادەکان خەرج کرابوو بیبەخشن.) ئەوکات تۆ رازی نابیت؟
سوزان ڤۆڵف/ ئەوە پرسیارێکی ئاڵۆزە.
من فرەییخوازم، هەم لەبارەی ئخلاق و هەم لەبارەی ژیانێکی باشەوە. رێگای زۆر هەیە بۆئەوەی ژیانێکی باش بژیت، شێوازێکیان ئەوەیە کە هەمیشە ئخلاق بخەیتە پێش شتەکانیتر، کەسانێک هەن کەژیانی خۆیان تەرخان دەکەن بۆئەوەی زۆرترین چاکە پێشکەش بە جیهان بکەن.
من ئەوە رەتناکەمەوە بەڵام باوەڕم بەوە نیە کەئەمە ئەیدیالێکی گشتی پابەندکەر بێت کەدەبێت وەریبگرین. یان ئەوەی کەهەست بەتاوانباری بکەین ئەگەر نەیکەین . دروستکردنی شوکولادەی نایاب بەلای منەوە وەک چالاکیەکی شایستە دێتە بەرچاو، چونکە شوکولادە کارێکی باش دەکات، زۆرکەس دڵخۆش دەکات.

بێژەر/ منیش دڵخۆش دەکات هەروەها.
سوزان ڤۆڵف/ چەند ساڵێک لەمەوبەر بەشداریم لە گفتوگۆیەکی رادیۆییدا کرد، هەر بەرنامەیەک بە پرسیارێک دەستیپێدەکرد، دەبوو لەیەک خولەکدا وەڵام بدرێتەوە، لەوانە : ئەگەر بتوانی یەک کار بۆ جیهان بکەیت، ئەوە چی دەبێت؟ من بیرم لەچەند شتێک کردەوە کە رەتکرانەوە، چونکە زۆر هەڕەمەکی و بێزارکەر بوون، وەک ئەوەی لەرۆژێکی هەفتەکەدا نەخوێندنەوە و نەنوسینی ئیمەیل. پاشا پێشنیارم کرد هەفتەی جارێک پارچەیەک شوکولادەی کوالیتی بەرز بدرێت بەخەڵک. ئەوەش دەتوانێت بەئاسانی ژیانت باشتر بکات، رۆژەکەت بەهەستێکی باشتردا تێپەرێت.
لەلایەنی ئخلاقیدا بەدڵنیایی بەها هەیە، بەڵام منیش پێموایە بەها لەو شتەشدا هەیە کە باشە.
ئەمە خاڵی بەهێزی ئێوەیە، ئێوە دەڵێن : شتگەلێکی جیاواز هەن لە..

بێژەر/ ژیاندا باشن و شتی جیاوازیش هەیە کەژیان دەکاتە ژیانێکی باشتر. هەر لەبەر ئەمەشە بەخۆتان وت، فرەییخواز. بەڵام لێمگەڕی با تێڕوانینەکەی ئێوە زیاتر شەن و کەو بکەین. لەساڵی 1982 ( پیرۆزیە ئخلاقیەکان)ت نووسی. ئێستا ئەوە بووە بە کلاسیک، بەجۆرێک ئەگەر بتەوێ فەلسەفە بخوێنی، ئەوا درەنگ یان زوو دەبێ ( پیرۆزیە ئخلاقیەکان) بیخوێنیتەوە.
واتە لەم وتارەدا بۆ زۆربەی ئەوانەی فەلسەفەی ئخلاقی دەخوێنن، جێی سەرسورمانە ، کە تۆ دەڵێیت نازانی پیرۆزی ئخلاقی هەیە یان نا، بەڵام ئەگەر هەبوایە ئەوا شتێک نەدەبوو کە تۆ بانگەشەی بۆ بکەیت، یان شێوازێکی ژیان نیە بۆژیانێکی باشتر.
سوزان ڤۆڵف/ بەدەربرینێکی کەمێک راشکاوانەتر بەیانم کردووە، رستەی یەکەم کەبە شێوەیەکی سەرسورهێنەر لەبیرمە ئەوەبوو: ( من نازانم پیرۆزی ئخلاقی هەیە یەن نا) ئەگەر هەبێت، من خۆشحاڵم چونکە نە من و نەئەوانەشی کە لەدڵەوە گرنگیان پێدەدەم گرنگی پێنادەن. ) ئەمە بەو مانایە نیە کەرەتیان دەکەمەوە، بەڵکو ئەوانە کەسانی دڵخوازم نین ، نامەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ نێردراوێکی ئخلاقیدا بکەم. ئەمە ئەوە نیە کەمن منداڵەکانم یان نەوەکانمی لەسەر پەروەردە دەکەم، نەک لەبەرئەوەی خراپە یان جێی سەرزەنشتە، بەڵام زۆر بەهای تر لەژیاندا هەن کەدەتوانیت چێژیان لێ وەربگریت و لەخۆتدا بیانچێنیت وەک، چێژوەرگرتن لەخواردنی شوکولادە.
هەروەها حەزت لە چێشتلێنان هەیە، خواردنی خۆش بۆتۆ زۆر گرنگە، لە -بێژەر دەقێکدا دەنوسیت، ئەگەر کەسانی پیرۆزیە ئخلاقیەکان هەمووکاتەکانی خۆیان بە خەمخۆری بۆ کەسانی بێ خانەولانە، یان کۆکردنەوری پارە بۆ رێکخراوێکی خێرخوازی تەرخاندەکرد، ئەوا رۆمانە ڤیکتۆریەکانیان نەدەخوێندەوە، بۆ نمونە، گەمەی ئۆبۆی -یان نەدەکرد و تواناکانیان لە تێنسی باکهاند-دا باشتر نەدەکرد.

بێژەر/ ئێستا من ئەمەوێ سەبارەت بەخۆم قسەبکەم : من نامەوێ هیچکام لەم کارانە بکەم ، بەڵام بەتەواوی تێدەگەم کەمەبەستت چیە، چونکە لەو هەستە دەگەم، رەنگە من کەمێک ئخلاقی بم کەپرسیار دەکەم ئایا باشە پارە بۆ پارچە مۆبیلیاتێکی نوێ خەرج بکەین؟ لەکاتێکدا بتوانین ئەو پارەیە ببەخشین؟ بەراستی کێشەت چیە لەگەڵ ئەوەدا ، تۆ دەڵێیت دڵخۆشیت بەوەی کەکەس لەبازنەی هاورێکانت بەردەوام ئەو پرسیارە ناکات بۆچی؟
سوزان ڤۆڵف/ هەرکەسیک ئەگەر هەوڵبدات هەمیشە لەرووی ئخلاقیەوە باشترین کار بکات، ئەوا هەمیشە مەترسی ئەوەی لەسەرە کەهەست بەدڵخۆشی نەکات کاتێک خەریکی کارێکی دیکەیە، دەکرێت لەپەیوەندیەکدا بێت لەگەڵ کەسێکی ئازیزیدا، یان شاخەوانی بکات، رەنگە چێژی تەواو وەرنەگرێت، چونکە دێتە پێشچاوت کە کەسانێکی برسی هەن پێویستیان بەیارمەتی تۆیە، یان بتوانی چارەسەری شێرپەنجە بکەیت . من دەمەوێ خەڵک بەتەواوی سەرقاڵی ئەوشتانەبن کە شایەنی ژیانن و چێژی لێوەردەگرن، هەرکەس تەنیا ئەوانە بکات کە لەرووی ئخلاقیەوە باڵاتر بن، ئەوا چێژ لەخواردنی خۆش یان خوێندنەوەی رۆمانێکی خۆش نابینن، بەدڵنیایەوە دەبێ رۆمانی ڤیکتۆریا بخوێنیتەوە، زۆر بەچێژە.
بە پێکەنینەوە، باشە من دەرفەتێکتان پێ دەدەم.-بێژەر
سوزان ڤۆڵف/ زۆر باشە ، لەژیاندا شتانێکی زۆر باش هەن. ئەگەر خۆتان بەشتانێکی بەبەهای ئخلاقی بەرزەوە لە جیهاندا سنوردار بکەن، ئەوا ئێوە زۆرشتی باش لەدەست دەدەن یان لە بەهای خۆتان تێناگەن.

