کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,188
وێنە
  124,161
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,054
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەم غەدرە گەورەیەی سەر سلێمانی ڕاگرن
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەم غەدرە گەورەیەی سەر سلێمانی ڕاگرن
ئەم غەدرە گەورەیەی سەر سلێمانی ڕاگرن
ناونیشانی بابەت: ئەم غەدرە گەورەیەی سەر سلێمانی ڕاگرن
ناوی نووسەر: #سەردار عەبدوڵڵا مەحمود#


پێشانگای ساڵانەی کتێب یەکێکە لەهەرە گەورەترین ڕوداوە ڕۆشنبیرییەکانی هەر شار و ڵاتێک و هیچ ڕوداوێکی ئەدەبی و هونەریی و کولتووری ناگاتە ئاستی، لانیکەم حزووری خەڵک لە پێشانگای کتێبدا. لەدواییدا بەشێکی زۆر لە ڕوداو و چالاکییە هونەرییەکانی تر بە سروشتی خۆیان نوخبەویین، یان لایەنێکی تایبەت دەگرنەوە، بەڵام پێشانگای کتێب هەرە فراوان و شمولییەکەیانە. پێشانگای کتێب هەر بەتەنها بۆنەیەکی کتێب فرۆشتن نیە، بەڵکو هەر خۆی بۆنەیەکی بەیەکگەیشتنی کەلتوور و ڕۆشنبیرە ناسراو و گەورەکانی نەتەوە و وڵاتە جیاجیاکانە، هەربۆیە دیبەیت و کۆڕەکانی پێشانگاکان هەر خۆیان دەبنەوە بە خوڵقێنەری دیالۆگ و روداوی دیکە.

پێشانگای کتێبی #سلێمانی# کە ساڵانە لە #تاسڵوجە# دەکرێتەوە، و بڕیارە پێنج شەممەی داهاتوو خولی ئەمساڵی بکرێتەوە، هیچی ئەوانەی سەرەوەی تێدا نیە. جگە لەوەش ساڵانە گلەییەکی زۆری لێ دەکرێت. پارادۆکسی سەیر ئەوەیە کە وەک خۆی بەدەوڵەمەندیی کار و چالاکیی و دیبەیتەکانی کپ و بێدەنگ تێدەپەڕێت، کەچی تاکە ڕوداوێک کە دروستی دەکات، زۆریی گلەیی و ڕەخنەکانی سەریەتی.

وێبسایتی هەر پێشانگایەک لە پێداویستییە هەر گرنگەکانیەتی، لەوێشەوە خەڵکی دەتوانن لەم چالاکییە و ئاستەکەی تێبگەن. وێبسایتی پێشانگاکانی تری جیهان، کە خەڵکی شارەزا و پسپۆڕ بەڕێوەی دەبەن. پڕن لە زانیاری جۆراوجۆر، لەوانەش:

نەخشەی دابەشبوونی ناشرەکان، ناوی وڵاتانی بەشداربوو، ناوی ناشرە بەشداربوەکان، هەندێکیان تەنانەت خوێنەر دەتوانێت لە دوورەوە کتێبی دڵخوازی خۆی دابین بکات، چونکە پلاتفۆرمی فرۆشتنی کتێب لە وێبسایتەکە دانروە، زۆر زانیاریی دیکەش. تەنانەت خوێنەر دەتوانێت پێش پێشانگا لەوە دڵنیا ببێتەوە کە ئەو کتێبەی ئەو پێویستی پێیەتی بەردەست دەبێت یان نا.

وێبسایتی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی. کە دواتر باسی ئەم ناوەش دەکەم کە شایستەی نیە. نەک هەر هیچ لەو زانیارییانەی تێدا نیە، بگرە کە دەتەوێ بزانی ئەو 17 وڵاتە بەشدارە کامانەن، لینکەکە ناکرێتەوە، هەروەها لینکی 175 کۆمپانیای بەشداریش ناکرێتەوە. ئەم لایەنەشی زۆر لەوە ترسناکترە کە تەنها لینکێکە و ناکرێتەوە، بەڵکو جیا لە پێشانگاکانی جیهان لەجیاتی ئەوەی بنووسن (ناشرە، یان دەزگا، یان دامەزراوە) نووسیویانە “کۆمپانیا”.

