کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,026
وێنە
  124,099
پەرتووک PDF
  22,092
فایلی پەیوەندیدار
  125,870
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
میدیا، ئەهریمەنی کۆمەڵگەی مۆدێرن.. نوسینی: سێلین برایۆن
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
میدیا، ئەهریمەنی کۆمەڵگەی مۆدێرن.. نوسینی: سێلین برایۆن
میدیا، ئەهریمەنی کۆمەڵگەی مۆدێرن.. نوسینی: سێلین برایۆن
ناونیشانی بابەت: میدیا، ئەهریمەنی کۆمەڵگەی مۆدێرن.. نووسینی: سێلین برایۆن..
ئامادەکردنی: #ئاراس سەعید#
زۆرێک لە بیریار و فیلۆسۆفەکان، میدیا بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە هۆکاری هەموو خراپەکارییەکانی سەر زەوییە، یان زۆر لەهۆکاری خراپەکارییەکانەوە نزیکە. لە کۆمەڵگەی دیجتاڵیدا، ئێمە بەو شێوەیە خۆمان دەبینینەوە کە ڕووبەڕووی جۆرێک لە ئامێری شەیتانی دەبینەوە، کە توانیویەتی خۆی لە دەستی درووستکەرەکەی ڕزگار بکات. ئەمەش کاریگەرییە زیانبەخشەکەی ڕەها کردووە، بە جۆرێک مرۆڤ ناتوانێت، خۆی لێی قوتاربکات. (وەکوو چۆن شەیتان خۆی لە خالیقەکەی ڕزگارکرد و خراپەکارییەکانی ڕەهابوو… وەرگێڕ). ڕەخنەگرتن لە میدیا، هەمەچەشن و جۆراوجۆرە، هەندێک لەڕەخنەگران لە نموونەی (ژان بۆدریار) جەخت لەسەر ئەو گۆڕانکارییە دەکەنەوە کە لە پەیامەوە بەخودی (میدیۆم) ئامرازی بڵاوکردنەوەدا تێدەپەڕێت، بە مانایەکی دیکە، ئەوەی لە ناوەرۆکەوە لە قاڵب دەدرێت. (Sfez and Coutlée 1990). لە پێچەوانەکردنەوەی ئەولەویەتەکاندا (ئامرازەکان دەگۆڕدرێن بۆ ئامانجێک لە خۆیدا، میدیۆمەکە جێگەی پەیامەکە دەگرێتەوە. بەدەربڕێنکی دیکە، میدیاکە شوێنی پەیامەکە دەگرێتەوە. ئەمە سیناریۆیەکە، کە تیۆریستی کەنەدی (مارشاڵ مەکلۆهان) لە ساڵانی شەستەکاندا خستوویەتی ڕوو)، (میدیۆم بەرلەوەی شتێک بگەیەنێت خوودی خۆی دەگەیەنێت. یان میدۆم خۆی، بریتییە لە پەیامەکە… وەرگێڕ) لە ئەنجامدا جیهانێک درووستدەبێت کە لە هەموو ڕەسەنایەتییەک بێبەشە، هاوشێوەی گوێزی بۆش، وەکوو ئەوەی (ڕابێلایس) دەڵێت: “مۆخی جەوهەری”یان بەتاڵ کراوەتەوە. بە کوورتی، ئێمە لە جیهانی دیجتاڵێدا ڕووبەڕووی گەمەیەکی ڕواڵەتی دەبینەوە، وەکوو ئەوەی (بۆدریار) بە “سیمولاکرا” ناوی دەبات، واتە ڕووکاری بۆش، ناوەرۆکی خالی یان نا قووڵ، وەکوو ئاوێنەیەک کە تەنیا خۆی ڕەنگ دەداتەوە و لە پشتییەوە هیچ ڕاستییەک بوونی نییە.
