مریشکى ئاوى؛ کۆچبەرێکی زستانەیە ڕەنگی ڕەشە لەگەڵ شریتی سپی لەسەر باڵەکانە و دەنووکی سوورە باڵندەی ئاویە و شارەزای مەلەکردنە و لەنێوان دەوەنەکان و قامیشەکان زیاد دەکات، یەکێکە لە باڵندەی زەلکاو و دەریاچەکان.
کوردی: ڕەشبەشەی دندووک سوور
فارسی: چنگر نوک سرخ
عەرەبی: (فُرْفُرٌ شَائعٌ، دجاجە الماء)
تورکی: (قرمزی دیمدیک قاشقالداخ)
ئینگلیزی: (Common Moorhen)
زانستی: (Gallinula chloropus)
32 سانتیمەترە، ڕەشە، زۆرتر لە قەراغ ئاوگر و گۆل و گۆلاوان دەبێت. لاتەنیشتی هێڵی سپی تێدایە، لاقی شینە، ڕانی هێڵی سووری بەدەوریدا هاتووە.
دندووک و نێوچاوانی سوورە و سەری دندووکی زەردە. بەباڕی قاوەیی مەیلەو بۆرە؛ بەرزگی سپییە و نێوچاوانی قاوەیی مەیلەو کەسکە.
بۆ فڕین دەبێت ماوەیەک بەسەر ئاودا ڕا بکا.
نەوی فڕە؛ لە کاتی فڕین لاقی شۆڕدەبنەوە.
زستانان بە گەل دەژی. لە گیاوگۆڵی ناو ئاو هێلانە دەکا.
[1]