کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,197
وێنە
  124,175
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,065
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کۆنگرەکەی دیمەشق هەسەدە هەڵدەوەشێنێتەوە؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کۆنگرەکەی دیمەشق هەسەدە هەڵدەوەشێنێتەوە؟
کۆنگرەکەی دیمەشق هەسەدە هەڵدەوەشێنێتەوە؟
ناونیشانی بابەت: کۆنگرەکەی دیمەشق هەسەدە هەڵدەوەشێنێتەوە؟
ناوی نووسەر: #سەردار عەبدوڵڵا مەحمود#

تا ئێستا لە ئاستی جلوبەرگ و لێدوان و گوتاردا، جۆلانیی ئاماژەی سەرکردەیەکی مەدەنی کراوە و جێئومێد پیشان دەدات. هەمووش هیوادارین ئەمە ڕاستییەکەی بێت، بەڵام لە ئاستی ڕەفتاردا، زیاتر وەکو خەلیفەیەک مامەڵە دەکات، نەک ڕابەرێکی مەدەنیی کە لەوانەیە ڕێژەیەک لە دیموکراسی و شەراکەت قبووڵ بکات. کە هیوادارم ئەمەیان وا دەرنەچێت. بەڵام تا ئەو کاتەی یەکلا دەبێتەوە، عەقلانییەت دەخوازێت، دوور لە سۆز و پەلەپڕووزێ، بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. لەگەڵ گەیشتنی بە پایتەخت، بەبێ پرسوڕا لەگەڵ هیچ لایەک، دەسەڵاتی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی سوریا سەندەوە و تەسلیم بە شاگردێکی خۆی کرد. حکومەتێکی لە گرووپەکەی خۆی پێکهێنا. ئێستاش بڕیاری داوە (5 -7)ی ئەم مانگە لە پایتەخت (کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی) ببەستێت.

=KTML_Bold=ئەم کۆنگرەیە دوو ئەگەری هەیە:=KTML_End=
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= لە پشتی پەردەوە گفتوگۆ و پرسوڕای لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی و ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەکان کردبێت. کە ئاماژەکان وامان نیشان دەدەن، لەم حاڵەتەشدا پێناچێت لەگەڵ کورد ڕێککەوتنی کردبێت. هەڵبەتە دەبێ ئەوەش بڵێین، ئەگەر کورد توانیبێتی ڕێککەوتنێکی باشی لەسەر مەسەلە سەرەکییە سازشهەڵنەگرەکان کردبێت باشە.

=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= وا دەردەکەوێت، کە ئەم ئەگەرەیان چانسی زیاتری هەبێت. ئەوا ئەم کۆنگرەیە ترسناکترین کارێکە کە لە دوای ڕاکردنی ئەسەدەوە کرابێت. هەربۆیە دەبێت کار بۆ شکستپێهێنانی بکرێت، چونکە، هیج نەتەوە و ئایین و تایەفە و لایەنێکی سیاسیی، تەنانەت ئیئتیلافی نیشتمانییەکەی بارەگاکەی لە تورکیایە، نوێنەرایەتییان نابێت. بەڵکو لە هەر پارێزگایەکی سوریا چەند کەسێک بانهگێشت دەکرێن. لەناو ئەمانەدا و بە سیفەتی شەخسی ئەندام و سەرکردەی پێکهاتە و لایەنەکان جێیان بۆ دەکرێتەوە. بڕیارەکانیشی زۆر زۆر لەوە ترسناکترن کە قبووڵ بکرێن، کە ئەمانە هەندێکیانن.

هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دەستوورەکەی ئەسەد، کە ئەمەیان تاکە بڕیاری باشە. هەڵوەشاندنەوەی (فەسائیل)، لەمەیاندا جۆلانیی باسی لەوە کردوە، کە لەو کۆنگرەیەدا، (هەیئەی تەحریری شام) هەڵدەوەشێنێتەوە. بەمەش دەرگا دەکاتەوە بۆ ئەوەی کۆنگرەکە، دەست بۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرووپ و هێزەکانی تر، لەوانەش (هێزەکانی سوریای دیموکرات). لای هەمووان ڕوونە کە هیچ کەسێک ناتوانێت هێزی کوردیی هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام ئەگەر کۆنگرەکە بڕیارێکی لەو جۆرە بدات، ئەوا “شەرعییەت” دەداتە جۆلانیی و ئەردۆغانیش، وەکو هێزی یاخی لە ئیرادەی سوریا مامەڵە لەگەڵ هێزەکانمان بکەن

=KTML_Bold=. پێکهێنانی ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاریی بۆ جۆلانیی، کە دەسەڵاتی تەشریعی دەدرێتێ. ئەم ئەنجومەنە، کۆمەڵە ئەرکێکی دەبێت:=KTML_End=
دەنگ بە جۆلانیی دەدات، بەمەش بیانووی ئەوە ناهێڵێت، کە گوایە خۆی دەسەپێنێت. هەندێک بڕیار دەر دەکات کە هێزی یاساییان دەبێت. مانگی سێ کەسێک ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی سوریا. لیژنەیەک پێک دێنێت، بۆ ئامادەکردنی ڕاگەیندراوێکی دەستووریی، بۆ داهاتووی سوریا. بەسەرنجێکی خێرا، وا دەردەکەوێت کە ئەو ئەقڵییتەی ئەمەی داڕشتوە، ئەقڵییەتی پەرلەمانی و نوێنەرایەتیی گەل نیە، بەڵکو زیاتر لە (مەجلیسی شوورا)یەک دەچێت، کە بۆ خەلیفە دامەزراوە، نەک بۆ دیموکراسی و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵک.