(ڕێجیس دیبرای) لەگەڵ ئەم بۆچوونەدا هاوڕایە و هانی هاوچەرخەکانی دەدات کە “کەمتر پەیوەندی بکەن و زیاتر بگوازنەوە”. ئەم نووسەرە لەو بنەمایەوە دەست پێ دەکات کە کایەی میدیایی ئێستا لایەنگری پەیوەندییەکانە، واتە سیستەمێکی زانیاری کاتی، کە لەسەر پانتاییەکی فەزایی ئاسۆیی پەرەدەستێنێت، لە بەرژەوەندی هاوکاتی و لە هەموو شوێنێکدایە، نەک دیاکرۆنی و بەردەوامیی بەهاکان، ئیمتیازاتی گواستنەوە، کە پانتاییەکی کاتی، ڕاست و چەپی پێ باشترە. ئەمە کۆمەڵگەیەک درووست دەکات کە تاکەکان بەڕواڵەت لەیەکیدیەوە نزیکتر بن، بەهۆی ئەو میدیایانەی کە ڕێگە بە ئامادەبوونی ئەوانە دەدات کە لە دوورەوە دەچنە نێو پڕۆسەی کۆمینیوکەیشن و (ئامادەبوونی مەجەزایی)ەوە، بەڵام لە ڕاستیدا زیاتر نامۆن بە یەکتری، لەبەر ئەم هۆکارەیە کە وازهێنان لە بەستنەوە بە مێژوویەکی هاوبەش، بەهۆی یادەوەری زنجیرەی نەوەکانەوە، کە گەرەنتی هاوبەشکردنی میراتێک و پاراستنی نەریتەکان دەکات، ‘ئاڵوگۆڕ’ ناکەن، بەڵکوو تەنیا بە شێوەیەکی پارچەپارچە و ڕووکەش بەشداری دەکەن، بەبێ ئەوەی بتوانن بەڕاستی پێکەوە بژین. لێرەشدا دیسانەوە ئامرازەکانی بڵاوبوونەوە مادەکانیان لێ زەوت دەکات و پەیوەندیکردن دەبێتە ئامانجی کۆتایی پەیوەندیکردن، لە مەیلی (ئۆتۆفاژیک)دا ئەو پزیشکە بەناوبانگەی کە سەرەڕای ئەوەش وریایە نەهێڵێت بەلاڕێدا بچێت لەلایەن ئەفسانەی دەوروبەری میدیاسفێرەوە، بەردەوامە لە ڕەنگدانەوەی خۆی بە پێدانی هێز بە ئامرازە تەکنەلۆژییەکان بۆ ئەوەی خۆیان لە درووستکەرەکەیان ڕزگار بکەن و دواتر بە نۆرە کار لەسەر ئەوە بکەن، بە بەرهەمهێنانی کاریگەرییە پێشبینی نەکراوەکان کە دەستکارێکردنی شێوازی بوون و بیرکردنەوەی مرۆڤە. (1991، ل105-106).
هەندێکی دیکە لە تەواوکەری ئەم بۆچوونانە، شیکارییە ڕەخنەییەکانیان بەرەو ئەو شێواندنە زیانبەخشەی واقیع ئاڕاستە دەکەن، کە میدیا دەبێتە هۆی درووستبوونی. ئەمە وەکوو ئەو حاڵەتەی (لوسیەن سفێز) ئاماژەی بۆ کردووە، کە جگە لەم ناسرووشتکردنە، هێما بۆ ئەو سەرلێشێواوییە دەکات کە لە مێشکی مرۆڤدا لەنێوان ڕاستی خام و نوێنەرایەتیکردنیدا درووست دەبێت، بەم شێوەیە توانای حوکمدان و تێگەیشتنەکەی دەگۆڕێت. هەموو ئەم توخمانە تایبەتمەندییەکی تاتۆلۆژی کۆمەڵگە میدیاییەکانمان پەرەپێدەدەن، “تاوتیزم”، نیوۆلۆژیزمێک کە پێشگر و پاشگرەکەی مەیلێک بەرەو تاوتۆلۆژیا ئاشکرا دەکات، واتە خۆئاماژەکردن، وەکوو سەرچاوەیەکی ئۆتیزم، بۆ زیندانیکردن لە گەردوونێکی خەیاڵیدا.
