کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,255
وێنە
  124,187
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,083
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دەنگدەرە یەکلاکەرەوەکەی ئەمجارە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دەنگدەرە یەکلاکەرەوەکەی ئەمجارە
دەنگدەرە یەکلاکەرەوەکەی ئەمجارە
ناونیشانی بابەت: دەنگدەرە یەکلاکەرەوەکەی ئەمجارە
ناوی نووسەر: #سەردار عەبدوڵڵا مەحمود#

ئەوەی ئێستا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێت جۆریکی سەیر و تازەی جەنگە. ئاخر ئەمە چ جەنگێکە کە ئیسرائیل پێشوەخت خەڵکی ناوچەیەک، یان گوندێک ئاگادار دەکاتەوە تا مەودای زیاتر لە کیلۆمەترێک چۆڵ بکەن. لەو لاشەوە ئێران بەرلەوەی مووشەکباران بکات، لەڕێگەی ناڕاستەوخۆ بەرامبەر لە سات و ئامانجەکانی هێرشەکەی ئاگادار دەکاتەوە. بەمەش هەردوولا خۆیان لە یەکێک لە هەرە گرنگترین ڕەگەزەکانی شەڕ و بەتایبەتیش بۆمباران بێبەش دەکەن، کە بریتییە لە ڕەگەزی غافڵگیرکردنی بەرامبەر. لەسەرەتاوە ناوی (جەنگی کۆنترۆڵکراو)م لەم جەنگە ناوە. ئێرە جێگەی باسی وردەکاریی ئەم جەنگە نیە، بەڵام ئەمجۆرە جەنگە دەرفەتێکی بێئەندازە بێوێنە و زێڕینی بەخشیوەتە ئیسرائیل.

لەمجۆرە جەنگەدا ئێران بەهەڵەداوان هەموو وڵاتان دەگەڕێت تاکو ئەمریکا هەموو توانای بخاتە کار بۆ کۆنترۆڵکردن و سنووردارکردنی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئیسرائیل تا ئەو ئاستەی ئێران بتوانێ بەرگەی بگرێت. ئەمە چەندین دەستکەوتی جۆراوجۆری بەخشیوەتە ئیسرائیل کە لێرەدا تەنها یەکێکیان باس دەکەم. دەمێکە نەتەنیاهۆ هەر یەک لە کەماڵا هاریس و دۆناڵد ترامپی خستۆتە پێشبڕکێوە بۆ ڕازیکردنی ئیسرائیل و کامیان ئامادەیە زۆرترین سازش بۆ خواست و سیاسەتەکانی ناتەنیاهۆ بکات و زۆرترین هاوکاری ئیسرائیل بکات. لێرەشەوە ئێستا ئەم هێرشە چاوەڕوانکراوەی بۆ سەر ئێرانی کردۆتە دەستکەلایەک بۆ گەرمکردنی ئەو پێشبڕکێیە.

ئیدارەی بایدن وەکو دەوڵەت لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ ئیسرائیل، هاوکاتیش ترامپ چەندین جار پەیوەندی لەگەڵ نەتەنیاهۆدا کردوە. ئیدارەی ئێستا و هاریس دەیانەوێت لاینکەم ئەو هێرشە بکەوێتە پاش هەڵبژاردنی ئەمریکا، لەوەش زیاتر ئەگەر بۆیان کرا ناتانیاهۆ قایل بکەن بەوەی کوشتنی ڕابەرانی حەماس و حیزبوڵڵا دەرفەتێکی باشە بۆ ئاگربەست و تەنانەت ڕێککەوتنێکیش. ترامپیش هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە قایلی بکات هێرشەکەی پێش هەڵبژاردن بکات و تا دەکرێت زۆر سەخت و قورس بێت، تەنانەت کێشەی ئەگەر هێڵە سوورەکانی جەنگە کۆنترۆڵکراوەکەش تێبپەڕێنێت، بەتایبەتیش زەبری توند بەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران بدات. لەبەرامبەردا هاریس و بایدن لانیکەمی خواستیان لەم حالەتەدا ئەوە دەبێت کە هێرشەکە کۆنترۆڵ بکەن و تا خوارترین ئاستی سنوورداری بکەن. لەو نێوانەدا نەتەنیاهۆ وەستاوە چاوەڕێیە کام کاندید زۆرترین سازشی بۆ دەکات.

