کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,198
وێنە
  124,176
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,067
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
خاتوو جەیکبسن و ئایندەی کورد و ئێران
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
خاتوو جەیکبسن و ئایندەی کورد و ئێران
خاتوو جەیکبسن و ئایندەی کورد و ئێران
ناونیشانی بابەت: خاتوو جەیکبسن و ئایندەی کورد و ئێران
ناوی نووسەر: #سەردار عەبدوڵڵا مەحمود#

پێنج شەممەی ڕابردوو، واتا سیازدەی ئەم مانگە (ترەیسی ئان جەیکەبسن) وەک کاندیدی باڵیۆزی تازەی ئەمریکا لە ئێراق لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیراندا وتەی خۆی پێشکەش کرد. ئەوەی سەیرە و جێێ داخە کە لە کاتێکدا میدیا و سیاسیی و سەرکردەکانی ئێراق لە یەکەم ڕۆژەوە بە توندیی و چڕیی کەوتنە باسکردن و وەڵامدانەوەی، لەهەمان کاتدا زۆر بەدەگمەن نەبێت میدیای ئێمە بەلای ئەو باسەدا نەچوو، بەجۆرێک کە بەشێکی کەناڵە ئاسمانییەکانمان ئەمڕۆ وەکو هەواڵ باسیان کرد. واتا ڕێک پاش پێنج ڕۆژ.

لەو دانیشتنەدا کە سەعات و نیوێکی خایاند، ڕۆژی دواتر بە وردیی لە کەناڵی تایبەتی وێبسایتی ئەنجومەنی پیرانەوە هەموویم سەیر کرد، جگە لە خاتوو جەیکبسن، چوار باڵیۆزی دیکەش بە خۆیان و خێزان و هاوڕێکانیانەوە بۆ هەمان مەبەستت خاتوو جەیکەبسن ئامادە بوون، کە بریتین لە:

جینیفەر گاڤیتۆ: کاندیدی باڵیۆزی (فوق العادە) لە لیبیا.
جۆشوا هاریس: کاندیدی باڵیۆزی (فوق العادە) لە جەزائیر.
پیتەر لۆرد: کاندیدی باڵیۆزی (فوق العادە) لە سەنیگال و غینیا بیساو لە یەک کاتدا.
خوان کارلوس ئیتۆریغی: کاندیدی باڵیۆزی (فوق العادە) لە کۆماری دۆمینیکان.

زۆر بە وردیی سەرنجم دایە وتاری هەر یەکەیان و پرسیاری سیناتۆرکان و وەڵامەکانی کاندیدەکان، کە بەشی هەرە زۆری پرسیار و وەڵامەکان بۆ خاتوو جەیکبسنی لەمەڕ خۆمان بوو.

ئەم پێنج کاندیدە و ئەو وڵاتانەی کاندیدن کاریان تێدا بکەن، هەروا ڕێککەوت نین و دەتوانین وەک پاکێجێک سەیریان بکەین، هەربۆیە وا بەو کورتییە خستمنە ڕوو، هیوادارم بتوانم لە دەرفەتێکدا یەک بابەتی هەمەلایەنەیان لەسەر بنووسم، تا ئەو کاتەش بەخێرایی چەند دێڕێکتان لەسەر خاتوو جەیکبسن و وتە و سیاسەتەکانی پێشکەش دەکەم:

تەمەنی 59 ساڵە و بەکالۆریۆس و ماستەری لە زانکۆی جۆنز هۆپکنز خوێندوە.
2003 باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکمانستان.
2006 باڵیۆزی ئەمریکا لە تاجیکستان.
2012 باڵیۆزی ئەمریکا لە کۆسۆڤۆ.

2017 یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕێکخراوەکان. ئینجا خانەنشین بووە، بەڵام لە کاتی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بانگ کرایەوە بۆ خزمەت و کرایە بەرپرسی پرۆسەی (پەناگەی هاوپەیمانان)کە ئەرکەکەی دەربازکردنی دەیان هەزار ئەفغانی بوو کە کاریان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکادا کردبوو.
براوەی چەندین خەڵاتە لەوانەش خەڵاتی ئیبراهیم ڕۆگۆڤای یەکەمین سەرۆکی کۆسۆڤۆ لەپاش سەربەخۆیی.

هەڵبەتە جگە لەوانەی سەرەوە چەندین پۆستی جیاجیای وەرگرتوە، و خاوەن زیاتر لە (35) ساڵ ئەزموونە لە بواری دیپلۆماسیدا. بە سەرنجێکی خێرا بومان دەردەکەوێت کە بەهۆی کارکردنی لە وڵاتانی ناوچەی ئێران، ئێزموونێکی زۆری سەبارەت بە ئێران و هاوپەیمانیی و کێشەکانی هەیە، جگە لەوەش کارکردنی لە کۆسۆڤۆ بایەخی تایبەتی هەیە، چونکە ئەزموونی کۆسۆڤۆ تاڕادەیەک لە ئەزموونی ئێمەوە نزیکە.