بێژەر/ من زۆرباش دەتوانم لەوە تێبگەم و پێموایە زۆرشت هەیە! زۆرشتی جوان ئێمە هیچ ماڵێکی ئۆپێرامان نەدەبوو ، مۆزەخانە و خوێندنگەی باشمان نەدەبوو، ئەگەر بەردەوام بیرمان بکردایەتەوەکە هەمووی بەپارە ئەنجامدەدرێت. بەڵام بەگشتی دەمەوێ ئەوە بڵێم کەجیاوازیەک هەیە، ئایا باسی سیناریۆی یارمەتیە فریاگوزاریەکان دەکەین یان باسی ئەو کێشە گەورانە دەکەین کە دەتوانین لەرووی دامەزراوەییەوە چارەسەریان بکەین. بەسیناریۆی یارمەتیە فریاگوزاریەکان دەستپێ دەکەین ، لێرەدا وادیارە کە ئێمە هەمیشە ئخلاق هەڵدەبژێرین، با نمونەی ناسراوی گۆمەکە بێنینەوە لە پیتەر سینگەر، کە هەڵوێستی وەرگرت ئەگەر هەرکارێک بکەیت هەمیشە پێویستە باشترین دەرەنجام بەدەست بێنیت بۆ هەموو ئەوانەی سەربەو بابەتەن، باس لەوە دەکات چۆن بە گۆمیکدا تێدەپەریت کەمنداڵێک خەریکە دەخنکێت و تۆلە دووڕیانێکدایت، ئایا تۆ مناڵەکە رزگار بکەیت، یان باز نەدەیت چونکە پێڵاوی نوێت لەپێدایەو ناتەوێ تێکیان بدەیت ، ئێستا مەڵێ،( پێڵاوی جوانیش بەهای هەیە ، بەردەوام دەبم لەرۆشتن).
سوزان ڤۆڵف/ نەخێر. بێگومان نەخێر، تۆ منداڵەکە رزگار دەکەیت، بەڵام ئەو دێت بەشێوەیەکی زۆرەملێ باوەڕت پێدەهێنێت، ئەوە زۆر گێلانەیە ئەگەر راستەوخۆ وەڵام بدەیتەوە. گریمان ئێمە مناڵەکەمان رزگار کرد، یان هەست بە تۆقاندن دەکەین ئەگەر ئەوکارەمان نەکردبێت، سیگنەر دواتر قەناعەتت پێدەکات کە لەسەرانسەری جیهاندا منداڵگەلێکی لەمجۆرە هەن، رێک وەک منداڵە خنکاوەکە فۆرمەلەی منداڵە برسیەکان دەکات.خەڵک بەداخەوە لە کەمپی ئاوارەکان بەدەست برسێتی و بێئاویەوە دەناڵێنن کەئێمە ئەوە نابینین، رزگارکردنیان ناکاتە ئەو پارەیەی کە لە پێڵاوێک یان چون بۆ سینەما یان بەکارهێنانی زەیتی زەیتون،خەرج دەکرێت..
یان شوکۆلادەیەک.-بێژەر
سوزان ڤۆڵف/ بەڵێ زۆر گرانن، بەڵام رەنگە ئەوەندەی ئۆتۆمبێلێک نا، مرۆڤ دەتوانێت ئەو پارەیە ببەخشێت و بەهۆیەوە منداڵانی برسی تێربکرێن. من هیچ شتێکی خراپ ناڵێم لەسەر ئەو کەسانەی کە لەباتی شۆکۆلادە و بلیتی ئۆپێرا و چەند شتێکیتری خۆیان دەبورن بۆئەوەی بە پارەکەی یارمەتی پێشکەش بکەن، بەڵام ئارگومێنتەکەی سینگەر پەرە بە هێزی خواردن دەدات کەئیمە بۆ دیدگایەک رادەکێشت کە جۆن کەوتووینەتە ئەم جیهانەوە، بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ جیهان و گەردوون، لەلایەکیتریش کەسانێکیتر کە بەپێچەوانەی ئەمەوە بیر دەکەنەوە. ئەم بیرکردنەوەیە لەکوێوە هاتووە، کە ئێمە بۆ خزمەتگوزاری و هاتوونەتە ئەم جیهانەوە؟ بەڵکو ئێمە لێرەین تا تێبگەین و بزانین چی بۆ خۆمان بکەین، پێموایە پێویستە کارێکی مانادار ئەنجام بدەین. مەرج نیە کە سیفەتێکی ئخلاقی هەبێت.

ئێمە هێشتا سەبارەت بە مانای ژیان قسەمان دەبێت.- بێژەر
کەمێکیتر لەسەر ئەم پرسیارە رادە وەستین، من تێدەگەم کە ئێوە بەشداری لەو بارودۆخەدا ناکەن. کاتێک مرۆڤ لەو بارودۆخەدا بڕیار دەدات کە منداڵەکە رزگار بکات و قوربانی بە پێڵاوەکە بدات، بەڵام ئەمە ئەوە بەدوای خۆیدا ناهێنێت کە دەبێت لەباتی هەموو پێڵاوێکی نوێ، شوکولادەیەک، کتێبێک..هەمیشە بیر بکەینەوە لە ڕزگارکردنی منداڵێک لەشوێنێکی تری جیهان ، یان هەر کێشیەکیتر لەم جیهانەدا.
سوزان ڤۆڵف/ کێشەی من ئەوەیە کەلەم جیهان دا کێشە گەورەکان هەموویان فریاگوزاری بەپەلە نین، بەڵکو بەراستی کێشەی کاری بە کۆمەڵن ، ئەوانە کێشەی گشتین کە دەبێت تەنیا بە کۆمەڵ چارەسەریان بکەین. بۆ من گرانە کەچۆن لەگەڵ ئەمەدا ئەڕۆی؟ هەمیشە ئەو پرسیارانەمان هەیە: بۆم هەیە لەکاتی پشوودا گەشت بکەم؟ ئایا دەتوانم ئەو پارەیە راکێشم بەهۆی ئەو پۆستانەی لە رێکخراوە خێرخوازیەکانەوە بۆم هاتوون؟

بێژەر/ پرسیار: پێویستە بڕی چەند راکێشم؟
ئەم پرسیارە هەرگیز بێزارت دەکات؟
سوزان ڤۆڵف/ بێگومان ئازارم دەدات، لە پیرۆزیە ئخلاقیەکاندا لەبەشی یەکەم نوسیبووم. چونکە لەگەڵیدا جەنگام، بەڵام هێشتا لەناو شوشەی کێشەکەدا گیرم خواردووە. وەک ڤیدگنیشتاین دەڵێت، بەدوای رێگایەکدا دەگەڕێم بۆ دەربازبوون، هەروەها لەگەڵ ئێوەدام لەوەی کە ناڕێکیەکانی سەردەمی ئێمە دەبێ بەکۆمەڵ چارەسەر بکرێت، هیچ تاکێک بەتەنیا ناتوانێت چارەسەریان بکات، هەموو کردەوە تاکەکەسیەکان تەنیا دڵۆپێکە لە زەریایەکدا، دەبێ پێکەوە رێکیخەین، پێویستی بەرێکخستنی سیاسی هەیە. بێگومان، مەبەستم ئەوەنیە کە ئخلاق بۆ کەنار پاڵبنرێت. بەڵام لەژیاندا شتیتریش هەیە ئەگەر بتەوێ خۆت بە هونەر سنووردار بکەیت و خۆت لە فشارو زۆرەملێ ئخلاقیەکان دوربخەیتەوە، دەبێت ئەمانە بکەیت.

