ڕێگە بۆ ڕێبگار نییە
وتراویشە: ڕێگە بەڕێگەدار نییە، ڕێبگار: ڕێبار، ڕێبوار، کەسێ لە ڕێگەوباندا دەڕوات بۆ سەفەرکردن، ڕێی ڕێبوار و ڕاگوزەر کاتێک نابێت کە ڕێگاکە زۆر قەرەباڵغ و جەنجەڵ بێت و بەهۆی ئەو قەرەباڵغییەوە ڕێکردن تێیدا قوورس بێت و بەرنەکەوێت لە شاری #سنە#دا بۆ ئەمە وتراوە: ڕێگە بۆ ڕێبگار نییە. [1]