زۆر بە کورتی ئەم خاتوونە هێڵە سەرەکییەکانی لە ناو وتەکەی خۆی و وەڵامەکانی بۆ ئەندامانی لیژنەکە و بەتایبەتیش سیناتۆر (تێد کرووز)کە زمانێکی زۆر توندی سەبارەت بە ئێران بەکار هێنا، لەم چەند خاڵەدا کورت دەکەمەوە، بەو هیوایەی بتوانم دواتر قسەیان لەسەر بکەمەوە:
پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەڕێگەی پاراستنی ئەمریکاییەکانەوە -کە ئەمە ڕێک دژی فەسائیلە- وپەرەپێدانی سەقامگیریی و ئاسایشی ئێراق.
گۆڕینی ئەرکی سوپای ئەمریکا لە ئێراق. کە ئەمەش دەلالاتی زۆری هەیە. کە لەم سیاقەدا گرێی دایەوە بە شکاندنی داعش و ئاسایشی ئێراقەوە. جەختی کردەوە سەر شەراکەت و پەیوەندیی زۆر باش لەگەڵ سەنات.

گرنگترین تەوەری قسەکانی سەبارەت بە ئێران بوو:
ئێران ڕۆڵێکی خراپ و هەژموونێکی تێکدەری سەقامگیریی ناوچەکەی هەیە. میلیشیاکانی هەموو جۆرە پاڵپشتیەکیان هەیە، بۆ زامنکردنی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا.

بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و وەستاندنی ئەو هەژموونە، جەختی کردەوە کە کۆمەڵە کەرەستەیەکی سیاسەتی ئەمریکا بەکار دێنێت لەم بوارانەدا:
سەربەخۆیی ئێراق لەبواری وزەدا، کە ئەمە کەمەرشکێن دەبێت بۆ ئێران.
سەربەخۆیی ئابووریی ئێراقی و هاندانی وەبەرهێنان. فشارکردن بۆ باشکردنی ژینگەی وەبەرهێنان، کەمکردنەوەی گەندەڵیی.
پەرەپێدانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، چارەسەری هەمیشەیی کێشەی ئاوارەکان و کەمینەکان لەئێراقدا وەکو مەسیحی و یەزیدی.

لەمانەش هەمووی گرنگتر قسەکانی بوو سەبارەت بە هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بوو کە وەک کۆڵەکەی سەرەکی پەیوەندییەکانیان لە ئێراقدا وەسفی کرد. لەوەش گرنگتر باسی لە پەرەپێدانی پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ هەرێمدا کرد.
هەمان ڕۆژ واتا هەینی ڕابردوو، (ماتیۆ میلەر)ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لە تێوەگلانی حەشدییەکان لە پەلاماردانی چێشتخانەکانی بەغدا کرد.

وەک دەبینن، ئەم دانیشتنەی لیژنەکە و هاتنی ئەم خاتوونە لە دۆخێکدایە کە پووتن ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ کۆریای باکوور ئیمزا دەکات، وەزیری دەرەوەی ئێران دێتە ئێراق و کوردستان، گرژییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ حیزبوڵڵا دەگاتە ترۆپکی. هاوکات قسەوباس هەیە کە بارەگای مەکتەبی سیاسی حەماس بگوێزرێتەوە بۆ ئێراق. بە هەموو پێوەرێک دۆخێکی نوێ بەڕێوەیە کە دەبێ لەم لۆکاڵیبوونەمان دەرچین و کەمێک ئاگامان لە دنیا بێت. هاوکاتیش دەبێ ئەوەش زیاد بکەین کە ئەم کاندیدکردنە چەند مانگێک پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکایە، نابێ ئەوەش لەبیر بکەین کە ئەم خاتوونە بە دەسەڵاتی زۆر فراوانترەوە دێتە ئێراق.

سەرەتای باسی ئەم خاتوونە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ، ئەو کاتەی بایدن ڕایگەیاند کە بە نیازە کاندیدی بکات. هەر لەو کاتەدا هەندێک لە سەرکردە شیعەکانی ئێراق بە ترسەوە باسیان کرد، دواتریش جۆرەها مەترسییان خستۆتەڕوو، جۆرەها ناو و ناتۆرەیان پێوە ناوە، یەکێکیان ئەندازیاری کودەتا خارجییەکانە، کەچی پاش نزیکەی پێنج مانگ هێشتا میدیای ئێمە و سیاسییەکانمان بە دەگمەن نەبێت ئاگایان لەم قسەوباسانە نیە، و غەرقی کێشە لابەلا هەمیشەییەکانیانن.
لەم دەرفەتەدا بەمە ئیکتیفا دەکەم، هیوادارم بتوانم لە داهاتوودا وردتر قسە لەسەر ئەم بابەتانە بکەمەوە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 188 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 21-06-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-06-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 188 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!