بێژەر/ ئەوەی ئێستا باستانکرد رەخنەیە لەروانگەی سودگەراکان، ئێمە لێرەنین بۆئەوەی جیهان رزگار بکەین، بەڵکو لەڕیزی یەکەمدا بۆئەوە لێرەین کەشتێک لەم ژیانەدا بکەین و ژیانی خۆمان ئەزموون بکەیت، بەڵام ئیمانوێل کانت لەیەکێک لە تیۆریە ئخلاقیەکانیدا دەڵێت، هەمووشتێک کە مرۆڤ دەیکات دەبێ گشتگیر بێت، ئەمەش مانای شتێکی لەمجۆرەیە، ئەگەر شتێک بکەم.
دەبێت چی بێت .. ( وەرگێڕ وەڵامی دایەوە)
گشتگیر دەبێت، بەڵێ..سوزان ڤۆڵف/
بەڵێ وایە، بەڵام لێم بپرسە، ئەی ئەگەر هەموان ئەو کارەیان کردبێت؟ و ئەم ستانداردەیان بەکار هێنابێت، پێموانیە ژیان ئاسودە بێت، من رێگە بەخۆم دەدەم وەک چۆن رێگە بە کەسانیدیکەش دەدەم.
ڕەنگە ئاسانترین رێگا بۆ روونکردنەوەی تێڕوانینی من بەمجۆرە بێت، ئەرکی ئەخلاقی ئەوەیە کە سوودگەرایی وەک هەڵوێستی دژبەر وەربگرم : واتە زۆرترین سەرچاوە بەکاربهێنم بۆئەوەی تادەتوانم بیکەم بۆ پێشخستنی بەختەوەری جیهان، ئاسان نیە تەفسیری کانت،لایەنی جیاواز هەیە لەنێوان فەیلەسوفە ئخلاقیە کانتیەکان و بگرە خودی کانت خۆشیدا، ،هەرشتێک کەئەنجامی دەدەیت دەبێ بەفلتەرە ئخلاقیەکاندا تێپەڕێت.
وەک دەزانرێت کانت وای گریمانە کردووە کەمرۆڤ ئەرکی هەیە بەرامبەر بە خۆی.

- بێژەر/ رێک وایە،مرۆڤ فێری ئۆبۆی دەبێت نەک هەر بۆخۆشی، بەڵکو لەبەرئەوەی بەهرەی هەیەو پابەندە بەچاندنیەوە.
سوزان ڤۆڵف/ راستە، لەزۆربەی ئەوشتانەی رێکەوتین لەسەری، وەک ژەنینی ئۆبۆی، باخداری..، ئەرکمان هەیە بەرانبەر بەخۆمان، لەگەڵ بەپارسەنگکردنیان بەرانبەر بەئەرکت بەرامبەر ئەوانیتر، بەڵام ئەم بیرۆکەیە بەهای ژەنین و خۆشیبینین لەباخداریی تێکدەدات، من ئەو کارەناکەم لەدیدگای هەستبە بەرپرسیاریێتیەوە، بەڵکو ئەوە دەکەم لەدیدگای خۆشەویستی بۆ موزیک و بۆ گوڵ، هەڵبەتە ناکرێت ئەزموونکردنی فەلسەفەکردن بەووشەی چێژ وەسفی بکەم، ئەوە کارێکی گران و بێزارکەرو بگرە پڕوکێنەریشە هەندێکجار، شتەکان هەمیشە بەئاسانی نایەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە لە پابەندبوونێکی ئەخلاقیەوە ناکەیت چونکە، تۆ پێتوایە بەنرخەو لەپێناو خۆیدا خۆشتدەوێت.

- بێژەر/ کەواتە ژیان تەنیا ئخلاق نیە، نابێت بەردەوام بەچاویلکەی ئەخلاقیەوە بەژیاندا تێپەڕیت، بەڵام ژیان زۆر فرەلایەنترە، بەهای زۆرتری هەیە ،وەک جوانکاری، زانستی، رەنگە کۆمەڵایەتی یان بەهای سیاسی بێت..
با جارێکیتر بگەڕێینەوە بۆلای پێتەر سینگەر، رەنگە پێچەوانە بێت، رەنگە زۆر ئاسان بێت ئەوکارە بکەیت، بۆنمونە، رەخنەی لە بەرهەمهێنەری فیلمەکەی دەیڤد گێفن گرت.
دەیڤد کیفن پیاوێکی زۆر دەوڵەمەندە، نزیکەی دەساڵ لەمەوبەر لەهۆڵی ئەڤێری فیشەر لەسەنتەری لینکۆڵن لەنیۆرک کە بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار نۆژەن کردەوە، بەڕاستی بڕەپارەیەکی زەبەلاح بوو.
ئێستا هۆڵی ئەڤێری فیشەر ناوی هۆڵی دەیڤد گیڤنە. هۆڵێکی کۆنسێرتی زۆر ناسراوە. پیتەر سینگەر وتی: دەکرا بەمپارەیە، کاری بەسوودتر بکەیت، ئێمە بۆ ساتێک گوێی لێدەگرین: پێتەر سینگەر: ((هەرگیز ئینکاری ئەوە ناکەم گوێگرتن لەمۆسیقای کلاسیک شتێکی بەنرخە ،وە گوێگرتنی مۆسیقا لە هۆڵی کۆنسێرتدا شتێکی نایابە، بەبۆچوونی من،ئەوەی کە ئەم هۆڵە بەو نرخە زۆرە نۆزەنکراوەتەوە، هیچ کاریگەریەکی یەکلاکەرەوەی لەسەر ئەو ئەزموونە نیە کە باسمانکرد.خەڵکی دەوڵەمەندی نیویۆرک یان ئەو گەشتیارە نێودەوڵەتیانەی کە سەردانی ئەم هۆڵە دەکەن و هەروەها ژیانێکی زۆر باش ئەزموون دەکەن، ئێستا هۆڵی کۆنسێرتێکی خۆشتریان هەیە، لەکاتێکدا بۆ نۆزەنکردنەوەی هۆڵێک 100ملیۆن دۆلار..

بێژەر/ گەڕانەوە بۆ نمونەی پێشووم: گەڕاندنەوەی بینینی کەسێک کەبەهۆی ئاوی سپی چاوەوە کوێر بووە، رەنگە کەمتر لە 100 دۆلاری تێ بچێت: واتە یەک ملیۆن کەس دەتوانرا بینایی چاویان بۆ بگێڕدرێتەوە..
دووبارە من بەسادەیی ناتوانم بیهیێنمە پێشچاوم، کەسێکی عەقڵانی بڵێت نۆژەنکردنەوەی ئەم هۆڵی کۆنسێرتە گرنگترە لەیەک ملیۆن کەس بۆ ئەوەی بینایی چاویان بۆ بگێڕیتەوە.
چی دەڵێن، ئایا نۆژەنکردنەوەی هۆڵی کۆنسێرتەکە گرنگترە؟
سوزان ڤۆڵف/ من نامەوێ بڵێم ئەوە گرنگترە، بەڵام شایستەی و ئێمە سوپاسگوزارین و خۆمان بەقەرزداری گیفن دەزانین، نەک تۆمەتباری بکەین، ئەو شتێکی جیاوازی کردووە. لەبری ئەوەی لۆمەی بکات دەبوو شتێکی جیاوازی بکردایە. بێگومان گرنگە بزانین دەیڤد گیڤن چی ئەزموون کردووە بۆ بنبڕکردنی نەخۆشی یان بێخانەولانەکان. دەتوانیت هیوات هەبێ بەوەی کە بەڵێ دەکرێ هۆڵی کۆنسێرتیشی هەبێت، جیهان گەورەیە بۆ کاری خێری کەسانێک پێی هەڵدەستن وەک هۆڵی ئاهەنگێڕان یان تەرخانکردنی پارەبۆ خوێندنی ئەو مۆسیقارانەی کەناتوانن ئامادەی ئاهەنکە مۆسیقیەکان بن، بەلوتفی ئەو دەتوانرێت جوانتر بکرێت.

بێژەر/ هەروەها ئەوەش راستە، کە کەسانێک یەک کار ئەنجام دەدەن و کارەکانی تر فەرامۆش دەکەن، زۆربەی خێرخوازان کارەکانیان لە شوێنی جیاجیای ئەنجام دەدەن
سوزان ڤۆڵف/، ئێوە حەزناکەن ئێمە حوکمبدەین بەسەر شتەکاندا، بەڵکو ئەوە دەبینین کە تۆ دەتوانیت بەشێوازی جیا بەشداری لەچاکەکردن بۆ ژیاندا بکەیت سەرەڕای ئەوەش من دەڵێم زۆرن( قەدیسەکانی ئخلاقی) کە سۆزیان بۆ چاکەکردن هەیە و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە لەو پێناوەدا.

