#ئەوین ئامانج# یاریزانی کاراتێ #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#یە.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یەکێک لەم یانانەی کە گرنگی زۆر بە بواری وەرزشی دەدەن لەسەر هەردوو ئاستی کچان و کوڕان، تیپی کاراتێ کچانی یانەکەش یەکێک لە تیپە هەرە بەهێزەکانی سەر ئاستی کوردستان و ئێراقە، ساڵانە لە کاتی کردنەوەی جۆراوجۆرەکان بەردەوام لە کێبڕکێدا بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە و شەڕکردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکانی کوردستان و ئێراق دەرەوەی ئێراقیش، یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەوین ئامانجە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 2005ی شاری سلێمانییە و ئێستاش بەردەوامە لەگەڵ تیپەکەی. [1]