کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,169
وێنە
  124,136
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کۆنگرەکەی جاکسن هۆڵ
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کۆنگرەکەی جاکسن هۆڵ
کۆنگرەکەی جاکسن هۆڵ
ناونیشانی بابەت: کۆنگرەکەی جاکسن هۆڵ
ناوی نووسەر: #سەردار عەبدوڵڵا مەحمود#

=KTML_Bold=چەند ڕۆژێکە، مانشێتێکی سەرەکیی میدیاکان دەڵێت:
جیهان چاوەڕێی وتەکەی ڕۆژی هەینیی جیرۆم پاوەل دەکات=KTML_End=

داڕووخانی دارایی ساڵی 2008 یەکێک لە هۆکارەکانی دۆڕاندنی جۆن مەکەین بوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو ساڵەی ئەمریکادا. دەگوترێت، قەیرانی ئابووریی پاش یەکەمین جەنگی جیهانیی کە بە سێ شەممەی ڕەش ناسراوە، هۆی سەرەکی ڕووخانی کۆماری ڤایمار و سەرکەوتنی هیتلەر و هەڵگیرساندنی دوەمیین جەنگی جیهانیی بوو. سەرەتای ئەم مانگەش شڵەژانێکی کتوپڕ لە بازاڕی بۆرسەی دا و جیهانی خستە بەردەم قەیرانێکی ئابووریی ترسناکەوە. هەر لەم هەفتەیەدا بەشێوەیەکی کتوپڕ، نرخی یۆرۆ و پاوەنی ئینگلیزی و زێڕ بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرز بوونەوە.

ئا لەم ئان و ساتەدا لە ویلایەتی وایۆمینگ، ئەمڕۆ کۆنگرەی ساڵانەی جاکسن هۆڵ دەست پێدەکات و سێ ڕۆژ دەخایەنێت، کە بڕیارە لە دوەمین ڕۆژیدا جیرۆم پاوەل گوتارەکەی پێشکەش بکات. ئەم کۆنگرەیە چیە؟ جیرۆم پاوەل کێیە کە دۆناڵد ترامپ بەوە وەسفی دەکات کە لە سەرۆکی چین زیاتر دوژمنی ئەمریکایە، و بەشێکی چاودێران بە بەهێزترین پیاوی جیهانی دەزانن؟ زۆر بە کورتی جیرۆم پاوەل سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگارانی یەدەکی فیدرالیی) ئەمریکایە. ئەم دەزگایەش کە هاوتای بانقە ناوەندییەکانی وڵاتانی دیکەیە، بەشێکە لە پێکهاتەیەکی چەند دەزگایی یەکجار ئاڵۆز، کە پێکەوە سیستەمی دارایی و بانقیی ئەمریکا پێک دەهێنن. بەگەڕانەوەش بۆ یەکەمین پرسیاری ئەم بڕگەیە، کۆنگرەی جاکسن هۆڵ، کۆنگرەیەکی ساڵانەیە کە سەرۆکی بانقە ناوەندییەکانی جیهان و سەرکردە و ڕابەرە دارایی و ئابوورییەکانی جیهان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کۆ دەبنەوە، بۆ بڕیاردان لە سیاسەتی دارایی و نەختینەیی جیهان.

ئاشکراشە کە دۆخی ئابووریی جیهان بە قۆناغێکی ئاڵۆز و سەخت و ناجێگیریدا تێدەپەڕێت. هێشتا لێکەوتەکانی کۆرۆنا و داخستنی جیهان بەیەکجارەکیی لەناو نەچوون، نرخی نەوت نیگەرانییەکی زۆری ناوەتەوە و ڕۆڵی ئۆپێک پڵەسیش هێندەی تر ئاڵۆزی کردوە. جەنگی ئۆکرانیا بەدیوێکیدا جەنگێکی ئابوورییە و بەتایبەتیش لە بواری وزەدا. سەرباری هەموو ئەمانەش جەنگی غەزە جیهان لەگەڵ هەڵچوون و مەترسیی لەدەستدەرچوونی سنووری جەنگەکە و گۆڕانی بە جەنگێکی ئیقلیمیی یان تەنانەت جیهانییش، بەتایبەتییش ئەگەر لەگەڵ هەڵچوونەکانی بەرەکانی ڕووسیا – ئۆکرانیادا یەکانگیر ببن. کێشەیەکی دیکەی ئەم هەموو خاڵی وەرچەرخانە چاوەڕوانکراوانە ئەوەیە کە لە کۆتا هەفتەکانی ویلایەتی بایدنە کە خۆی کاندید ناکاتەوە و خەمییەتی کاندیدی حیزبەکەی ببێتە سەرۆک، و دۆناڵد ترامپ کە تەماعی چوونەوە کۆشکی سپی هەیە و بەئەجیندا و لێدوانی ترسناکی (ترامپیست)ییەوە هاتۆتەوە مەیدان. یەکێک لە هەڕەشەکانیشی لەسەرکار لادانی جیرۆم پاوەلە. بەڵام داخۆ دەتوانێت ئەم هەڕەشەیەی جێبەجێ بکات؟