بێژەر/ با بیرلە کەسانی وەک مارتن بۆسەر کینغ بکەینەوە یان دیزموند تو بان، دایکە تیریزا، بێگومان هیچیان خاڵی نین لە رەخنە، لە خوێندنەوەی ژیاننامەی ئەمانەدا دەزانیت لە کۆتایدا چەند قورسە (باش) بوون. سەرەڕای ئەوەش ئێمە سەرسامی ئەمجۆرە کەسایەتییانە دەبین، سەرمسوڕدەمێنێت کە کەسێک ئەوەندە تایبەت بێت ، تەنیا یەک شت سەرنجت رانەکێشێت..
سوزان ڤۆڵف/ وەک تۆ دەڵێیت ئەگەر سەیری وردەکاری ژیانی پاڵەوانە ئخلاڤیەکان بکەین، بەدڵنیاییەوە دەتوانین شتگەلێک بدۆزینەوە کە تاوانباریان بکەین نەک پیرۆزی ئخلاقیان بکەین،ئەوە راستە کە هەندێک شت هەیە رایدستە شتانێکی تایبەت هەن کە سەرسامیان دەکات. منیش هەمان هەستم هەیە کاتێک گوێم لێیان دەبێت ئەوان ئیلهامبەخشن بۆ ئەوەی زیاتر بکەم،بەڵام واش لەمن دەکەن هەست بەتاوانباری بکەم و ویژدانێکی خراپم هەبێت، چونکە من وەک تۆ بوێرو ئیرادەدار و باش نیم ، من مەیلی ئەوەم هەیە کە ئاماژە لەکەسانی تر وەربگرم. سەرنجم لەسەر کەسانیتر هەبێ، وەک مۆسیقاژەنە نایابەکان، فەیلەسوفە نایابەکان،..

بێژەر /چێشتلێنەرەکان.
سوزان ڤۆڵف/ یان شوکولاتەسازەکان، من سەرسامیانم کاتێک گوێم لێیان دەبێت کە باسی لێهاتووییەکانی خۆیان دەکان.
بۆ نموونە بیر لە جین گلۆڤەر دەکەمەوە کە بەڕێوەبەر و پسپۆڕی مۆزارت بووە لەبەڕێوەبردنی ماستەر کلاسەکاندا بینیومە کە ئەو... باسی مۆسیقا و تێگەیشتنی لەوردەکارییەکان لە مۆزارتدا کرد. خولەکە هەمووی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئۆپێراکانی مۆزارت و گۆرانیبێژەکان بوو، لەگەڵ ئەو پەیوەندیەی بە ئۆرکێستراکەوە پێکیانەوە دەبەستێتەوە. پێم وابوو ئەو خەیاڵییە و دەمەوێت وەک ئەو بێت. ئەو ئیلهامبەخش بوو من هەست بە تاوانباری و بچووکی خۆم ناکەم، چونکە ناتوانم ئۆپێرایەکی مۆزارت بەڕێوەببەم ،بەڵکو سەرسامبووم پێی، ئەو وای لێنەکردم هەست بکەم کەدەبێت تەقلیدی ئەو بکەم. تۆ نابێت بیر لەوە بکەیتەوە کەشتەکان باشتر دەبێت ئەگەر لەبری ئەو مۆزارت بەڕێوەببەیت ، یان پەیوەندی بە پزیشکە بێسنوورەکانەوە بکەیت.
بەڵکو زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کاتێک کەسێک ئەوەندە باش لەمۆزارت تێدەگات و بەڕێوەی دەبات، هەروەها زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە خەڵکانێک لەپزیشکانی بێسنوور کار بکەن و ئاگاداری هەموو ئەو نەهامەتییانە بن کە لەوێ لە غەززەدا هەیە.

بێژەر/ تۆ لەگەڵ فەیلەسوفێکدا هاوسەرگیریت کردووە کە لەهەمان زانکۆدان ، و وەک ئێوە پڕۆفیسۆرە، ئایا ئێوە لەگەڵ ئەودا هیچ ناکۆکیەکتان هەیە؟ یان
ئەویش بەتەواوی هەمان بۆچوونی تۆی هەیە؟
سوزان ڤۆڵف/ ئەگەر هاوڕا نەبین، بەزۆری تەنها بۆ ماوەیەکی کورتە. ئێمە باس لەوە دەکەین کەچەندە دەمانەوێت بەخشین بکەین و کام ڕێکخراوی خێرخوازی لەبەرچاو بگرین، یان ئایا دەمانەوێت هەموو شتێک بدەین بەمۆسیقا، هەوڵدەدەم هاوسەنگییەک بدۆزمەوە لە نێوان ئەو شتانەی خۆشمان دەوێن و ئەو شتانەی کە سوود بەکۆمەڵگاکەمان دەگەیەنن. بێگومان
پرسی ژینگە لەلایەکیتر. ئێمە باسی شتی لەو جۆرە دەکەین. بەڵام ئێمە بەزۆری هاوڕاین پرسیارێکی قورس ئەوەیە کە چۆن دەمانەوێت کاتەکانمان لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانماندا بەسەر بەرین و چەندەش لەکاری خۆبەخشیدا؟

بێژەر/ ناکۆکیەکە لە چیدایە؟ کامیان زیاتری دەوێت لەگەڵ خێزان یان ..؟
سوزان ڤۆڵف/ لێرەشدا ناکۆکییەکی کەم هەیە، ئێمە یەکتر تۆمەتبار ناکەین کە زۆر کەم لە کارێکدا بەسەر دەبەین وەک لەوی تردا ، دان بەوەدا دەنێم کە من زیاتر گرنگی بە خێزانەکەم دەدەم و هەوڵدەدەم لەوێ هاوکاری بم. لە لایەکی ترەوە ئەو زیاتر بەشدارە لە لیژنە ناوخۆییەکان کەپلانی شوێنی سەوزایی و ڕێڕەوی پاسکیلەکان دادەڕێژن، نازانم زیاتر هەست بە پابەندبوون بەکۆمەڵگا دەکات یان نا، بەڵام زیاتر گرنگی بەو جۆرە پرسانە دەدات. ئەویش لەو کارەدا باشە، من زیاتر گرنگی بە خێزانم دەدەم.

- بێژەر/ بەڵێ، و بە تایبەتی ئێستا کە لەجەژنی کریسمس نزیک دەبینەوە، بیهێنە بەرچاوت کەچوار نەوەکەت چەندە دڵخۆش دەبن ئەگەر داپیرەیەکە وەک ئێوەیان هەیە ،هەروەها کە دیاریەکی جوانیان پێبدات و هەموو پارەکان بەبەخشین نەدات . ئەوانەش هەمیشە سەرنجڕاکێشن. ڕۆمانی (ماڵی تاریک) bleak house ی دیکنزم دێتە بەرچاو. ئەوە ئەو شوێنەیە کە منداڵەکان یاری دەکەن... تۆ ڕاست دەکەیت، منداڵەکان لەزێر مێزەکەدا یاری دەکەن،
لە فیلمی منداڵەکان لە ژێر مێزەکەدا یاری دەکەن و برسین دەبن، لە کاتێکدا دایکیان بەردەوام نامە دەنووسێت بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ منداڵە هەژارەکانی جیهان، ئێوە وتتان رێک ئەوە هەڵەکەیە، پەیوەندی بە منداڵەکانی خۆتەوە یان نەوەکانی خۆتەوە بکە، پەیوەندی بە گرنگیدان بەم بەهایەوە هەیە، ئەوەیە کە گرنگی بەو کەسانە بدەیت کە خۆشت دەوێن.
سوزان ڤۆڵف/ لەوانەیە ئەوە لەمێشکمدا بووبێت کاتێک ئەوەم نووسی، بەڵێ، ناوی خاتوو جێلیبییە، دەتوانیت زیاتر بڕۆیت بەهەردوو ئاراستەکەدا، هاوسەنگی دەوێت. ئەگەر کەسێک کارتێکم پێ بدات بۆ ڕۆژی لەدایک بوونم کە لەسەری نووسراوە: (ئێمە بڕە پارەیەکمان بەخشی، بەشەرەفی ئێوە،جەژنی لەدایکبوونت پیرۆزە) ئەوا پێم خۆشە پارەکەی بەخشیوە، بەڵام لەهەمان کاتدا نائومێد دەبم کەهیچم دەست نەکەوت.

بێژەر/ حەزتان دەکرد شوکولادەتان بۆ بێت.
سوزان ڤۆڵف/ من شوکولادەم دەویست.

بێژەر/ پێت باشە شوکولاتە بخۆیت. (بە گاڵتەجاڕیەوە) *شوکولادەم دەویست*.
پابەند دەبین بەمەوە، بۆ ڕۆژی لەدایکبوونت شوکولاتەت دەوێت.
سوزان ڤۆڵف/ بەشێوەیەکی ئایدیاڵ شوکولاتە بە کارتێکەوە کە نووسراوە ( ئێمە باقی ئەو پارەیەمان بەخشی ئەگەرنا لە ڕۆژی لەدایکبوونتدا خەرجمان دەکرد.

