بەڕێوەبەرایەتی وەرزش لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و هونەر لە
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ
یانەی شەتڕەنجی خانزادیانەی شەتڕەنجی خانزاد و یەکێتیی شەتڕەنجی ئێراقی لە هۆڵی یانەی وەرزشی شەتڕەنجی خانزاد بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خولی پەرەپێدانی تواناکانی ڕاهێنەری یاری شەتڕەنج بۆ زیاتر لە 150 مامۆستا و سەرپەرشتیارانی هونەری وەرزشی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کردووە، کە مامۆستایانی هەر یەک لە پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەوروبەر،
بنەسڵاوەبنەسڵاوە،
شەقڵاوەشەقڵاوە،
کۆیەکۆیە،
خەباتخەبات،
مەخمورمەخمور) تێیدا بەشداربوون، ڕۆژانە وانەکان بە تیۆڕی و پراکتیکی لەلایەن مامۆستایانی وانەبێژی بواری شەتڕەنج دەگوترانەوە نوێترین زانیاری لە بارەی یاری شەتڕەنج و چۆنییەتی یارییەکە بۆ مامۆستایانی وەرزشی ئامادەبوو دەگوترایەوە لەم بارەشەوە دکتۆر (دڵزار حەمە ساڵح) سەرۆکی یانەی وەرزشی شەتڕەنجی خانزاد وتی دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە کە شەتڕەنجی وەک وانەی خوێندن داندرا، ئەم خولە دەستپێک بوو کە یەکەم هەنگاو بوو بۆ قۆناغی یەکەم کە 150 مامۆستا لە ئافرەت و پیاوان دابەش دەبن بەسەر چەند گرووپێک، و پەرتووکێکی تایبەت بەم بابەتە ئامادەکراوە و تایبەتە بە یاری شەتڕەنج، قۆناغەکانی دواتر تایبەت دەبێت بە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان بەهەمان شێوە خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان دەکرێتەوە کە بۆ ساڵی داهاتوو لە پۆلەکانی (7-8-9)ی بنەڕەتی بخوێندرێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 162 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!