گومان لەوەدا نیە کە هاوشێوەی ساڵی 2008 دەرەنجام و بڕیارەکانی کۆنگرەی ئەمجارەی جاکسن هۆڵ کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەکانی پایزی ئەمساڵی ئەمریکا دەبێت. هەر ئەمەش هۆیەکی دیکەیە کە پێویستە وامان لێ بکات زیاتر بایەخ بە کۆنگرە و دەرەنجامەکانی بدەین. بەگەڕانەوە بۆ وەڵامی پرسیارەکەمان، دۆناڵد ترامپ ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، نەک هەر ناتوانێت جیرۆم پاوەل لە پۆستەکەی لابدات، بەڵکو لەسەردەمی ویلایەتی یەکەمیدا بۆ چەندین جار لەگەڵ ئەم پیاوەدا کەوتە کێشە و ململانێوە و هەر ئەو کاتەش هەڕەشەی لەسەرکارلادانی کرد بەڵام بۆی نەکرا، نەک هەر ئەمە، بگرە ترامپ پێشتر هەڕەشەی لابردنی جانێت یەلینی سەرۆکی پێشووی ئەم دەزگایەی کردبوو، کە تاکە ژنە سەرۆکایەتیی وەرگرتبێت، بەڵام شکستی هێنا و نەیتوانی لایبدات تاکو ویلایەتەکەی لە ساڵی 2018 کۆتایی هات. جانێت یەلین ئێستا وەزیری خەزانەی ئەمریکایە.

ئەوەی دەبێ لێرەدا سەرنجی بۆ ڕابکێشین ئەوەی کە نەک هەر دۆناڵد ترامپ کە کاراکتەرێکی سەیروسەمەرەی هەیە، تاکە سەرۆک و یەکەمین کەس نیە هەڕەشەی گۆڕین، یان لەسەرکارلادانی سەرۆکی ئەم دەزگایەی کردبێت. جۆن کەنەدیی لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا، داوای لە سەرۆکی هەموو دەزگا سەربەخۆکانی ئەمریکا کرد دەست لەکار بکێشنەوە، تاکە سەرۆکێک کە ئەم داوایە نەیگرتەوە، سەرۆکی یەدەکیی ئەمریکا بوو، کە ئەو دەمە ویلیەم مارتن بوو، کە دواتر لیندن جۆنسن کە یەکێکە لە سەرۆکە بەهێزەکانی مێژووی ئەمریکاش لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا هەوڵیدا لەسەر کار لایبدات، بەڵام شکستی هێنا. لەگەڵ هەموو ئەمەشدا لایەنێکی یەکجار ترسناکیش هەیە کە زۆر ڕەچاو ناکرێت: وەک چۆن سیاسەت و بڕیارەکانی بانقی یەدەکی فیدرالیی و بە گشتییش دۆخی ئابووریی و دارایی کاریگەریی زۆریان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا هەیە، ئەوا پێچەوانەکەشی ڕاستە و کاراکتەری سەرۆکیش کاریگەریی لەسەر دۆخی ئابووریی و دارایی ئەمریکا دەبێت.