بێژەر/ ڕەنگە ئێستا لە سویسرا لە جەژنی کریسمسدا خەڵکێکی زۆر هەبن کە شوکولاتە بە بەخشینەوە دەبەستنەوە، وەک یادهێنانەوەیەک بۆ گفتوگۆکەمان.
سوزان ڤۆڵف/ yes perfect.(بەڵی تەواوە)

بێژەر/ با هەنگاوێک زیاتر بچین و باسی پرسیارە گەورەکەی فەلسەفە بکەین، ڕەنگە پرسیارە هەمیشە سەوزەکەی فەلسەفە بەگشتی پرسی مانا بێت، تۆ ئەم کتێبەت لێرە نووسیوە. (مانا لە ژیاندا و بۆچی گرنگە) هەروەها سەبارەت بە مانای ژیان. کاتێک باسی پرسی مانا دەکەین، سەرەتا دەبێت جیاوازی بکەین لە نێوان دوو ڕوانگەدا، تیماس ناگێل، یەکێکە لە مامۆستاکانتان، پێشتر ئەم کارەی کردووە. پرسیاری مانا لە ژیاندا و پرسیاری مانای ژیان . دەتوانن بە کورتی ئەو دوو ڕوانگەیە ڕوون بکەنەوە؟
سوزان ڤۆڵف/ بەڵێ. پرسی مانای ژیان ئامانجی مانای بوونی مرۆڤە بەگشتی. بۆچی لێرەین؟ چی بوونی ئێمە ڕوون دەکاتەوە؟ ئایا ژیانمان ئامانجی هەیە؟ پرسیارێکە کە پەیوەندی بە هەموومانەوە هەیە. ئێمە لێیان دەپرسین هەست دەکەین وەک گەردیلەیەکین لە گەردووندا. لەبنەڕەتدا پاشخانێکی ئایینیە کەڕەنگە ئێمە تێیدا گەورە بووبین، ئەمەش وامان لێدەکات بپرسین ئایا ئێمە بۆ مەبەستێکی دیاریکراو لەسەر ئەم زەوییە دانراوین، داخۆ ئەوە چی بێت؟ لە ڕوانگەیەکی سیکۆلاری ئینکاری ئەوە دەکەین کەئێمە بۆ مەبەستێک لێرەین. لە ئەنجامدا ژیان هیچ مانایەکی نییە. ژیان شتێکی بێمانایە. ناگل بابەتێکی نایابی لەسەر بێماناکان نووسی.

بێژەر/ دەتوانیت ئەمە لە ژان پۆڵ سارتەر یان ئەلبێرت کامۆدا بدۆزیتەوە - ئەو بیرۆکەیەی کە ژیان بێمانایە.
سوزان ڤۆڵف/لە نێو ئیگزیستانسیالیستەکاندا تەوەری سەرەکییە. هەروەها کامۆ کە بەڕاستی حەزم لە خوێندنەوەیەتی، ئەو پرسیارەیش دەکات کەئایا بوونی مرۆڤ بەڕاستی بەهیچ شێوەیەک لە ژیاندا مانای هەیە، پاشان مانای ژیان خۆی چیە، پاشان ئەمە دەبەستینەوە بەو پرسیارەی کەئایا دەتوانین کاتێک سەیری ژیانە جیاوازەکان دەکەین، هەندێک پێیان وایە زیاتر لە هەندێکی تر مانای هەیە، بۆیە دەتوانیت سەیری دایکە تێرێزا یان ئەنیشتاین بکەیت و دواتر ئەوە بەراورد بکەیت لەگەڵ کیم کارداشیان، - نازانم کولتوری باوی سویسرا وەک نموونە چی بەکاردەهێنێت.

بێژەر/ واتا زیان بۆ زۆرێک لەخەڵکی گرنگە وە پڕ مانایە بۆیان، بەڵام سەرەرای ئەوەش دەیانەوێت بڵێن کەژیان بێمانا یان زۆر مانادار نیە، بۆنمونە، ئەلبێرت ئەنشتاین.
سوزان ڤۆڵف/ مەرجنیە کەسانی ناوداریش بن، رەنگە بەناوبانگەکانیش ژیانێکی بێمانا بکەن و شتێکی باش و مانادار نەکەن کەجێی گرنگی بێت، سەرەڕای ناوبانگیەکەشیانەوە ، بەڵام ئەوانەی کاری ماناداریان لە لەژیانیاندا کرد وەک
دایکە تێرێزا یان دۆزینەوەی ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان.
بۆیە دەڵێین ژیان بەیەکسانی مانادار نیە. سەبارەت بە پرسیاری مانای ژیان ئەوە نیە کە لەبەرئەوەی هاتوونەتە سەر زەوی ،بەڵکو بۆئەوەیە چۆن دەتوانی ژیانێکی پڕمانا و بەنرخ بژیت.
- دەتوانم بیهێنمە بەرچاوم، زۆرکەس کەگوێدەگرن بیر لەوە دەکەنەوە بێژەر/
( ئەمە تێزێکی قورسە - مرۆڤ حوکم لەسەر ژیانی ئەوانیتر بدات) با دواتر باسی ئەمە بکەین، چونکە ئەوە بەلای منەوە ناڕەزایەتیە کی گرنگە، سەرەتا و دووبارە بۆ پرسی مانای ژیان ،
نۆڤڵێکی پێکەنیناوی هەیە کە دوگلاس ئادامس نوسیویەتی ( رێنمایی گەشتیار بۆ گالاکسی) کە تێیدا کۆمپیوتەرێکی بیرقوڵ هەیە،کە ئەرکی حسابکردنی بەدرێژایی ساڵ لەسەرمان ئەنجام دەدات، لێرەدا وەڵامە گرنگەکە دێتە دەرەوە ، مانای ژیان چیەو وەڵامە ناسراوە کە دێتە دەرەوە.. زمارە 42
تۆ پێشتر تێبینیت کردووە: ئەگەر بیرلە شتێک بکەینەوە یان کۆمبیتەرێک بیر لەشتێک بکاتەوە، گریمان ئەو بیرکردنەوەیە سەبارەت بەمانای ژیان بێت، پاشان شتێک لە کۆمپیتەرەکە دەردەکەوێت کە بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە بابەتەکەوە نیە: زمارە 42
- ئێستا پرسیار: چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەین،لەم چوارچێوەیەدا حەزدەکەم سەیری دیالۆگێک بکەین لە فیلمی ( the urban neurotics) لە نوسینی ودی ئالێن. ناوی فیلمەکە بە ئینگلیزی بریتیە لە (annie hall) کێشەی ڕانی کە فەیلەسووفەکان دەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ باسی بکەن
دایکێک هەیە لەگەڵ کوڕەکەیدا دەچێت بۆلای پزیشکی دەروونی. کوڕەکەی نایەوێت ئەرکی قوتابخا جێبەجێ بکات، چونکە بە هیچشێوەیەک ژیان مانای نیە... پێکەوە دەیبینین
- دایک بە باوکەکە دەڵێ: لەناکاو دڵتەنگ دەبێت ، ناتوانێت هیچ شتێک بکات
باوک بە کوڕکەی دەڵێ: بۆچی دڵتەنگ دەبیت، ئاڵڤی؟
- دایک بە باوک دەڵێ: بە دکتۆر فلیکەر بڵێ ،ئەوە شتێکی خوێندویەتیەوە
باوک بۆ کوڕەکەی: شتێکت خوێندوەتەوە؟
مناڵ: گەردوون خەریکە بەرفراوان دەبێت، وایە گەردوون هەمووشتێکە، رۆژێک لەگەڵ فراوانبوونیدا دەشکێت و ئەوەش کۆتایی هەموومانە.
دایک بۆ منداڵ: ئەوە تۆ چیتە، ئەو وازی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی قوتابخانەی هێناوە.
منداڵ: سودی چیە؟
دایک بۆ کوڕەکەی: گەردوون چ پەیوەندی بەوەوە هەیە، تۆ لێرەیت لە بروکلن، فراوانتر نابێ
باوک بۆ کوڕەکەی: بۆماوەی ملیۆنەها ساڵ فراوان نابێت ئاڵڤی، دەبێ هەوڵ بدەین چێژی لێ وەربگرین تالێرەین.. ههﮪ

