ناو: خدر
نازناو: خدرە سوور
نازناوی بنەماڵەیی: عەلی پوور
ساڵی لەدایکبوون: 1921
ڕێکەوتی کۆچی دوایی:
28-07-202228-07-2022
شوێنی لەدایکبوون: ناوچەی
بێورانبێورانی شاری
سەردەشتسەردەشت
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی نێشکۆڵانی سەردەشت
ژیاننامە
ڕۆژی یەکشەممە 28-07-2022، خدر عەلی پوور، ناسراو بە (خدرە سوور) پێشمەرگەی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
خاڵ خدر ساڵی (1921 لە دایکبووە و خەڵکی بێورانی ناوچەی سەردەشتە کە لە دەسپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران لە دژی ڕژێمی پاشایەتی و ھاتنە سەر کاری ڕژیمی ئاخوندی لە (دەستەی شەھید حەمەدەمینی مەلا عەزیز سەربە ھێزی 11ی شەھید موعینی) ئەو کات دەبێتە پێشمەرگە و سازمان دەدرێت.
خاڵ خدر وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و لێوەشاوە و بەدسپلین ناسرا بوو، لە زۆربەی شەڕەکانی کوردستانیشدا بەشداری چالاکانەی کردووە، خاڵ خدر دوای ھێرشی ڕژیم لە ساڵی
1983 بۆ سەر ناوچەی بێواران بە ناچاری لەگەڵ بنەماڵە و براکانی پەڕیوەی باشووری کوردستان دەبێت، دوای دەیان ساڵ نیشتەجێبوون لەوێ جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ناوچەی سەردەشت و لە گوندی نێشکۆڵان نیشتەجێ دەبێت و درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆی دەدات.
خاڵ خدر دوای گەڕانەوەشی هەموو کات و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا بەپەرۆشەوە باسی لە مەینەتیی نەتەوەکەی و نیشتمانەکەی کردووە.
[1]