شەیتانی میدیا، وەشانێکی مۆدێرن و ماتریالیستی بوونەوەری خراپەکاری، کە بڕیار بوو مرۆڤەکان دابەش بکات و لە حەقیقەتە، ڕزگارکەرەکە دووریان بخاتەوە بەهۆی نوقمکردنیان لە وەهمدا وەکوو ( ئیتیمۆلۆژیای dia-bolos، لە سەردەمی کۆن و گەرمی ئایینیدا لە ترسەکانی سەدەی ناوەڕاستی عەقڵ)بەڵام ئایا ئەم کاریگەرییە کوشندەیەی میدیا دەرئەنجامی بیروباوەڕێک نییە، کە هێندەی ئەو باوەڕە منداڵانەیەی کە وای کردووە باوباپیرانمان خراپە وەکوو بوونێکی ئازاد و بەهرەمەند بە پرسێکی ئەقڵانی بزانن، لە کاتێکدا ئەوە تەنیا بەرهەمێکی خەیاڵی بوو. خەمی ڕوونکردنەوەی هەڵەکانی ئەم جیهانە و سەرچاوەی ئازارەکانی مرۆڤە، کەوای کرد ڕق لە کەللە سەری بزنێکی قوربانی بگوازێتەوە بۆ کاریگەرییە کاتارتیکەکان؟

میتۆلۆژیای تەکنۆلۆژیا
٭سزادانی پڕۆمیتێ و دابەزینی ئادەم و حەوا لە ئاسمان
پێویستە بە دەستنیشانکردنی ئەو ڕەخنەیە دەستپێبکەین، کە دەکەوێتە سەر میدیا. ئەمەش لە ڕێگەی هەندێک زنجیرەی میتۆلۆژی و ئەدەبیی کۆمەڵگەی کولتوورە زارەکییەکانەوە. دەستپێک سزایی (پرۆمیتێ) باوکی شارستانییەت، کە مرۆڤی لە سرووشت دابڕاند و بە مومکینکردنی هونەر و بناغەسازی کولتوور، مرۆڤی لە دەرەوەی ئاژەڵبوونی پەروەردە کرد.
“پڕۆمیتێ” لەلایەن” زیۆس”ەوە بەتوندی سزا درا بەهۆی ئەوەی ئاگرەکەی دزیوە و بەخشیویەتی بە بێبەشترین بوونەوەری سەر زەمین. ئاگر وەکوو ستراکتۆری تەکنیک، بە دەربڕێنێکی دیکە، ئەو توخمەیە کە تەکنیک لێیەوە سەرچاوەی گرتووە، یان لانی کەم (sine qua non) لە هەموو تەکنیکێکدا، ڕێگە بۆ کشان و خاوکردنەوەی کانزاکان خۆش دەکات، بۆ درووستکروونی ئامێر، درووستکردنی چەک، دواجاریش تەکنەلۆژیا و لە ئێستاشدا میدیا…تاد
ڕەنگە ئێمە لە لێکدانەوەی حوکمی زیوس، بەهەڵدا چووبین، کە وەکوو چارەنووسێک بۆ ئەو کەسانە تەرخانکراوە کە یاسایان شکاندووە و قەدەغەیەکیان پێشێل کردووە. پرۆمێتێ تەنیا دزێکی سادە نییە، زیاتر لە سەرپێچییەک لە کردەوە و سەرپێچییەکەیدا بوونی هەیە، سەرپێچییەکی شاراوە بەڵام حەتمی، چەواشەکارییەک هەیە، بەرزبوونەوەیەک و دابەزینێک. بە مرۆڤکردنی ئەوان، هەروەها بێتاوانانی لە بێتاوانی سەرەکی خۆیان بێبەش کرد، بۆیە دەتوانرێت پێشکەوتنی فیکرییان وەکوو پاشەکشەیەک هەژمار بکرێت، ئەگەر بەختەوەری وەکوو پێوەرێکی پێوانەی وەربگرین، پانۆرا و سندوقە بەناوبانگەکەی، کە هەموو ئەو بەدبەختیانەی مرۆڤایەتی زاڵ دەکەن و لێیەوە سەرچاوە دەگرن.