ئاخر ئازیزان، ئاساییە پێشانگای جۆراوجۆری بازرگانیی، گەشتوگوزار، پیشەسازیی… هتد، بکەنەوە و ناوی کۆمپانیا لە بەشداربوەکان بنێن. بەڵام داخۆ بە چ ڕویەکەوە بۆ ناشر و دامەزراوەی زانست و بڵاوکردنەوە، دەستەواژەی کۆمپانیا بەکار بێنن. ئەی لەبیرتان چوو کە لەم پێشانگایەدا کتێبی پیرۆزی ئاسمانیی و بەهەزاران ناونیشانی ئاینیی دەخەنەڕوو؟ بۆ ئەو کتێبانە چ جۆرە کاڵایەکن، تا دامەزراوەکانیان بە کۆمپانیا بزانن؟ لەڕاستیدا ئەمە خۆی سووکایەتییەکی گەورەی بەهەست ئەو هەموو خەڵکە ئیماندارەی ساڵانە پێشانگاکەتان پڕ دەکەن. لەمانەش هەر هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە و دەبێ مایەی شۆکی هەموومان بێت، ئەم پێشانگایە لە بنەڕەتدا وێبسایتی سەربەخوی تایبەت بەخۆی نیە، بەڵکو بەشێکە لە وێبسایتی پێشانگاکانی تر، دەتوانن بۆ ڕاستی و دروستیی ئەو سەرنجانەمان، لەم لینکەوە وێبسایتەکە بکەنەوە.

https://www.sulyexpo.com/exhibition/detail/133

من هەقم بەسەر ئەوەوە نیە کە کێ موقاویلی سازدانی پێشانگاکەیە، بەڵام ئەوە دەزانم کە پێشانگای لەمجۆرە بدرێتە دەست 3 گەنجی لێهاتوی ئەم وڵاتە زۆر لەوە باشتری بەڕێوەدەبەن. قسەم لەسەر بەڕێوەبردنەکەیە، کە دەبێ دابڕاو بێت لە ئینتیمای ئایدیۆلۆژیی و تەنانەت حیساباتە غەیرە ڕۆشنبیرییەکانی موقاویلەکە. ئیدارەکەی لێهاتوو بەکەسانی شارەزا و پسپۆڕی بواری کتێب و ڕۆشنبیری، بەسەربەخۆیی و دەسەڵاتی تەواوەوە، دەتوانێت هەموو ئەو کێشانە چارەسەر بکات.

لەدواییدا نامەوێ لەوە زیاتر باسی گرفت و کەموکوڕییەکانی ئەم پێشانگایە بکەم، بەڵام زۆر بەکورتی دەڵێم:
پێشانگای کتێبی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەبێت ڕوداوێکی گەورەی ئاستی ئیراق و کوردستانیش بێت، شایستەی نازناوی پایتەختی ڕۆشنبیری بێت. ئەگینا بەڕاستی ئەمە گەورەترین غەدرە لەم شارە دەکرێت چونکە هەڵگری ئەو نازناوەیە، هیچ بیانویەکیش نیە بۆ چارەسەر نەکردنی ئەم غەدرە، چونکە ئاسانە و لەدەست خۆتانە.

ئازیزان
یان ئەم پێشانگایە دابخەن و ڕایگرن، کە هەڵبەتە ئەمەم زۆر پێ خراپە، و جگە لەوەش چارەسەرکردنی گرفتەکان هێندە قورس و سەخت نیە.
یان چاکی بکەنەوە.

یان ناوەکەی بگۆڕن، بۆ نموونە دەکرێ ناوی بنێین پێشانگای ساڵانەی کتێبی تاسڵوجە. هەڵبەتە تەنها لەبەر ئەوە دەڵێم تاسڵوجە لەبەر ئەوەی لەوێ ساز دەکرێت، ئەگینا بەوپەڕی ڕێز و شانازیی و تەقدیرەوە لە تاسڵوجە و خەڵکە سەربەرزەکەی دەڕوانم کە ساڵانە بەهۆی ئەم پیشانگایەوە ئەرک و قەرەباڵخیی زۆرمان تەحەمول دەکەن.

دوا وتەم: بەتوندی دژی داخستنی ئەم پێشانگایەم، لەبەرامبەردا پێشنیار دەکەم تەنانەت بکرێتە گەورەترین پێشانگای ئاستی هەموو ئیراق، بۆ ئەمەش سوورم لەسەر پێشنیاری چاککردنی، بەڵام توشەرەفتان، ئەگەر ئەم بڕیارەتان دا، کە هیوادارم ڕەخنە و پێشنیارەکانم دۆستانە و دڵسۆزانە وەربگرن و ئەو بڕیارەش بدەن. ئەوا لەپێشدا دیراسەیەکی باش بکرێت، و بەکەڵکوەرگرتن لە ئەزموونی پێشانگا گەورە و بەناوبانگەکانی جیهان، چارەسەر و ڕێوشوێنەکانی دیاری بکرێن. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 356 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 25-10-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-10-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 356 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!