کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,166
وێنە
  124,134
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
جاشپەرستیی، کورد و پەژمان وەک نموونە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
جاشپەرستیی، کورد و پەژمان وەک نموونە
جاشپەرستیی، کورد و پەژمان وەک نموونە
ناونیشانی بابەت: جاشپەرستیی، کورد و پەژمان وەک نموونە
ناوی نووسەر: #سەردار عەبدوڵڵا مەحمود#

مارکس کتێبی 18ی برۆمێری لویس بۆناپارت، بەگلەیی لە هیگڵ دەستپێدەکات و دەڵێ:
هیگڵ کە وتی ڕوداو و کەسە مەزنەکان دوو جار لە مێژوودا دەردەکەون، بیری چوو بڵێ جاری یەکەم وەک تراژیدیا و دوەمین جار وەکو مەسخەرە دەردەکەون.
ساڵانێکە باسی عیسا پەژمان بۆتە بابەتێکی بایەخپێدراو. هەڵبەتە زۆر ئاساییە و بگرە پێویستیشە بەبەڵگەوە نهێنیی و لایەنە شاراوەکانی مێژوومان بخرێنەڕوو. بەهیچ جۆرێک گرفت لە خستنەڕوو و باسکردندا نیە، هێندەی گرفتەکە لەوەدایە کە لەڕوانگەی سیاسیی و سەنگەربەندییەوە سەیر بکرێن و مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، نەک بابەتییانە و بەمەبەستی کەڵک لێوەرگرتنیان.

جاشجاسووسێکی وەکو عیسا پەژمان کە لەکورد کراوەتە مێژووخوڵقێن، لە لەحزەی شکستی خۆی و شا دۆڕاوەکەیدا، ڕێک لەو چرکەیەی ئیفلاسی کردوە، دەڵێت:
من شۆڕشی کوردم هەڵگیرساند و هەر خۆشم کوژاندمەوە: مرۆڤ لەچرکەی ئیفلاسییدا کە لەگەڵ یادەوەرییەکانیدا نۆستالژیانە، دەکەوێتە وڕێنە، مایەی بەزەییە نەک گەورەکردن و کردنی بە تاکە سەرچاوەی ڕاستگۆ، کە ئەوەی ئەو نەیبزڕکاندبێت ڕاست نیە. ئاخر جگە لە ئیمارەتەکانی کورد، کە هێشتا باوکی عیسا پەژمانیش لەدایک نەبووبێت، زلهێزەکانی دنیا لە پێکگەیشتنی میری سەربەرزی ڕەواندوز و برایم پاشای کوڕی محەمەد عەلی پاشا لە شام تۆقیبوون. ئەو دەمە زلهێزەکانی شەرق و غەرب لە شۆڕشی نەتەوەیی بەڕابەرایەتی شێخ عوبەیدوڵڵای مەزن هاتبوونە لەرزین. 10 ساڵ پێش لەدایکبوونی ئەم چاشجاسووسە، شێخ عەبدوسەلامی بارزانی لەسێدارە دەدرێت، مەلیک مەحموود ئینگلیز چەک دەکات و بەرەو کەرکوک بۆ ڕزگارکردنی هەموو کوردستان بەڕێدەکەوێت. کە ئەم جاشجاسووسە هێشتا یەک ساڵان نەبوو، #شێخ سەعیدی پیران# و هاوڕێکانی لەسێدارە دەدرێن. هێشتا ئەم جاشجاسووسە باسی دەوڵەت و جاسووسیی نەبیستبوو، سەید ڕەزا دەرسیم لە داگیرکەران دەکاتە دۆزەخی شۆڕش بۆ کەمالیستەکان. پێدەچێت تازە باسی جاسووسیی بیستبێت کە قازی کۆماری دامەزراند، و لە شا ڕووخاوەکەی ئەو ڕاپەڕیبوو.