هەروەها هاتنە ناوەوەی میتۆلۆژیایی (ئادەم و حەوا) بۆ نێو کایەی مەعریفە، کەوتن و بەربوونەوە ئەوانی هێنایە ئاراوە لەوەی کە لە نائاگایی شیرینی پەیوەست بە بەهەشت دەربەر بوون و لە خودا یاخی بوون. ( یاخی بوونی مرۆڤ لە خودا، یەکەمیین کردەی ئەقڵانی بوو، کە بەدبەختی و دەربەدەری بۆ مرۆڤ بەدیهێنا… وەرگێڕ)
بە هەمان شێوەش خاوەندارێتی ئاگر (کە دەتوانێت هێمای چراکانی زانین بێت، بە پێچەوانەی تاریکی و نەزانی). لە هیسیۆددا هاوتایە لەگەڵ کۆتایی سەردەمی زێڕین کە کرۆنۆس حوکمڕانی دەکات و سەرەتای سەردەمێکی ئازاربەخشترە. پرۆمیتێ وەک ئیکارۆس، لووتبەرزی و زیادەڕەوی و سەرچاوەی بەدبەختیییە، کە سرووشتی زانست بەرجەستە دەکات.
ئەفسانەی دووەم کە ڕوونترە سەبارەت بەو پەیوەندیانەی کە لەگەڵ دەرکەوتنی میدیادا و دووفاقی ئەم دۆزینەوەیە دەسەلمێنێت، کە پەیوەندی بە لەدایکبوونی نووسینەوە هەیە، کە “پلاتۆ” لە فایدرۆسدا (274 b–275 b) باسی کردووە. سۆکرات ڕوونی دەکاتەوە کە (خودای میسری و ئاسمیلەی نیوە خوداوەندی یۆنانی هێرمێس)، ئەم هونەرەیان داهێناوە بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ کەمی یادەوەری و کەموکووڕیەکانی زانست بدۆزێنەوە. بەڵام کاتێک دۆزینەوەکەیک دەخرێتە بەردەم تامۆس، پاشای تیبس، ئەمەی دووەمیانی لەم دەرئەنجامانەدا بە خراپ زانی و دووپاتی کردەوە کە پێچەوانەی ئەوەی کە بانگەشەی شەڕکردن دەکات فەزیلەتەکان بە جۆرێک پێچەوانە دەکاتەوە بۆ ژەهر.
لەم ئارگۆمێنتەدا، ئەو تۆمەتە هەست پێ دەکرێت کە ئێمە لەم سەردەمەدا دەیهێنینە سەر میدیا، ئەویش دەستبەسەرداگرتنێکە، کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی داماڵینی ئەو سیفەتە هزریانەی کە لە مرۆڤدا هەن، ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان “ئایدیاڵێک” گوایە ناوەکی و پڕۆسەی دەرەکیکردن لە ڕێگەی پێشبینی ماتەریاڵ کە لە شێوازی دابەزاندندا ئەزموون دەکرێت: “ئەم هونەرە لە ڕۆحی ئەو کەسانەدا لەبیرچوونەوە بەرهەم دەهێنێت کە فێری بوون، چونکە واز لە مەشقکردنی یادەوەری خۆیان دەهێنن.
