لەمیانی یارییەکانی گەڕی 33ی خولی ئەستێرەکانی ئێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #19-06-2024#، #یانەی وەرزشی هەولێر# لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی نەفتی میسان دەکات، یاریزانانی هەولێر لەم یارییە دەبێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی لە ناوچەی دابەزین ڕزگاریان بێت، هەر چەندە هەولێر پێنج یاری ماوە، یارییەکانی هەستیارن چاویان لە مانەوەیە لە خولەکە، بۆ یارییەکەی ئەمڕۆش ئامادەکاری پێویستیان کردووە هەر چەندە کاتەکەی زووە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما، بەڵام هەولێر بۆ ئەم یارییە سوورە لەسەر بەدەست هێنانی سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە بە پشت بە ستن بە یاریگا و هاندەرانی یانەکەی، نەفتی میسانیش چاوی لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باشە، لە شاری بەغداش هەردوو #یانەی وەرزشی دهۆک# و تەلەبە ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە ئامادەکاری پێویستیان ئەنجامداوە. لە شاری #زاخۆ#ش هەردوو یانەی شورتە و زاخۆ لە یارییەکی بەهێز بەیەک دەگەن.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 325 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!