=KTML_Bold=مەترسیی گەورە لە دوو خاڵدا کورت دەکەمەوە:=KTML_End=
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= بچووکترین هەڵامەت کە تووشی ئابووریی و سیستەمی دارایی ئەمریکا ببێت ئەوا لایەکی ئابووری جیهان ڕەوانەی نەخۆشخانە و لەوانەشە بەشێکی ڕەوانەی مەرگ و گۆڕستان (ئیفلاس) بکات.

=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= دۆناڵ ترامپ نە جۆن کەنەدی و نە لیندن جۆنسن و تەنانەت سەرۆکێکە وەک دەڵێن “لە سەرۆکی ئۆمەتی موحەمەد ناچێت”، ڕاستە ترامپ ناتوانێت تا کۆتایی ویلایەتەکەی، واتا 2026 جیرۆم پاوەل لابدات، تەنانەت ئەگەر حەماقەتێکی لەم جۆرەش بکات، ئەوا هەر ناتوانێت دەسەڵات و کاریگەرییەکانی کەم بکاتەوە، بەڵام هەر بۆ خۆی ململانێ و گرژییەکی لەمجۆرە لەوانەیە سەرلەبەری ئابووریی ئەمریکا و جیهان بخاتە بەردەم دۆخێکی وا ترسناکەوە کە هاوەشێوەی سەدەی پێشوو هەر خۆی ببێتە مایەی هەگیرسانی جەنگێکی جیهانیی نوێ، بەتایبەتیش کە بەرە بەرە نزیک دەبینەوە لەیادی سەد ساڵەی قەیرانە کەورەکەی (سێ شەممەی ڕەش). ئەم مەترسییە زیاتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە لەوە تێبگەین کە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان تایبەتە بە ئاستی سەربەخۆیی سیستەمی ئابووریی ئەمریکا بە گشتیی و سەربەخۆیی سیستەمی بانقی و دارایی ئەمریکاوە.

بۆ وەڵامی ئەو خاڵە ناڕوونەی لە بڕگەی پێشوودا هاتوە و باس لەوە دەکات کە تەنانەت ئەگەر ترامپ حەماقەتێک بکات و جیرمی پاوەل لە پۆستەکەی لابدات، ناچارین پەنا بەرینەوە بەر نموونەیەکی ترامپ خۆی. ساڵی 2019 ترامپ هەڕەشە و هەوڵی لەسەرکارلادانی پاوەلی کرد، بەڵام ئەو کاتە باس لەوە دەکرا کە کۆمیتەی فیدرالی بازاڕی کراوەی ناسراو بە (FOMC)، جیرمی پاوەل وەک سەرۆکی خۆی هەڵدبژێرێت. بۆ تێگەیشتن لەم مانۆڕە، پێویستە زۆر بە کورتیی باس لەم کۆمیتەیە و پێکهاتە ڕۆڵەکانی بکەین.