ئاخر نەتەوەیەک هەموو زلهێزەکانی جیهان نەیانتوانیبێت لەشۆڕش و بەرخۆدان تۆبەی پێ بکەن، جاسووسێکی قەزەمی وەکو عیسا پەژمان کێیە، تا شۆڕشی بۆ هەڵبگیرسێنێت؟ ئاخر شۆڕشی ئەم نەتەوە سەربەرزە، یەک حیکایەتی مەزنە بە چەندین بەشەوە، پرۆسەیەکی تەواوکاری مێژوییە. تەنها لەیەک حاڵەتدا دەکرا بوەستێت و کورد شۆڕش هەڵنەگیرسێنێتەوە، ئەویش سەرکەوتنی شۆڕش و ڕزگارییە. بۆ لەمەودواش تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت ناوەستێت. لە پاش ڕووخانی سەدام پەیامنێری کەناڵی ئەلحوڕەی ئەمریکی لێی پرسیم کەی کورد واز لە خەونی دەوڵەتی کوردی دێنێت؟ تەنها بە یەک ڕستە وەڵامم دایەوە:

کە هاتە دی: ئەم وەڵامە پەیامنێرەکەی شڵەژاند چونکە لەڕووی تەکنیکییەوە ناکرێ بەیەک ڕستە حیوارێک تەواو بێت، بۆیە ویستی کارەکەی پینە بکات، لە دواییدا بە 2-3 ڕستە کۆتاییم بەم دادگاییە هێنا:

“ئێستا دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ کورد خەونە، وازیشی لێناهێنین جگە لە حاڵەتەی کە دێتە دیی، ئەو کاتە واز لە خەونەکە دێنین و واقیعەکە دەژین”.

ئا ئەمەیە حیکایەتی شۆڕشی کورد، حیکایەتی بەرخۆدانی ئەم نەتەوە ئازا و کۆڵنەدەرە. حیکایەتی خەونە جوان و ڕەواکەی، کە لە دواییدا هەر دێتە دیی. ئیتر ئاخر داماو و موفلیسی وەکو ئەم جاشجاسووسانە کێن تا بێن شۆڕشی بۆ هەڵبگیرسێنن؟!

بەگەڕانەوە بۆ قسەکەی مارکس، پێدەچێت ئەم پەژمانە لە چرکەی نائومێدیی و شکستی خۆی شاکەیدا، خۆی لێ بووبێت بە (لۆرەنسی عەرەب). بەمەش ئێرانی لێ بووبێتە بەریتانیای عوزما، بەم پێیەش شا ڕووخاوەکەی لێبووبێتە شای بەریتانیا. لێرەدایە لۆرەنس وێنە تراژیدییەکەیە، عیسا پەژمانیش کە ئەسڵەن شایستەی ئەو بەراوردەش نیە، وێنە گاڵتەجاڕییە مەسخەرەکەی مێژوە. دیوێکی تری زۆر ترسناکی ئەم مەسەلەیە زۆرن، تەنها ئاماژە بە یەک دوانێکیان دەکەم:

لۆرەنس کە هاتە حیجاز و شۆڕشی عەرەبیی هەڵگیرساند، بەریتانیی بوو، بۆیە خزمەتی بەوڵاتەکەی کردوە. کەچی عیسا پەژمان خۆی کوردە، بۆیە هیچ سیفەتێکی تری بۆ ناشێت جگە لە جاشێک کە پلەی جاشایەتیی بڕیوە بەرەو جاشجاسووس. لەمەش ترسناکتر کە دواتر دێمەوە سەر ئەم لایەنەی سەرەوە، ئەوەیە کە عەرەب بەشانازییەوە باس لەو مێژووە دەکەن، کەچی هەندێک ڕۆشنبیری کورتبین و داماوی کورد هاتوون جاشەکەیان کردۆتە ڕەمزی مێژوویی.

مەترسیدارترین لایەنی ئەم مەسەلەیە هەر ئەوە نیە ڕابردوو دەشێوێنێت، بەڵکو لەوەدایە کە سەرلەبەری سیستەمی بەها و ئەخلاق و ڕەمزییەتی مێژوومان هەڵدەگێڕێتەوە. جاشمان لێدەکاتە ڕەمز و سەرلەبەری مێژووی میلەتەکەی و قوربانییەکانی نەتەوەکەی بەبیانووی ڕەخنە لە ئەدائی ئێستای حوکمڕانیی سەرکردەکانەوە سووک دەکات. زوربەی میللەتانی جیهانی لە شۆڕش و ڕاپەرینەکانیاندا کاریان لە سەر ناکۆکیی دەوڵەتان کردوە و بەکاریان هێناوە. بۆچی کارێک کە میللەتانی جیهان دەیکەن و ئاساییە بۆ کورد دەکرێتە یەکێک لە (کەبائیر)ەکان؟

