بابەت: وەرزش
#ئیمان حەیدەر# یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی و ڕاهێنەری لەشجوانی.
یاری لەشجوانی و بەرز کردنەوەی قورسایی یەکێکە لەو یارییانەی کە ئافرتان کەمتر ڕوو لەم وەرزشە ئاساییە دەکەن، بەڵام لەلایەن هۆڵەکانەوە وەرزشکاران پەرە بە بەهرەکانیان دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە وەرزش کردنیان، یاری لەشجوانی هیچ پاڵەوانێتییەکی بۆ ڕێکناخرێت، بەڵام ساڵانە بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی ساڵانە چەند خولێک هەیە، شاری #هەولێر# خاوەنی کۆمەڵێک ڕاهێنەر و یاریزانی بەتوانایە لەم یارییە، یەکێک لەم کچە یاریزانانەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەسەر ئاستی کوردستان ئەویش ئیمان حەیدەرە، ناوبراو وەکوو ڕاهێنەری لەشجوانی کاری وەرزشی دەکات لەهەمان کاتیشدا یاریزانی بەرزکردنەوەی قورساییە و دەیەوێت بۆ یەکێک لە یانەکانی کوردستان یاری بکات، ناوبراو لەدایک بووی ساڵی (2001)ی هەولێرە و جگە لەم یارییە یاری پایسکیلسواریش دەکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 442 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!