سیستەمی بانقیی و دارایی ئەمریکا، وەک گوتمان ئاڵۆزە و پێک دێت لە سێ دەزگای جیاواز کە لە ژێر ناو و چەتری (سیستەمی یەدەکیی ئەمریکا) (Fedral Reserve System) کار دەکەن کە بریتیین لە:
ئەنجومەنی پارێزگاران یەدەکی فیدرالی (Fedral Reserve Board of Governors) کە لەسەرەتاوە باسمان کرد و لەحەوت کەس پێک دێت کە تەنها یەک ویلایەتی چواردە ساڵیی کارکردنیان هەیە، و یەکێکیان سەرۆک و یەکێکی دیی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکەیە، ئێستا جیروم پاوەل سەرۆکە. سەرباری ڕۆڵە گەورەکانی هێشتاش ناتوانێت بڕیاری کۆتایی لە بەرزکردنەوە و دابەزاندنی نرخی سوودی بانقەکان بدات.
بانقە یەدەکییە فیدرالییەکانی ئەمریکا (Fedral Reserve Banks): هەموو ئەمریکا دابەش کراوە بەسەر دوازدە بانقی فیدرالییدا. ئەم بانقانە ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە دانانی سیاسەتی نەختینەی ئەمریکا، بەڵام ئەم بانقانەش ناتوانن بڕیار لە بەرزکردنەوە، یان دابەزاندنی نرخی سوودی بانقەکان بکەن.
کۆمیتەی فیدرالی بازاڕی کراوە (Fedral Open Market Committee) (FOMC): پێک دێت دوازدە کەس، کە حەوتیان بریتیین لە سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پاڕێزگارانی یەدەکی فیدرالی، و سەرۆکی پێنج لە دوازدە بانقە فیدرالیەی لەخاڵی پێشوودا باسمان کرد، کە چواریان ساڵانە دەگۆڕێن و شوێن بۆ سەرۆکی بانقێکی فیدرالیی ناوچەیەکی دیکە چۆڵ دەکەن، پێنجەمەکەشیان هەمیشەییە کە سەرۆکی بانقی فیدرالییە لە نیویۆرک. ئەم کۆمیتەیە ساڵانە هەشت جار کۆ دەبێتەوە، هەر ئەویشە کە بڕیاری کۆتایی لە بەرزکردنەوە، یان دابەزاندن، یان تەنانەت هێشتنەوەی نرخی سوودی بانقەکانی دەدات. ئەم کۆمیتەیە بۆی هەیە خۆی سەرۆکێک هەڵببژێرێت، بەڵام وا ڕاهاتوون کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاران کە ئێستا جیرمی پاوەلە هەر خۆشی سەرۆکی ئەم کۆمیتەیە بێت.
ساڵی 2019، کە ترامپ هەڕەشەی لەسەرکارلادانی جیرمی پاوەل کرد، ئەم کۆمیتەیە باسیان لەوە کرد کە ئەگەر ترامپ هەڕەشەکەی جێبەجێ بکات، ئەوا ئەندامانی کۆمیتە جیرمی پاوەل وەک سەرۆکی کۆمیتەی فیدرالی بازاڕی کراوە (FOMC) هەڵدەبژێرن و بەمەش سەرلەبەری بڕیاردان لە نرخی سوودی بانقەکان کە بە درێژایی مێژووی ململانێی سەرۆکەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی سیستەمی بانقی و دارایی ئەمریکادا کێشەی هەرە سەرەکیی بوە، دەگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی جیرمی پاوەل بەمەش ترامپ دوچاری شکستێکی یەکجار گەورە دەبوو، هەربۆیە هەڕەشەکەی جێبەجێ نەکرد.

بەگەڕانەوە بۆ کۆنگرەکەی ئەمڕۆی جاکسن هۆڵ کە سێ ڕیژ دەخایەنێت، و جیهان چاوەڕێی گوتارەکەی جیرمی پاوەل دەکات، بەهۆی ئەوەوەیە کە پاوەل تێیدا بڕیاری کۆتایی نرخی سوودی بانقەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت.

وەک بینیمان ئەم کۆنگرەیە چەند گرنگ و کاریگەرە لەسەر نەک هەموو جیهان، بگرە لەسەر ئاستی بژێویی خەڵکیش، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە کە لەکاتێکدا پسپۆڕ و میدیاکانی دەوربەری ئێمە و جیهان و تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەبەردەوامیی سەرگەرمی ئەم کۆنگرەیە و ئەگەر لێکەوتەکانی دەکەن، لای خۆمان ئەم باسە وەک نەبوو وایە. لێرەوە داوا لە دەزگا و ڕێکخراوە ئابووریی و داراییەکان و حکومەتی هەرێم دەکەم بایەخی پێویست بەم کۆنگرەیە و لێکەوتەکانی بدەن. هەروەها داواش دەکەم میدیای ئێمە بەدرێژایی ڕۆژانی کۆنگرە و دواتریش کاتی تەواو بۆ کۆنگرە و لێکەوتەکانی تەرخان بکەن. لێرەشدا پێویستە بڵێین پێویستە کەڵک شارەزا و پسپۆڕانی بیانیی وەربگرن، بەڵام ئەمە بەو واتایە نیە کە ئێمەی کورد پسپۆڕ و شارەزای لێهاتووی ئەم بوارە زانستیی و گرنگەمان نیە، تەنها ئەوەیە کە میدیاکان لەسەر بنەمای لێهاتوویی میوانەکانی دیاریی بکات، نەک پێورەکانی تر. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 189 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 22-08-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-08-2024 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 189 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!