بۆچی ئەوە پێکەنیناویە؟ -بێژەر
سوزان ڤۆڵف/ ئەوە پرسیارێکی باشە، ئەم دیمەنەم زۆر خۆشدەوێت، رەنگە زۆر پێکەنیناوی بێت، چونکە بەهۆی ئەو بێماناییەی لە پێکدادانی دیدگاکاندایە. لەڕوانگەی نیگاکانەوە کەلە وێنەگەورەکەی گەردوون دەگوازیتەوە بۆ بروکلین، کە دایکە داماوەکە دەبێ پێداگری لەسەر ئەنجامدانی ئەرکەکانی قوتابخانەی بکات، دەبێت بتوانین مامەڵە لەگەڵ دیدگا ناکۆکەکاندا بکەین،چونکە هەردوکیان راستن، ئەو لە برۆکلینی ئەمریکایە گەردوون لەفراوانبووندایە، ئەویش لەپەیوەندی لەگەڵ پیرۆزیە ئخلاقیەکاندا پەیوەستە.
ئەگەر مرۆڤ دیدگایەکی ئەوەندە گەورە وەربگرێت ئەوا بوونی مرۆڤایەتی بەهەموویەوە زیاتر نیە لە چرکەساتێکی تێپەڕێو.ناگبادل پێشنیاری هەڵوێستێکی ئیرۆتی دەکات لەگەڵ ئەو راستیەی کە ژیانمان بچوک و بێبایەخە، بەڵام هێشتا ئەو ژیانەیە کە پێویستە بژین..
- (the absurd) / ئێوە باسی وتارە کلاسیکەکەی تۆماس ناگل دەکەن، لەوێدا وەک مێلورەیەک وەسفمان دەکات، کەهەوڵی سەرکەوتن بەسەر گردێکی خۆڵدا دەدات، بێگومان هەوڵێکی بێمانایە، وتارێکی کلاسیکی زۆر خۆش. من پێموایە سەرنجڕاکێشەرە، دەزانم پزیشکی دەروونی وەک ئامۆژگاری چی بە و کوڕە دەڵێت، تەنیا چێژ لە ژیان وەربگرە.
شتێک بکە کەچێژ لە وەڵامەکەت وەربگرێتەوە (واتای ژیان )چونکە لەڕاستیدا
لەبنەڕەتدا دەڵێت، فراوانبوونی گەردوون لەبیر بکە، تەنیا چێژ لەژیان وەربگرە
لەڕاستیدا پێی دەڵێت: ئاگاداری مانای ژیان بە وە دەڵێت تەنیا چێژ لەژیان وەربگرە،ئایا ئەوەت بەس نیە.

بێژەر/ ئێوە دەڵێن مانای ژیان تەنیا چێژوەرگرتن نیە، ئەوە بەس نیە بۆ ئێوە؟
سوزانڤۆڵف/ چێژوەرگرتن بەتەنیا بەس نیە، ئەمەوێ بڵێم،ئێوە شتێک ئەکەن کە پڕبەهایە و بەئەگەرێکی زۆرەوە چێژ لەو چالاکیە وەردەگرن. بەڵام کەسانێک هەن چێژ لەشتەکان وەرناگرن یان بە زەحمەت هاوسەنگی لەنێوان ماناداربوون و چێژبینیندا دەدۆزنەوە، با خاڵێک بوروژێنم.کە ناکۆکی من لەگەڵ ناگڵ پزیشکی دەروونی چییە، بە مناڵەکە دەڵێت،کاتیک لەخۆت دەپرسێت مانای ژیان چیە، هەنگاوێک دەنێیتە دواوە سەیری شوێنی خۆت دەکەیت لە گەردووندا، بە لەبەرچاوگرتنی بچوکی خۆت،پرسیارەکە دێتە ئاراوە، ئامانج چیە لەئەنجامدانی هەرکارێک، ئەم دیدگایە پەیوەستە بەچەندایەتیەوە. پێموایە ئەبێ بۆ چۆنێتی هەوڵبدەین ، مرۆڤ ئەبێ ئەمە پەسەندبکات و هەنگاوی بۆ بنێت، کە هیچ شوێنەوارێکی گەورە بەجێنایەڵیت، رەنگە پێویستت بە چارەسەر هەبێت بۆ فێربوون، ئەگەر نەتوانێت بازدانێکبی گەورە بکەیت، بازدانێکی باش بەسە بۆ ئەوە، کەواتە باس لە چۆنایەتیە نەک چەندایەتی.
ئێمە تەنیا تاکێکین لەجیهانێکی زۆر تاکدا، گەردیلەیەک لەجیهانێکی پڕ لە گەردیلەی تری وەک تۆ، بەو مانایەی من دەبێ هاوئاوازبم لەگەڵ گەردووندا وەک لەوەی گرنگبم.

بێژەر/ بیرێکی زۆر جوانە، بەشێوازی قسە کردنەکەتەوە روونە کەتۆ بۆئەوەی رزگارت بێ لەوەی بۆچی ژیانێکی پڕمانات هەیە، بەڵکۆ زۆر شتی تر هەیە بۆ بەشداریکردن تێیدا،کە هەموومان پێشتر یان دواتر ئەو پرسیارە دەکەین: پێویستە چی بکەم لە ژیاندا؟ نەک هەر (چی بکەم) بەڵکو( حەزم لەچیە لە ژیانمدا؟ ) دەڵێن رێگای زۆر هەیە بە گوزەراندنی ژیان، پێشتر ئەوەتان روونکردنەوە کە کەسێک بەدیار تەلەفزیۆنەوە دانیشتووە و لێدەگەڕێ رۆژەکانی تێپەڕێت.لە کتێبەکەدا بێگومان نمونەی ترهەیە کەسێک بەدرێژایی رۆژ یاری سودۆکۆ دەکات.ئەو بەپەرۆشەوە دەیەوێ ئەو یاریە بکات. بەڵام ئێوە دەڵێن ئەوە ژیانێک نیە پڕمانات بێت، یان وەسفی دەکەن بەوەی کەسێک قسەلەگەڵ ماسیە ئاڵتونیەکە دەکات بەدرێژایی رۆژ، ناتوانم خەیاڵی ئەوە بکەم، پرسیارەکەم: بێگومان ئەمە رێیتێدەچێت بەجۆرێک لە جۆرەکان؟سەختە تەسەوری کەسێکی لەم شێوەیە بکەین، بەڵام لەمکاتەدا ئەمە چیرۆکێکی جوانە کە دوو قوتابی ئەمریکی پێکەوە دەخوێنن، بیرلە رێگای فیساگۆرس دەکەنەوە ،ئەوان رێگایەکی نوێیان کەشفکرد بۆ گریمانەکەی فیساگۆرس، چونکە تەنیا لەبەرئەوەی بەدرێژایی کات بیریان لەهاوکێشە بیرکاریەکان دەکردەوە..
ئێستا بەشداریکرد لە بیرکاریدا چێژێکی زۆری لەمکارە بینی ، بۆ ژیانێکی پڕمانا، وە بێگومان تۆ بەشداریت لە ماتماتیکدا کردووە ئەوە بەهای بابەتیە کە لەژیانێکی ماناداردا دەیبینین، بەڵام جیاوازییەکە بەراستی چیەو بۆچی؟
ئەوەی بەردەوام سودۆکو دەکات رەنگە ببێتە یاریزانێکی تەواوی سودۆکو ، بۆ دەڵێن ئەمە ژیانێکی مانادار نیە؟
سوزان ڤۆڵف/ ئێوە من رادەکێشن بۆئەوەی کە دەڵێن حەزم لەحوکمدانی ژیانی کەسانیتر نیە، گەرچی راستی یان خەیاڵی بێت، دەمەوێ هانی خەڵکی بدەم کە پرسیار لەخۆیان بکەن ئەو شتە بنەڕەتیانە چین کە دەتوانن گرنگی پێبدەن بۆئەوەی لەژیانیاندا هەست بە رەزامەندی و دڵخۆشی بکەن، من خۆم ئەزموونی سودۆکوم کردووە ، بۆ ماوەی دوو ساڵ ئالودەی بووم.بەشێوەیەکی نائاگایانە پاش ماوەیەک شارەزاتر و شارەزاتر دەبیت و باشتر و باشتر دەبیت لەو کارەدا پاشان مەتەڵەکان قورستر دەبن و زیاتر پێویستت بەکات دەبێت. لە شوێنێکدا گەیشتمە فەلاتێک چارەسەرکردنی مەتەڵە سەختەکان کاتێکی زۆری دەویست. دوای چەند مانگێک بیرم کردەوە: (بۆچی ئەمە دەکەم؟ ئەوە کات بەفیڕۆدانە.) من هەمان هەستم نیە سەبارەت بە مەتەڵەکانی وشەی بڕاو، چونکە لانی کەم زانستەکە تاقی دەکرێتەوە.بەڵام بۆ سودۆکو تەنیا زمارە ریزکردنە هەروەها گەشەکردنم پێنادات. بۆئەوەی ڕوونی بکەمەوە کە بۆچی ئەمە بۆ هەندێک شت وایە و بۆ هەندێکی تر نا، لە کتێبەکەمدا باسی کەسێک دەکەم کە تەواوی دەقی (جەنگ و ئاشتی)ی بە دەست کۆپی کردووە لە سەردەمی چاپخانە و کتێبەکاندا کە لە دەستنووسێکی نوێدا بینیومە.کۆپی (شەڕ و ئاشتی) بێ قازانج. هەرچەندە ئەم کەسە بە سۆزەوە بوو بۆ بابەتەکە، بەڵام بە چالاکییەکی بێمانا و تەنانەت شێتانەم زانی. لە وتارەکانی پێش بڵاوبوونەوەی کتێبەکەدا، خەڵک لێکدانەوەیەکی تەواو جیاوازیان بۆ ئەم بابەتە دەهاتە پێشەوە، باسی ئەوە ناکەم کە دەروێشەکان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا کتێبیان بە دەست کۆپی کردووە، ئەمەیان بەتەواوی پڕبەهایە. نمونەکان بێمانان ئەگە لەیەکەم نیگاووە بڕیار لەسەر شتەکان بدەیت، کاتێک پرسیاری قوڵیان لەبارەوە دەکەیت، لەوانەیە بۆت دەرکەوێت کە شتێکی بەنرختر لە پشتەوەیە کە لە یەکەم نیگادا دیار نییە، وادیارە نموونەکە کارێکی نەکرد، با بەدوای نمونەیەکی تردا بگەڕێین، بۆیە دەمەوێت مرۆڤەکان سەیری ژیانی خۆیان بکەن. هەرکەسێک منداڵی هەبێت بیر لەوە دەکاتەوە کە تۆ دەتەوێت چی بکات یان دەتەوێت چی لێبگریتەوە. تۆ دەتەوێت چالاکییەکی زۆریان پێ بدەیت ئەگەر لە شتێکدا گیر بخۆن کە لەڕووی ئەخلاقییەوە قورسە یان کات بەفیڕۆدان کاتێک شوێن هەندێک گروپی گەنجان دەکەون، بە دڵنیاییەوە دەتوانیت پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکەیت کە تیپی تۆپی پێ تاقیبکاتەوە.