“دانیال بۆگنۆ” بە ئاماژەدان بە “ڤیکتۆر هوگۆ” لە نۆتردام تا پاریس بە ناوی “سێسی ئەو دەکوژێت”، بە درێژی سەرنجی خستە سەر ئەو تاوانە، کە بە زاراوەیەکی تەواو هاوشێوە، ئاڕاستەی چاپخانە دەکرا، لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاستدا، ئەوەندە پرسیار لەسەر تاوانبارکردنی نووسین نەبوو، بەڵکوو پرسیاری گشتاندنەکەی، ستانداردکردنی لەلایەن تەکنەلۆژیاوە، کە زیان بە هونەری پیرۆزی بەهای نووسین دەگەیەنێت. میدیای مۆدێرن، تۆمەتبارە بە کوشتنی پەرتووک (مۆبایل و کۆمپیوتەر) تاوانبار کراون بەوەی کولتووری زارەکیی و بەهای وشەیەکانیان کوشتووە، بەهای هەموو ئەوانەی کە ئێمە ویستمان باوەڕمان بەوە هەبێت کە بۆ هەتاهەتایە زیندوون، چونکە هەتاهەتایە لە یادەوەری و لە دەمی ئەو حیکایەت بێژانەی گواستوویانەتەوە زیندوو بوون. بەڵام میدیای نوێ هەموو ئەوانەی کووشت، هەواڵی ڕۆژ هەموو یادەوەرییەکانی کوشت. میدیا بیرکردنەوەی کووشت، هەموو ڕستە ئاڵۆزەکانی گۆڕی بەکۆمەڵێک کۆمەڵێک ڕستەی هەواڵی بێ مانا.

٭میدیا و ساختەکردنی واقیع
چەمکێکی ئەفلاتوون بۆ جیهان
کاتێک لەبارەی واقیعی مەجازییەوە دەدوێن، بەناچاری دەگەڕێنەوە بۆ سەر تێزەکانی (ئەفلاتوون) کە پێش لە دایکبوونی پێشکەوتووترین و بەربڵاوترین فۆرمەکانی تەکنەلۆژیا خراوەتەڕوو، بە بەردەوامبوونی سیستەمێکی دووانەیی بەهاکان و بێبەهاکردنی جیهانی زەمینی و توخمە دیارەکانی. لە کۆمەڵگەی دیجتاڵیدا، ڕۆڵی میدیا پەیوەست بە شێواندنی واقیع، بەئاشکرا و بەزەحمەت پەردەپۆش دەکرێت. هەزاران ساڵ بەر لە پەیدابوونی میدیا، ئەفلاتوون، ئەو ڕەخنەیەی ئاڕاستەی شاعیر و نیگارکێشەکان کرد، کە زۆر بە لێهاتوویی سرووشتیان تەقلید دەکردەوە، بەم شێوەیە سەرلێشێواوییان لەنێوان واقیع و خەیاڵدا درووست دەکرد.
تەواوی فەلسەفەی پلاتۆ وەکوو ڕەخنەی (میمێسیس) دەردەکەوێت، بەدەربڕێنێکی دیکە (هەموو تەکنیکەکانی لاساییکردنەوە، لەسەر بنەمای بنەمای دووبارەبوونەوە یان لاسایی کردنەوە خۆی مانیفێست دەکاتەوە) لەم چوارچێوەیەدا ڕەخنەی (ئیماگۆ) جێگەیەکی پلە یەک داگیر دەکات. خەیاڵ یەکێکە لە ئامانجەکانی، وەکوو هەر وێنەیەک، کە وەکوو کۆپی واقیعێکی جەوهەریتر تێدەگات و بەو هۆیەوە دەبێتە بەرهەمهێنەری وەهم. کۆمار La République دەوڵەمەندە بە وێناکردن بەتایبەتیی ئەشکەوتەکەی ئەفلاتوون لەگەڵ لێکچوونە بەناوبانگەکەی کە هێمای دابەشبوونی جیهانە بۆ چوار بەشی بەهای نایەکسان، ئەوانیش بریتییە لە decrescendo ئایدیاکان، ئەبستراکتەکان (ماتماتێک)، شتە مادییەکان و نوێنەرایەتییەکان (1993، VI، 509c-511e، VII، 514-522).