=KTML_Bold=هەڵبەتە لەبەردەم دۆخێکی لەمجۆرەدا، ئێمە دوو ڕێگەمان لەپێشە:=KTML_End=
یان بەپێی ڕێککەوتنێکی پێشوەختە، کە مافەکانمان مسۆگەر بکات، و مانەوەی هێزە چەکدارەکەمان مسۆگەر بکات. کە ئەمەشیان دەبێت بە ئیجماعی کوردستانیی رۆژئاوا بیکەین.
یان کار بۆ شکستپێهێنانی بکەین. ئەمەش بە هاوکاریی، لایەنە سیاسییەکانی تری سوریا، نوێنەرانی پێکهاتە نەتەوەیی و مەهەبیی و ئایینییەکان، وڵاتانی جیهان (یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا، وڵاتانی کۆنگرەی عەقەبە کە بریتیین لە میسر و ئوردن و وڵاتانی کەنداو). وا کەمتر لە هەفتەیەک ماوە، کەچی دیار نیە، کورد هەڵوێستی چیە؟ ئایا بەشداریی دەکات، یان نا؟ ئەگەر کردیشی چۆن چۆنی دەیکات، بەوەفدی هاوبەشی یەکگرتوو، یان بەجیاجیا، کە ئەمەیان خراپە.

دیوی هەرە ترسناکی ئەم کۆنگرەیە لەوەدایە کە تاکڕەویی جۆلانیی و تورک و قەتەرییەکان دەردەخات، چونکەبیانووی گرووپەکەی جۆلانیی بۆ بەشداری پێنەکردنی ئیئتیلافی سوریی، ئەوەیە کە بەشداریی کۆنگرەکەی عەقەبەیان کردوە. ئەمەش نیشاندەری هەوڵی پەراوێزخستنی وڵاتانی بەشداری کۆنگرەکەی عەقەبەیە. لەوەش ترسناکتر، پەراوێزخستنی تەواوەتیی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئیرادەی نێودەوڵەتییە، بۆ ئەمەش بیانوەکەیان ئەوەیە، کە بڕیاری (2254)ی ئەنجومەنی ئاسایش، باس لە دیالۆگی نێوان ڕژێمی ئەسەد و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو سەردەمە دەکات، بەو پێیەی ڕژێم ڕوخاوە، ئیدی بڕیارەکەش کەڵکی جێبەجێکردنی نیە. ئەگەر ئەم کۆنگرەیە ئەنجام بدرێت و سەر بیکەوێت، ئەوا شەرعییەتێک دەداتە جۆلانیی ببێتە خەلیفەی هەتاهەتایی سوریا. کە ئەگەر لەم قۆناغەشدا والییەکی عوسمانی بێت لە وڵاتی شام، ئەوا لە داهاتوودا ئەو سەرکردە و فەرماندە غەیرە سورییانەی لەم ڕۆژانەدا پلەی سەربازیی باڵای پێبەخشین، سوپای خەلافەتیی جۆلانیی دەبن، هەر کەسە و بۆ وڵاتەکەی خۆیان کە (تاجیکی، چینیی، تورکمان، ئەڵبانی، ئوردنیی)یان تێدایە. بەدوور لەم پلە سەربازییانەش، ئەبو محەمەدی جۆلانیی، ڕاوێژکاری لە نەتەوە و وڵاتانی تریش هەیە، کە کوردیشیان تێدایە، و دەکرێت لەپاش چەسپاندنی دەسەڵاتەکەی لە سوریا، بیر لەوەش بکاتەوە ئەمانە ڕەوانەی وڵاتانی خۆیان بکات، بۆ ئەوەی پرۆژەی خەلافەتەکەی درێژە پێبدەن، یان تەنانەت بۆ سازش و فشار لەو وڵاتانە بەکاریان بێنێت.

بۆیە تاکە چارەسەری ئەو کۆنگرەیە، ئەگەر کورد ڕێککەوتنی باشی لەسەر نەکردبێت، تەنها شکست پێهێنانییەتی. بەمەش سنوورێک بۆ تاکڕەویی دادەنرێت و قۆناغێکی تازە لە هاوکێشەکە دێتە پێشەوە کە پرسوڕاو جۆرێک لە شەراکەت دەسەپێنێت. لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیشدا تاکڕەویی تورکیا و قەتەر لە کەیسی سوریادا کۆتایی پێ دێنێت. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، جارێکی دیکە ئاواتەخوازم، ئەگەرە خراپەکان وا دەرنەچن. بەڵکوو جۆلانیی سەرکردەیەکی مەدەنیی دیموکرات بێت، کە باوەڕی بە مافی مرۆڤ و ژن و نەتەوە و ئایینەکان هەبێت. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 258 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 02-01-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-01-2025 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 258 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!