بایدن و ئیدارەکەی توانیان بە سازشی قورس ئاستی هەڵاوسان دابەزێنن و بەمەش ترسی بومەلەرزەیەکی ئابووریی و داراییان تێپەڕاند، لەوانەش ئازادکردنی پارەیەکی زۆری ئێران کە نرخی فرۆشتنی نەوتی ئێران بوو بە کۆریا. کە بیرمان دەکەوێتەوە، بومەلەرزەی لەوجۆرە ساڵی 2008 یەکێک لە کاریگەرترین هۆیەکانی سەرکەوتنی ئۆباما بوو، ئەو کاتە ترسناکیی ئەم باسەمان باشتر بۆ دەردەکەوێت. دەتوانن وردەکاریی ئەم مەسەلە ترسناکە لەم وتارەدا بەناوی کۆنگرەکەی جاکسن هۆڵ ببینن. ئەو کاتە باشتر دەردەکەوێت کە زەبرێکی توندی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزارەوە نەوتییەکانی ئێران چ کاریگەرییەکی ئینقلابیی دەبێت لە چارەنووسی ئەم هەڵبژاردنەدا، بەتایبەتیش ئێران هەڕەشەی ئاشکرای کردوە کە لە حاڵەتی وادا هێرش دەکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کەنداو و سعودیە. بەمەش نرخی نەوت بەجۆڕێک دەفڕێت کە پێشتر ڕووی نەدابێت. کێشەیەکی دیکەی ئەم فاکتەرەش لەوەدایە کە ترامپ لە کەیسی ئابووریدا متمانەی زۆرترە.

لەم هەڵبژاردنەی ئەمریکادا نەتەنیاهۆ ئەو دەنگدەرە یەکلاکەرەوەیەیە کە کارتی چوونە کۆشکی سپی لە گیرفاندایە، بەڵام لەمە زۆر سەیرتر ئەوەیە کە بۆ یەکەمجارە کە دەنگدەرە عەرەب و موسڵمانەکانی ئەمریکا دەتوانن ئەم کارتەی لێ بسێننەوە، یان بەیەکجارەکیی بۆی مسۆگەر بکەن. وەک هەر هەڵبژاردنێکی پێشتری ئەو وڵاتە هەریەک لە هاریس و ترامپ چەند بەشی خۆیان لە ویلایەتەکان بۆ خۆیان یەکلا کردۆتەوە، بەڵام لەو نێوانەدا حەوت ویلایەت ماون کە بۆ هیچ لایەک یەکلا نەبوونەتەوە، هەربۆیە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە کەوتۆتە دەست دەنگدەرانی ئەو ویلایەتانە کە بریتین لە (ئەریزۆنا، پێنسلڤانیا، میشیگن، جۆرجیا، نیڤادا، وێسکینسن، کارۆلینای باکوور). بۆ ئەوەی هاریس ئەم هەڵبژاردنی بەرێتەوە دەبێ هەندێک لەوانە بباتەوە کە بە دیواری شین ناو دەبرێت.

دەنگدەری عەرەب و موسڵمان لە ئەمریکا ئەو سەنگەیان نیە بتوانن هەڵبژاردن یەکلا بکەنەوە، بەڵام ئەمجارە دەتوانن هاریس تێک بشکێنن بەبێ ئەوەی دەنگ بە ترامپیش بدەن! ئەمجارە کاندیدێکی تر هاتۆتەوە مەیدان، کە خۆشی دەزانێت ناتوانێ بچێتە کۆشکی سپی، بەڵام ئانجی تێکشکاندنی هاریس و دیموکراتەکانە. خاتوو جیڵ ستاین پزیشکێکی جووی بەڕەگەز ڕووسە، چالاکی ژینگەیە و چەندین خەڵاتی ئەو بوارەی هەیە. لایەنداری چارەسەری دوو دەوڵەتە بۆ کێشەی فەلەستین. پێشتر چەند جارێک کاندیدی پارتی سەوز بوە بۆ حاکمی ویلایەت و وەزیری دەرەوە، بەڵام شکستی هێناوە، ئەوە چەند جارێکیشە کاندیدی ئەو پارتەیە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا. ترسناکیی حزووری ئەم کاندیدە لەوەدایە کە بەگشتی عەرەب و موسڵمانەکان، بەتایبەت ئەوانەی ویلایەتە یەکلانەکراوەکان دەنگی دەدەنێ.

ئەم مەسەلەی هەر وا ئاسان نیە کە دەردەکەوێت. بەڵکو هێندە ترسناکە کە دیموکراتەکان ئەمساڵ پەنایان بردە بەر دادگا تاکو ناوی لەسەر فۆرمی دەنگدانی ویلایەتی وێسکنسن لابدەن، بەڵام شکستەیان لەم هەوڵەیاندا هێنا. جیڵ ستاین ساڵی 2020 خۆی کاندید نەکرد، ئەو کاتە بایدن زۆر بەئاسانیی وێسکینسنی بردەوە، بەڵام ساڵی 2016 کە خۆی کاندید کرد، 31 هەزار دەنگی ئەو ویلایەتەی بردەوە، بەمەش ترامپ بە جیاوازیی تەنها 24 هەزار دەنگ هەموو دەنگەکانی (مەجمەعی ئینتیخابی) وێسکینسی لە هیلاری کلینتن برەدوە، کە دواتر لە بیرەوەرییەکانیدا بە حەسرەتەوە باسی ئەمەی کرد. باشە ئەگەر ئەم هاوکێشەیە ئەوەشی بێتە سەر کە دەنگدەری عەرەب و موسڵمان دەنگی بدەنێ ئەوا بە دڵنیاییەوە هاریس هەندێک لەو ویلایەتانە دەدۆڕێنێت، بەمەش ترامپ دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی.