وەک دەبینین گرفتەکە لە ڕەخنەشدا نیە کە ڕەوایە، بەڵکو لە دۆخێکە کە دەیەوێت جاشمان لێ بکاتە پێشمەرگە و پێشمەرگەمان وەکو جاش بۆ وێنا بکات. گرفتەکە لە ئەقڵیەتی جاشپەروەریی و جاشپەرستییە، کە ئەگەر وەکو هەموو قۆناغەکانی مێژوومان بەگژیدا نەچینەوە، ئەوا ئەنجامەکەی خراپ دەکەوێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئەو لەحزەیەی بڕیاری ڕووبەڕووبوونەوەی دەدەین ڕێک ئەو لەحزەیەیە کە ئێمە سەر دەکەوین. ئاخر هەموو کۆپییەکانی حیکایەتی جاش و پێشمەرگە تەنها یەک ئەنجامیان هەبوە، سەرکەوتنی پێشمەرگە و دۆڕاندنی جاش. لایەنێکی دیکەی ترسناکی بێدەنگبوونمان لەو تەرویجە گەورەیەی بۆ ئەم جاشجاسووسە دەکرێت ئەوەیە کە دواڕۆژ جاسووسێکی ترمان لێ پەیدا ببێت کە ئەو 1976 شۆڕشی هەڵگیرساندۆتەوە، یان تەنانەت لە باکووریش جاسووسێک شۆڕشی هەڵگیرساندۆتەوە. ئیدی ئەم وڕێنە بێتامە زۆر لەوە ترسناکتر دەبێت کە ئاوا بە سادەیی سەیری بکەین و لێی بێدەنگ ببین.

عیسا پژمان لەو بەشەی درۆودەلەسەکانی تەنها بە هەوڵی ناشیرینکردنی شۆڕش و سەرکردەکانی وەکو جەنەراڵ بارزانی و مامۆستا #برایم ئەحمەد# و سەرۆک #مام جەلال# ناوەستێتەوە، بەڵکو #ئەحمەدی قاسملو#، شوکرەڵای بابان و تەنانەت #جەلالی مەلەکشا# و موفتیزادەش بە ساواکیی ناو دەبات. کە ئەمەم بۆ هاوڕێیەک گێڕایەوە، لێی پرسیم: ئەی ئیتر کێ ماوە، کە جاسووس و ساواکیی نەبووبێت؟

وتم: وا بڕوات لە دواییدا هەر هەموومان ساواکیی دەردەچین، تەنها عیسا پەژمان پەیوەندی بە ساواکەوە نەبوە و شۆڕشی بۆ هەڵگیرساندوین.
ئەمەی بە جۆرێک لە نوکتە لێوەرگرتم، بەڵام من زۆر بە ڕاستم بوو. ئەگەر ڕۆشنبیر و میدیای لۆکاڵ و داماوی ئێمە وا بکات. مێژوومان ئاوا دەنوسرێتەوە.
عیسا پەژمان، جاشێکی عەیار فڕیو بوە، چونکە شۆڕشی نەتەوەکەی خۆی، خوێنی پێشمەرگە خۆنەویستەکانی کردۆتە قوربانی ئەو درۆ گەورەیەی لە مێژوودا پێی دەوترێ ئێران و شا دۆڕاو و بەڕیسوایی هاڵهاتوەکەی.

لە دواییشدا نە درۆ گەورەکەی ئێران بەریتانیای عوزمایە!

نە عیسا پەژمانیش، لۆرەنس، بەڵام کورد هەر کوردە، کە نە بەریتانیا و ڕووس و ئێران و تورک و عیراق و سوریا و تەنانەت ستالینیش نەیانتوانی و ناشتوانن چۆکی پێدا بدەن، چونکە کورد ئەو میلەتەیە کە چۆکی بە داگیرکەرە جیاجیاکانی مێژوو دادوە، و تا خەونە ڕەواکەی سەربەخۆییش نەهێنێتە دیی، هێز نیە بتوانێ شۆڕشەکانی بکوژێنێتەوە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 240 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 24-11-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-11-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 240 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!