بێژەر/ پزیشکێکی دەرونی هەیە کە زۆرێک لەوانەی گوێمان لێدەگرن باش، دەیناسن: ڤیکتۆر فرانکڵ ئەو داهێنەری بەناو چارەسەری لۆگۆیە. خۆی لەچەندین ئۆردوگای سەربازی لەسەردەمی ڕژێمی نازیەکان ڕزگاری بووە. زۆری لەسەر بابەتەکە نووسیوە (واتا لە ژیاندا) یان (واتای ژیان) بۆ ئەو لەکۆتاییدا هەمووشتێک تێهەڵکێش بەیەکتر دەبێت، سەبارەت بە خەڵکی پەیوەندی بەو راوەستانەوە هەیە کەبەدەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە. یەکێک لە وتەکانی ئەوم لەگەڵ خۆم هێنا. * بەشێک لە جەوهەری مرۆڤبوون ئەوەیە کە هەمیشە ئامازە بە دەرەوەی خۆی دەکات بۆ شتێک کە خۆی نیە*.... ئایا ئەو شتەیە کە ئێوە لەکۆتاییدا گرنگی پیدەدەن؟ وتەکە ئێمە تا ڕادەیەکی دیاریکراو خۆمان تێپەڕێنین لە بەهایەکدا؟

سوزان ڤۆڵف/دڵنیا نیم تێیپەڕاندووە یان نا، بەلەبەرچاوگرتنی ناوبانگەکەی لەوەی کە نزیکە شەرمەزار بم دان بەوەدا بنێم کە کتێبەکەی ڤیکتۆر فرانکلم نەخوێندەوە تا دوای ئەوەی (مانا لە ژیاندا)م نووسی. زۆرم خۆشویست و لە هەمان کاتدا پێم وابوو دەمتوانی کتێبەکەم لەناودا بەجێبهێڵم. منیش لەگەڵ قسەکەدام. چوونە دەرەوەی خۆت زۆر پێویستترە بۆ ژیانێک وەک لەوەی کە لەخۆڕازیبوون بێت. بەڵام بەدڵنیایەوە ئەمە مەرج نییە هەمیشە وابێت.دەکرێت بەگرنگیدان بە کەسانیتر رووبدات لە هونەردا ، مۆسیقا، یان فەلسەفە.

بێژەر/ گۆرانیوتن لە کۆرسێکدا یان رۆڵبینین لە ئۆکێسترایەکدا.
سوزان ڤۆڵف/ لەرێگای هەموو ئەمانەوە بەهایەک دەگێڕدرا کە تەنیا کەسی نین، تەنها پەیوەندی بە منەوە نییە، هەروەها باش نییە چونکە چێژی لێ وەردەگرم، بەڵکو چێژی لێ وەردەگرم چونکە باشە. مۆسیقا جوانە. هەر بۆیە مامەڵەی لەگەڵ دەکەم، ئەزموونی دەکەم، دووپاتی دەکەمەوە و دەیپارێزم. شتێک کە لەخۆت دەرتبهێنێت، شتێکی بنەڕەتییە.

بێژەر/ فرانکل هەروەها باس لەوە دەکات کە لە کۆتاییدا پێی وایە لەم دۆخە ترسناکە لە ئۆردوگا سەربازیەکان ڕزگاری بووە، ئەو خەڵکێکی زۆری بینیوە کە گیانیان لەدەستداوە، تووشی برسێتی بووە، نەخۆش کەوتووە، هەمووی بە تەواوی ترسناک بووە. ئەو پێی وایە کە لەژیاندا ماوەتەوە، چونکە ئەم هەستەی *مانا لە ژیاندا*ی هەبووە، هەروەها بەقورسی ئاماژە بە فریدریش نیچە دەکات کە کتێبێکیشی لەسەر نووسیوە. پاشان تۆ بەرگەی ناخۆشترین بارودۆخ دەگری ، دایک و باوکت جولەکە بوون. تۆ لە منداڵیدا لەئەڵمانیا هەڵهاتیت، کەواتە کەمێک لەم ڕابردووە دەزانیت، بەڵام دایک و باوکت دەرکراون، لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ دایک و باوکت قسەت کردووە؟ پرسیارێکی بەراوردکاری ئینتیمییە.؟
سوزان ڤۆڵف/ دڵنیا نیم باسی ئەوەمان کردووە. بە جۆرێک ڕەنگە بەڵێ. دایک و باوکم زۆر بیریان لەوە کردەوە ئەم جۆرە بابەتانە دەهاتنە پێشەوە، بەتایبەت لای دایکم، پێش ئەوەی من بێمە ناو فەلسەفەوە. ئەوەی بۆ من گرنگتر بوو لە باسەکان لەسەری ئەوە بوو لەباسەکان بیر لەژیانی خۆیان بکەنەوە، هەریەکەیان بۆ خۆیان هەرزەکار بوون و هەردووکیان دایک و باوکیان لەدەستدابوو. باوکم دایک و باوکی و خوشکە بچووکەکەی لەدەستدابوو، دایکم لەگەڵ دایکیدا لە کارەساتدا دەژیا، کە تیایدا نازییەکان تەقەیان لە سەگەکەیان کردووە و هەموو شتێکیان شکاندووە و جلشۆرەکانیان فڕێداوەتە ناو چەمەکەوە. سەرەڕای ئەم هەموو ترسناکییە، پڕ بوون لەخۆشی، هەروەها شوکولاتەیان خۆشدەویست، وە خێزان و هاوڕێکانیان بەتوندییەک خۆشدەویست کەتایبەتە بەو کەسانەی دوای ئەزموونە ترسناکەکان ئەولەویەتەکانیان ڕێکدەخەنەوە. ئەوانەی لە شێرپەنجە ڕزگاریان بووە و شتی ترسناکیان بەسەر هاتووە، زۆرجار هەنگاوێک بۆ دواوە دەگەڕێنەوە و لەخۆیان دەپرسن بەڕاستی چی گرنگە؟ لەوانەوە ئەو بیرۆکەیەم دەست دەکەوێت کە شتگەلێک هەن بەڕاستی گرنگن و شایەنن.

