سم قاتری خواردگە
سم: سمی وڵاغەبەرزەی وەکوو ئێستر و ماین و ئەسپ و بارگیر و گوێدرێژ، قاتر: ئێستر، هێستر، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت لە شاری
سنەسنە و دەوروبەریدا ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت بۆ ژنێک کە زۆر بە ناز و فیز بێت و ئۆین و مەکربازێکی باش بەسەر خۆیی و ماڵە شوو و دەوروبەری بکات بە تەوس و گاڵتەجاڕییەوە پێی دەڵێن: سم قاتری خواردگە.
[1]