جیڵ ستاین لە ساڵی پارەوە بە جەمەدانەی فەلەستینییەوە، بەشداری چالاکانەی لە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکادا دژ بە جەنگ غەزە کردوە و لەگەڵ دەیان خوێندکاردا دەستگیر کراوە. لە دوا لێدوانەکانیدا ئەم جەنگە بە جەنگی ئیسرائیل ناو نابات، بەڵکو بەجەنگی ئەمریکا لە دژی فەلەستین ناوی دەبات. بەڵام وێڕای ئەوەی ناکرێ لایەنی مەبدەئی ئەم ژنە لە پشتگیریکردنی فەلەستین لەبەرچاو نەگرین، بەڵام لە دۆخی لەمجۆرەدا ناکرێ یارییە شاراوەکانی ناو کایەی سیاسەت بەگشتیی و پێچوپەناکانی گەمەی هەڵبژاردنیش بە دوور بگرین، ئەگینا هیچ تەفسیرێک نامێنێتەوە بۆ کاری لەمجۆرە جگە لە حەماقەت. چونکە زۆر بە کورتیی و بە کرداریش سەلماوە کە سەبارەت بە پشتگیری ئیسرائیل ترامپ لە هەر کەسێکی تر توندترە. ئاخر سەیرە ئەگەر بەو ماوە کورتە بیریان چووبێتەوە، کە ترامپ سەفارەتی ئەمریکای گواستەوە بۆ قودس کە پێشتر هیچ سەرۆکێک نەیوێراوە بیکات. جگە لەوەش هەوڵەکانی جارید کۆشنەری زاوای کە بە سەودای سەدە (صفقة القرن) ناو دەبرا.

بەڕەچاوکردنی هەڵوێستی توندی ترامپ، حەماقەت هەر یەک لە جیڵ ستاین و دەنگدەرە عەرەب و موسڵمانەکانیش دەگرێتەوە ئەگەر:
بۆ خاتوو ستاین وەک وتمان، یارییە شاراوەکانی ناو کایەی سیاسەت بەگشتیی و پێچوپەناکانی گەمەی هەڵبژاردن بە دوور بگرین.

بۆ عەرەبیش ئەگەر خوێندنەوەیەکی دیکە بۆ تێگەیشتنی عەرەب سەبارەت بە سەرلەبەری دۆزی فەلەستین نەکەین کە لەوانەیە پاش ئەم جەنگە هاتبێتە دیی. واتا ئیتر لانیکەم بەشێکی بەرچاویان هەڵوێستیان بەتەواوەتیی گۆڕابێت. ئەم خوێندنەوەیەی دەیخەمە ڕوو، پشت بەو ڕاستییانە دەبەستێت کە بەدرێژایی ئەم جەنگە و پێچەوانەی هەموو مێژوویان عەرەب و موسڵمانان هیچ دەرکەوتن و ناڕەزایەتییەکیان پیشان نەدا، بەڵکو بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەو وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپادا زیاتر دەرکەوتن. سەرباری هەموو ئەوانەش ئەگەر بگەڕێینەوە سەر تەفسیر وخوێندنەوە تەقلیدییەکەی میدیای ئیسلامیی و قەومی عەرەبی ئەوا هیچ شتێک لەوە حەماقەتتر نیە لە دژی هاریس و بایدن پەنا بۆ ترامپێک بەریت کە پێشتر بۆت دەرکەوتوە.

لە دوا ڕۆژ و ساتەکانی پێش هەڵبژاردندا بلینکن خۆی گەیاندەوە ناوچەکە و هەموو توانایەکی دەخاتەوە کار بۆ قایلکردنی نەتەنیاهۆ تاکو ئاگربەستێک بکات کە ببێتە مایەی گۆڕینەوە بارمتە جوولەکە و دیلە فەلەستینییەکان، تاکو وەکو سەرکەوتنێکی گەورە پێشکەش بە جوولەکە و موسڵمانی دەنگدەری ئەمریکای بکات. ئەم ئەگەرەش بەستراوە بەوەی ترامپ بۆ تێکدانی ئەمە چی دەبەخشێتە ئیسرائیل.

ئێستا بنیامین نەتەنیاهۆ دەنگدەری یەکلاکەرەوەی ئەم هەڵبژاردنەیە و کارتەکانی سەرکەوتنی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، لێدانی ئێران و ئایندەی جەنگەکە لە گیرفاندایە، بەڵام داخۆ عەرەب و موسڵمانەکانی ئەمریکا لێی تێک دەدەن یان هاوکاریی دەکەن؟ دەبێ ئەوەشمان بیر نەچێتەوە کە ئەستەمە جارێکی دیکە دەنگی عەرەب و موسڵمانەکانی ئەمریکا سنگ و کاریگەریی لەمجۆرەی ببێتەوە، هۆی ئەم کاریگەرییەش دەرکەوتنەوەی جیڵ ستاینە لە پێشبڕکێی گەیشتن بە کۆشکی سپی. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 313 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد 23-11-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-11-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 313 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.235 چرکە!