بێژەر/ لە ڕاستیدا ئەوە ڕاستە: ئەگەر لە شتێکی بەڕاستی خراپ ڕزگارت بێت، ئەگەری ئەوە زیاترە کەبزانیت بەڕاستی چی گرنگە. ڤیکتۆر فرانکڵ خۆی پێشنیاری ڕاهێنان دەکات. لە وتارێکدا کە هێشتا دەتوانیت بیبیستیت، دەڵێت کە پێویستە ساڵنامەیەکی لەو شێوەیە بکڕیت - ڕۆژانە یەک لاپەڕە. ئێواران کاغەزێک دەدڕێنیت و لەسەر پشتەکەی دەنووسیت کە سوپاسگوزاری چیت و ئەمڕۆ بۆ چی لەوێ بوویت. هەروەها پێشنیاری ئەم ڕاهێنانە دەکەیت؟ یان هیچ ئامۆژگاریەکی تایبەتی ترت هەیە؟ لە ڕوانگەی فەلسەفیەوە، ئەگەر پرسی مانا ئازارت بدات، بە تایبەتی دەتوانیت چی بکەیت؟
سوزان ڤۆڵف/ ئەوە بیرۆکەی کێ بوو؟

بێژەر/ viktor frankl (ڤیکتۆر فرانکل)
سوزان ڤۆڵف/ ئاه، ئەوەش لە فرانکڵەوەیە من ساڵێک ئەوەم تاقیکردەوە. ئەوەندە باش بۆ من کاریگەری نەبوو. هەر جارێک بیرم لەوە دەکردەوە کە سوپاسگوزاری چیم، کۆتاییم بە هەمان لیستی شتەکان دەهێنا. منی دەخستە فانتازیاوە.

- بێژەر/ کاتێک بەردەوام هەمان شتەکان دەنووسیت، تێدەگەیت کە ئەو شتەت دۆزیوەتەوە کە بەڕاستی گرنگیت پێدەدات.
سوزان ڤۆڵف/ ڕەنگە ئەوە ڕاست بێت. و رەنگیشە بەسوود بێت.بەڵام پزیشکی دەروونی باشترە لەم کارەدا، من کاتێکی زۆرم بەسەر بردووە بۆ بیرکردنەوە لە پرسیاری چۆن و مانا جیاوازە لە بەختەوەری، یارمەتی داوم لە ساتە سەختەکاندا کاتێک بەزۆر ئەرکەوە ماندوو دەبم ، ئەگەر هەنگاوێک بگەڕێمەوە و بەخۆم بڵێم: دڵخۆش بەو چێژ ببینە لە شتگەلێکی گرنگتر ، لە خەوتنی پێویست م مەودایەک بۆخۆت، دەتوانم لەخۆم بپرسم،ئایا هەست بەباشی دەکەم لەوەی کە دەیکەم، ڕەنگە ئەرکەکان شتێکی کارگێڕی بن کە تایبەتن با خۆت. بەڵام هەندێک جار شتگەلێکی وەک چاودێریکردنی نەوەکانم، یان ئەنجامدانی کارێک کە بەتەواوی ناخۆشە، بەڵام هێشتا وا دەکات هەستێکی خۆشم هەبێت، شتێکی لەو جۆرە بەزەحمەت دەتوانرێت وەک راهێنێک پێشنیار بکرێت.

بێژەر/ هەنگاونان بۆ دواوە و سەیرکردنی ژیانی خۆت بەدڵنیاییەوە دەتوانرێت وەک ڕاهێنانێک ئەنجام بدرێت.
- زۆر سوپاس بۆ ئەم تێگەیشتنە ئایا شوکولاتەکە لەگەڵ هاوسەرەکەتدا بەش دەکەیت یان بە تەنیا دەیخۆیت؟
سوزان ڤۆڵف/ شەیریان دەکەم.

بێژەر/ نایابە، کەواتە شوکولادەکانت بۆ دەپێچمەوە، لەگەڵ خۆت بیبە.
سوپاس بۆ قسەکانت، سوزان وۆڵف

سوزان ڤۆڵف/ سوپاس بۆ ئێوە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

=KTML_Link_External_Begin=https://youtu.be/13kcgpVaHLY?si=pNmOC87Qs5YJiiAT=KTML_Link_External_Between=بینینی چاوپێکەوتنەکە لە یوتیوب=KTML_Link_External_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 5 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 22-12-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-12-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئەڵمانی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-12-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 24-12-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-12-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1143 KB 23-12-2024 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان لەناوبازاڕی ئاری سەرقادرمەکان ساڵی 1976
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
نازەنین ئێلیاسی
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان و ناسری ڕەزازی ساڵی 2018
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
ژیاننامە
عەبدوڵڵا وەرتی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
سۆلاڤ یوسف
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان و کازم سەماوی 17-12-2019
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
کورتەباس
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
وێنە و پێناس
هەردوو شاعیری بەناوبانگ لەتیف هەڵمەت و کوردۆ کاروان ساڵی 2007
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
وێنە و پێناس
سەعادەت هاشمیان، قادر ئەژەنگ (هەڵۆ هەورامی)، زارا دانشفەر، هاوینی 1989 لە ئالانە
ژیاننامە
دینا حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
سلێمانی.. خانوویەکی کۆن دەکرێت بە مۆزەخانەیەکی ھونەری
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
لەنیا هێڤی
کورتەباس
پاڵەوانێتی هێزی بەرگری بهاوێسی یانەکانی هەولێر بەڕێوەچوو
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
ژیانێکی مانادار چییە؟
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
هوجام سورچی
28-01-2015
هاوڕێ باخەوان
هوجام سورچی
ژیاننامە
سێوە قادر نوری
25-12-2018
هاوڕێ باخەوان
سێوە قادر نوری
ژیاننامە
سەعدی خالیدی
02-02-2022
سەریاس ئەحمەد
سەعدی خالیدی
کورتەباس
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
23-12-2024
سارا سەردار
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
قوتابییانی کەرکووک لە کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1984
23-12-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی شەهید عەبدول وەهاب لە شاری کەرکووک، ساڵی 1989
23-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
23-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
23-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
23-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
23-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
عەبدوڵڵا وەرتی
23-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سانا سەربەست
22-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نازەنین ئێلیاسی
22-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  531,506
وێنە
  113,200
پەرتووک PDF
  20,683
فایلی پەیوەندیدار
  109,072
ڤیدیۆ
  1,642
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,930
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,401
عربي - Arabic 
32,801
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,299
فارسی - Farsi 
11,684
English - English 
7,815
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,908
پەرتووکخانە 
26,170
کورتەباس 
19,223
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,073
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,161
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,530
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,536
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,463
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
952
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
ئیدیۆم 
186
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,776
IMG 
208,338
∑   تێکڕا 
244,197
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان لەناوبازاڕی ئاری سەرقادرمەکان ساڵی 1976
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
نازەنین ئێلیاسی
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان و ناسری ڕەزازی ساڵی 2018
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
ژیاننامە
عەبدوڵڵا وەرتی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
سۆلاڤ یوسف
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان و کازم سەماوی 17-12-2019
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
کورتەباس
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
وێنە و پێناس
هەردوو شاعیری بەناوبانگ لەتیف هەڵمەت و کوردۆ کاروان ساڵی 2007
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
وێنە و پێناس
سەعادەت هاشمیان، قادر ئەژەنگ (هەڵۆ هەورامی)، زارا دانشفەر، هاوینی 1989 لە ئالانە
ژیاننامە
دینا حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
سلێمانی.. خانوویەکی کۆن دەکرێت بە مۆزەخانەیەکی ھونەری
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
لەنیا هێڤی
کورتەباس
پاڵەوانێتی هێزی بەرگری بهاوێسی یانەکانی هەولێر بەڕێوەچوو
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
ژیانێکی مانادار چییە؟
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!