با لەگەڵ سۆکراتدا، لە جەوهەری دارێکی بەرز تێبگەین، کە پێناسەکەی بەهۆی پێوانە و فیگەرە ئەندازەییەکانەوە دەردەکەوێت، هەرچەندە هەمیشە دەکەوێتە چوارچێوەی کایەی تێگەیشتنەوە، بەڵام کەمێک تەواو و بێ کەموکووڕییە بەو پێیەی کۆپییەکی سادەی واقیع پێکدەهێنێت. سەبارەت بە دارەکان وەکوو چۆن دەتوانین بیبینین و دەستیان لێدەدەین لە دەوروبەرمان، ئەوان کۆپییەکی واقیعن، لە ماددییەتی فرەیی و دۆخی جوڵاودا گیریان خواردووە. بەمجۆرەش، نوێنەرایەتییە وێنەییەکان یان ئەدەبییەکانیان تەنانەت ڕەنگدانەوەی ئەوان لە ئاودا، کە هێشتا ڕەسەنایەتی لەدەست دەدەن، تەنیا پەیوەندییەکی دووریان لەگەڵ ئایدیاڵە سەرەتاییەکەدا هەیە.
سەدەی چوارەمی پێش زایین لە مێژووی کولتووری ڕۆژاوادا زۆر گرنگە، چونکە پچڕانێکی ڕیشەیی لەگەڵ قەناعەتە فیکرییەکانی پێشوودا ڕوودەدات، کە ئێمە بە قۆناغی “پێش سۆکراتی” ناوی دەبەین.
لێرەدا سەرچاوەی ئەو ئابڕوچوونەی کە لەسەر ڕواڵەت دەکرێت، چەمکێک کە داهێنانەکەی مانا وەردەگرێت بە پێچەوانەی جەوهەرێکەوە کە پێشتر بوونی هەیە. ڕەنگە میدیا ئەو جۆرە ئابڕوچوونەی بەسەر نەهاتبایە ئەگەر ئەفلاتوون خۆی خۆی نەدابایەتە بەر ڕەخنەی لاسایکردنەوە و نووسینەوەی فێرکارییەکانی مامۆستاکەی.
ئەگەر ئەناکرۆنیزمێک درووست بکەین، بەبێ ئەوەی خیانەت لە بیری دیالێکتیکی یۆنانی بکەین، دەبێت میدیای مۆدێرن لەنێو پۆلی ( درۆزنەکان، نمایشکارە بوکەڵەییەکان، سۆفیستەکان و وەهمگەرەکان ) هەموو ئەوانەی لە پەرتووکی پێنجەمی (کۆمار) دا ئیدانەکراون دابینین، کە بەهەمان شێوەی شاعیران و درووستکەرانی دیکەی وێنە کە واقیع ساختە دەکات و بەو هۆیەوە پەردە لەسەر ڕاستییەکان دادەپۆشێت. ئەگەر میدیا لە سەردەمی پلاتۆ دا هەبووایە، بێگومان لە شاری ئایدیاڵی (فەیلەسوف_شا) قەدەغە دەکرا.
چاپەمەنی و تەلەڤزیۆن و سایتەکانی ئینتەرنێت چی دەکەن، جگە لە دووبارەکردنەوەی ڕووداوەکان و نوێنەرایەتیکردنیان یان درووستکردنی واقیعی مەجازی.
عەیب و کەموکووڕی میدیاکان هەم بۆ زیادەڕەوی لە بڕواپێکراوییان دەگەڕێتەوە و هەم بۆ ئەوەی کە زۆر دوورن لە ڕاستییەوە (جێی متمانەیی ئەوان بەوردی هۆکاری ئەو ڕاستییەیە کە ئێمە پێمان وایە ڕاستن). وەکوو ئەوەی (بۆیلۆ) ئاماژەی پێدەکات، “ڕاستی هەندێک جار ناتوانێت ئەگەری نەبێت”. سەبارەت بەوەی کە ئەگەری هەیە، دەکرێت هەندێک جار ڕاست نەبێت. ئەم کێشەیە بە زۆر لە سەردەمی فۆتۆگرافی و تەلەڤزیۆندا سەرهەڵدەدات، چونکە توانای ڕیاڵیزەکردنی خەیاڵی هەیە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 148 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی dengekan.info- 23-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-12-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 02-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 02-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 148 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.718 چرکە!